HRK لێدوانێکی به سه‌ر دێری" له کوردستان خه‌یانه‌ت بێ وڵام نامێنێ" بڵاو کرده‌وه.
Saturday, 17/10/2009, 12:00
1830 بینراوە
فه‌رمانداری گشتی هێزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK به ده‌ر کردنی لێدوانیک به سه‌ردێڕی "له کوردستان خه‌یانه‌ت بێ وڵام نامێنێ"ڕایگه‌یاندووه،که ماوه‌ێکی درێژه که له ئه‌یاله‌تی کێله‌ڕه‌شی باکووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،گرووپێک به‌کرێگیراو و کونته‌رگه‌ریلا به سه‌رکێشی که‌سێک به ناوی "شۆرش حه‌کیم خالدی"ناسراو به "حه‌کۆ" له دژی هێزه‌کانی HRK شه‌رده‌کات و ده‌ستی له شه‌هید کردنی هه‌ڤاڵان، گرتن و بریندار بوونی وڵاتپارپارێزان دا بووه و سه‌ره‌ڕای وشیاری دانی ده‌ستی له خیانه‌ت هه‌ڵنه‌گرتووه له پێکدادانێکدا له گه‌ل 2 به‌کرێگیراویتر کۆژراوه. به پێی لێدوانه‌که‌ی هێزی روژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ره‌که، ئه‌م گرووپه خیانه‌تکاره ساڵی 2008 وه‌ک سیخوڕ که‌وتۆته ناو هێزکانی هه‌ره‌که و ده‌ستیان هه‌بووه له شه‌هیدکردنی هه‌ڤال باگه‌ر هه‌کاری، وڵات وان و 3 هه‌ڤالی دیکه و ووڵاتپارێزێکیش به ناوی مه‌لا ره‌سول, خه‌ڵکی گوندی سیناوێ. ئه‌و گرووپه هه‌روه‌ها له هه‌رێمه‌که‌دا سه‌رگه‌رمی سیخورین بۆ ده‌سگیر کردنی وڵاتپارێزان و ئه‌شکه‌نجه کردنیان. هه‌ره‌که هاوکات ڕایگه‌یاند له‌م رۆژانه‌ی دوایدا هێزه‌کانی رژێم، به هاوکاری ئه‌م گروپه کۆنتراگه‌ریلایه، ئاماده‌کاری ئۆپراسیونیان له دژی یه‌کینه‌یه‌کی هێزه‌کانی هه‌ره‌که کردووه، که پێکدادانی لێ که‌وتۆته‌وه و به‌کرێگیراو حه‌کیم خالیدی، ناسراو به حه‌کۆ و دوو به‌کرێگیراوی تر کوژراون.
له کوتایی لێدوانه‌که‌دا هاتووه: وه‌ک فه‌رمانداری HRK ئه‌و که‌سانه‌ی که له کرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م به‌کرێگیراوانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن وشیار ده‌که‌ینه‌وه که، ده‌ست له‌م کرده‌وانه به‌رده‌ن. بێ گومان ئێمه ئاگاداری هه‌موو کرده‌وه‌کانی به‌کرێگیراوانین و به به‌رده‌وام بوونیان له سه‌ر ئه‌م کرده‌وانه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وشیارییانه‌ی که ده‌درێن، دره‌نگ یا زوو چاره‌نووسیان وه‌ک ئه‌وانی تر ده‌بێت. وه‌ک فه‌رمانداری HRK راده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که هه‌وڵی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر گیان و ماڵی گه‌ل له رۆژهه‌لاتی کوردستان و هێزه‌کانی پاراستنی بدات، بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه و گه‌ل و هێزه‌کانمان ده‌پارێزین و جارێکی تر ده‌لێین، که خیانه‌ت و گه‌له‌کۆمه بێ سزا نه‌ماوه و نامێنێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست