بۆ وەزارەتی ئەوقاف لە سلێمانی

Monday, 11/02/2013, 12:00

1465 بینراوە




خوێندن و خوێندنەوە ئەو دوو هۆکارە گەورەیەن کە مرۆڤ لە ژووری جەهالەت و دواکەوتنی دەردەخات و بەرەو ئایندەیەکی ڕووناک و ئاسۆیەکی پرشنگداری ئەبات ، پسپۆرانی باری دەروونی ئەوەیان سەلماندووە کە جگە لە مرۆڤی کەم ئەندامی هزری هەموو مرۆڤەکان بۆ ئەوەی بگەنە واقیعییەتی ژیان و بۆ ئەوەی چەپ و راست و ڕاستی و چەوتیان بۆ دەربکەوێت بەهێز ترین چەک بۆ دەرباز بوون لە نەزانی فێربوونی خوێندن و خوێندنەوەیە ، دینی ئیسلامیش وەک سەرەتا کە پەیامنێر محەمەد بانگەشەی بۆ کرد بە گوێرەی یەکەم ئایتی قورعان خوێندنی بەسەر پەیامنێر محەمەد فەرز کردووە کە لە ئەشکەوتی (حەررا) کە وەحی بۆ دابەزیوە یەکەم ئایتی قورعان بە (اقرا) دەست پێدەکات ، بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە خوای گەورە پێش هەموو شتێک زۆر لە پەیامنێرەکەی خۆی کە محەمەدە دەکات کە بخوێنێتەوە ، ئەم ئایەتە خۆیلەخۆیدا نیشانەی ئەوەیە کە خوێندنەوە یەکەمین بنەمای ئیسلامە ، کەواتە هەر موسڵمانێک ئەوانەی پێشەوایەتی ئەم دینە ئەکەن نابێت نەخوێندەوار بێت .
وەزارەتی ئەوقاف لە سلێمانی ئایا تۆش بەناوی دینەوە گەندەڵی ئەکەیت ؟
ئێستا بۆ وەزارەکەتان بەسەرهاتێکی خۆمتان بۆ ئەگێڕمەوە کە بەچاوی خۆم دیومە و شاهیدحاڵی بوومە ، ڕێم کەوتە وەزارەتەکەتان لە سلێمانی من و ناسیاوێکم کارەکەی لە بەشی (دۆسیە) بوو ، یەکێک لە کارمەندەکان کە خاتونێک بوو بەرپرسیارێتی هەبوو لە بەشی دۆسیەکاندا کە داوای ئەو دۆسیەیەی لێکرا کە ناسیاوەکەم پێویستی بوو خاتونە کارمەندەکە پێی نەدەدۆزرایەوە کە ئێمە قەڵەس بووین لەم چاوەڕوانییە و کە پێمان وابوو ئێمە بە جدی وەرناگرێت بۆمان دەرکەوت ئەم خاتونە .... نەخوێندەوارە .... کە زیاتر لێکۆڵینەوەمان لە مەسەلەکە کرد بۆمان دەرکەوت کە ئەم خاتونە دۆسیەکانی بە گوێرەی ڕەنگەکانی بۆخۆی دیاری کردوە وەک نمونە دۆسیەی مزگەوتەکانی سلێمانی شینە ، دۆسیەی مزگەوتەکانی سەنگاو قاوەیین ، دۆسیەی مزگەوتەکانی هەڵەبجە سەوزە ، هتد .. هتد . هتد .. ئەم خاتونە ناوی (چ .. ش) بوو ، من وەکو خۆم بەزەییکم بەم خاتوونە هاتەوە کە تەمەنێکی کردبوو بەڵام نەخوێندەوار بوو بەڵام بەردەوامی ئەو خاتوونە لەم کارە بە بەزەیی من چارەسەر ناکرێت بەڵکو ئەگەر ڕاستگۆتربین پەیوەندی بە پرانسیپەکانی ئیسلامەوە هەیە کە فەرزی کردووە (اقرا) جێبەجێ بکەن ، ئەوەی شایەنی پێکەنینە لەم دیمەنە تراژیدیایە ئەو خاتونە نییە بەڵکو وەزارەتی ئەوقافە ، ئەم وەزارەتە ئەگەر گەندەڵی ئیسلامی نەبێت چۆن خاتونێکی نەخوێندەوار لە بەشی دۆسیەی وەزارەکەتەکەی دادەمەزرێنێت ؟ ، گەندەڵی وەزارەتی ئەوقافی سلێمانی گرتۆتەوە ئەگەر ئەوان دەشڵێن وانییە با بەدواچونێک لەم مەسەلەیە بکەن ئەوکاتە بۆیان دەردەکەوێت کە بەهۆکاری گەندەڵیەوە ئەو خاتونە نەخوێندەوارەیان لە بەشی دۆسیەی وەزارەکەتەکەیان دامەزراندووە .
ئەم مەسەلەیە من بەدوا چوونی زیاتری بۆ دەکەم لە سلێمانی .
ئاخر چۆن ئەبێت وەزارەتی ئەوقاف فەرمودەکانی خوا و ئایەتەکانی وەلابنێت و تێکەڵی گەندەڵییەک بێت کە خوای گەورەش پێی قەبوڵ نییە خوایەک نەخویندەواری لە پەیامنێرەکەی خۆی قەبوڵ نەکردووە ئەی ئێوە کێن و خۆ دەسەڵاتی خواتان نییە کە لە کەسێکی سادە قەبوڵی بکەن کە ئەم گەندەڵییەی کردووە .
ئەزانن کەی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتیمان بەرز دەبێتەوە ؟ ، ئەوکاتەی نەخوێندەواری و گەندەڵی لە وەزارەتەکەی ئەوقافمان نەما .
ئەمەش ئیمێلەکەم
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە