سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پەلاماردانی نەبەز گۆران و كوشتنی سۆرانی مامەحمە بە هیچ شێوەیەك نامانترسێنێت

Wednesday, 04/11/2009, 12:00

1828 بینراوە


ڕەنگە لە ڕابردودا هەندیەك سه‌رنجمان لە سەر نەبەز گۆران هەبووبێت لە سەر چەند وتارێكی، بەڵام ڕۆژنامەنووس نەبەز گۆران وەكو مرۆڤێكی ئازا و بوێر هەقی ئەوەی هەیە بە هەموومان بەرگری لێبكەین، ئەوانەشی بە ئەنجامدانی ئەو كارە هەڵ ساون ڕسواو مەحكوم بكەین، بەرنگاربونەوەی دیكتاتۆرێت قوربانی دان وكوشتن و تێهەڵدان و زیندانی كردنی دەوێت، خەڵكی كوردستان لە پێناو بەدیهێنانی ئازادیدا لە بەرامبەر گەورەترین دڕندەدا وەستایەوە بە هەزاران قوربانی و شەهیدی دا تا كۆتای هێنا بەو دیكتاتۆرە ملهوڕەی بەغداد، بەڵام ئەوەی جێگای داخە لە دوای ڕاماڵینی گەورەترین دیكتاتۆر كە سەدام حوسین بوو، بە دەستی خۆمان دوو دیكتاتۆری ترمان درووست كرد كە مەسعود "بارزانی ،جەلال تاڵەبانی" و دارو دەستەكانیانە، ئەم دوو دیكتاتۆرە لە وەتەی هەن خوێنی ئەم خەڵكە بە نەهەق دەڕێژن و لە ژێر حیجابی ئازادی بۆ كوردستان دەسەڵاتی نەگریسی دیكتاتۆریان گرتە دەست. ئێمەی ڕۆژنامەنوسان كە لە پێناوی بەدیهێنانی ئازادی و عەدالەتدا دەنوسین و دەست دەخەینە سەر ئێش و ئازارەكانی خەڵك و بە تاڵانبردنی داهاتی ئەم وڵاتە، باش دەزانین كە ئەم دەسڵاتە لە ماوی 18 ساڵی تەمەنیدا خەڵك كۆیلە دەكەن و هەرچی كارەسات هەیە بەسەر ئەم خەڵكەی باشوریاندا هێناوە. كەچی ئەوەندە مرۆڤی كوردیان كۆیلە كردووە دەڵێن دزی و خیانەتەكانیشیان حیكمەتێكی تێدایە.
وەكو خۆم كاتێك ئەو وێنەیەی نەبەز گۆرانم بینی دەستبەجێ دڕەندەكانی سەردەمی بەعسم هاتوە یاد كە چۆن گەنجەكانمانیان خەڵتانی خوێن دەكرد بە بەرچاوی جیهانەوە، دوونیای دەرەوەش لە بەرامبەر ئەو كارە دڕندانەیەی ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا چاویان دەنوقاند و دەیانگوت ئەوە كێشەی ناوخۆی وڵاتەكەی خۆیانە، ئەو بێدەنگ بونەی دونیایی دەروە بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كە بەرژەوەندیەكانیان بەند بوو بە مانەوەی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرانەوە كە زۆربەیان دەستكردی خۆیانن.
ئەمریكاو ئەوروپاو وڵاتانی زلهێزی دوونیا باش دەزانن كە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دیكتاتۆر و جەلادن، بەڵام بەرژەوەندیەكانیان وادەخوازێت كە ئەم دوو دیكتاتۆرە لە سەر كورسی دەسەڵات بمێنێتەوە. بۆ نمونە ئەمریكا ئێستا داگیركەرە لە عێراقدا دەیتوانی ڕێبگرێت لەو شاڵاوی تەزویراتە كە لە هەڵبژاردنەكانی 25 تەمموزی پەرلەمانی كوردستاندا بەڕێەوە چوو كە تیادا سەروەك و حكومەت و پەرلەمانێكی بەتەزویر هێنایە سەر حوكم. خیانەتی 31 ئابی بنەماڵەی بارزانی هەر ئەمریكابوو گڵۆپی سەوزی بۆ سەدام و مەسعود بارزانی هەڵكرد كە هەولێر داگیر بكەن، هەر ئەمریكا بوو گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكرد كە لە گەڵ جاش مەسعودیەكاندا سنوری كوردستان ببەزێنن. لەلایەكی ترەوە خودی ئەمریكا شۆڕشگێڕەكانی pkk كە لە پێناوی ڕزگاری گەلێكی زیاد لە 20 مللیۆن كەسیدا خەبات دەكەن پێیان دەڵێت : تیرۆرست و سەروەكەكەشی لە زینداندا گیركردوە، ئەگەر عبدوالله ئۆج ئالانیش وەكو تاڵەبانی بارزانی ببێتە جاسوسی ئەمریكا ئەوە بەزوترین كات ڕزگاری دەكات و وەكو تاڵەبانی و بارزانی ئەی پارێزێت و ئەیكاتە سەروەك. ئەوانە بەڵگەن بۆ ئەوەی كە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دوو دەسكەلای ئەمریكان كەی ئەمریكا بەرژەوەندی لە گەڵیاندا نەما وەكو سەدام حوسێن پەتەكە دەكاتە ملیانەوە. جا بۆیە هوشیاركردنەوەی خەڵك لە لایەن ڕۆژنامەنووسانی ئازاو ئازاد و سەربەخۆ لە كوردستانی باشور لێدانە لە بەرژەوەندی ئەمریكاو دیكتاتۆرەكانی كە دەستكردی خۆیەتی، ئەمریكا چۆن دەتوانێت گوێچكەی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی ڕابكێشی لە بارەی كەركوكەوە تەنەزولیان پێ دەكات، ئاواش دەتوانێت گوێچكەیان ڕابكێشێت كە واز لە زەبرو زەنگ بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بهێنن و دەست لە تاڵان و بڕۆی داهاتی خەڵكی كوردستانیش هەڵبگرن.
ئەوانەی سورانی مامەحمەیان شەهید كردوو لە نەبەز گورانەكان دەدەن پاشە ڕۆژیان هەمان پاشە ڕۆژی ڕەفیق حیزبیەكانی سەردەمی بەعسە، بۆیە دەبێت كۆیلەكانی بنەماڵەی بازانی تاڵەبانی هۆشیەك بەبەرخۆیاندا بهێننەوە لە بری ئەوەی لولەی تفەنگەكانیان ڕوو لە ڕۆژنامەنووسان بكەن ڕووی لە بەرپرسە تاڵانچیەكانی كوردستان بەكەن كە داهاتی وڵاتیان بە تاڵان بردوە. كوشتن و لێدان ئیهانەكردنی هاوپیشەكانمان هیچكاتێك نامانترسێنێت لەوەی كە بە نوكی پێنوسەكانمان ڕسوایەكانی ئێوە ئاشكرا بكەین. من بۆ خۆم باكم لەوە نیە دەسەڵاتی تاڵانچی یەكێتی و پارتی دەمكوژن تێهەڵدانم دەكەن، چونكە دەزانم ئازادكردنی كویلەكان و گەڕانەوەی كەرامەت بۆ تاكەكان قوربانی زۆرو زەوەندی دەوێت. وەكو چۆن لە ڕابردودا لە پێناوی ئازادیدا گەلەكەمان لافاوێك خوێنی لەبەر ڕژا، زۆرم بەلاوە ئاسایە دەسەڵاتی بنەماڵەكانی باشور بشمان كوژن. مرۆڤ یەك جار لە دایك دەبێت و یەكجاریش دەمرێت ، ئتر بۆ دەبێت بە كویلەیەتی سەر بنێتەوە.
سەدان جار وتوومە شەهید سۆرانی مامە حەمە هەتا دونیا دونیاییە مێژوو جوامیرێتی ئەو گەنجە دەگێڕێتەوە، بەڵام خۆ تاڵەبانی و بارزانی بمرن مێژوو خیانەت و دیكتاتۆریەتەكەیان بۆ نەوەكانی داهاتوو دەنوسێ و ئاشكرای دەكات . بۆیە لێرەوە بە نەبەز گۆران دەڵێم ئەوانەی دەستیان لە تۆ بەرزكردەوە و تۆیان خوێناوڵكرد سوكترین كۆیلەترین مرۆڤی سەردەمن، ئەوانە خۆیان ئاغاكانیان ڕووڕەشی مێژوون. ئەوەی منی دڵخۆشكرد لەو ڕوداوەی نەبەز گۆراندا كۆمەڵێك گەنج بوو لە كفری كە زۆر بە توڕەیەوە قسەیان بە یەكێتی و پارتی دەوتوو زۆر نیگران بووبن لەو ڕوداوە، ئەوە خۆی لە خۆیدا گەورەی نەبەز و نەبەزەكان دەردەخات كە خەڵك بەو شێوەیە خۆشیان دەوێت. ئەو جۆرە ڕوداوان و ترس و تۆقاندنە كە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسە ئازادەكان بە كاری دێنن، هانمان ئەدات ئەوەندەی تر لە سەر هەڵماڵێنی حیجابی دیكتاتۆری یەكێتی و پارتی بەردەوام ببین و ڕوی ڕاستەقینەیان بۆ خەڵك دەربەخەین، بۆ ئەوەی خەڵك بزانێت كە ئەمانە چ جۆرە وەحشێكن لە بەرگی مرۆڤایەتیدا پەلاماری خەڵك دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە