بۆ ئەوەی ویژدانی خۆم ئاسودە كەم ... راستی مەسەلەكەی كاك فوئادی قائمقامی هەلەبجە

Wednesday, 09/09/2009, 12:00

1102 بینراوە


دوای بڵاوبونەوەی هەوالی دەرپونی فەرمانی دەسگیركردنی قائمقامی هەلەبجەو دیارنەمانی ناوبراو ،دەزگاكانی راگەیاندنی یەكیتی زۆر بیرەحمانە كەوتونەتە ویزەی ئەو پیاوەو بی گویدانە هیچ رەوشتو عورفو عادەتی كۆمەڵایەتیو حیساب نەكردن بۆ كەسوكاری ناوبراو شتی زۆر نارەوا دەلین منیش كەكادریكی دەزگام لە هەلەبجە وە ناتوانم لەوە زیاتر شوینی خۆم بلیم چونكە لەوە زیاتر دەبیتە هۆی كەشف بونم ،وە لەبەرئەوەی كە هەندی راستیم لایە و چیتر ویژدانم ریگام نادات بیدەنگ بم بە پیویستم زانی هەندیك لەوەی دەیزانم بیلیم لەمەشدا بە حوكمی ئیشەكەم ناتوانم زۆر وردەكاری بدەم چونكە سروشتی كارەكەو داخراوی ئەركەكە كە چەند كەسیكی دیاری كراو تەكلیف كرابون بۆ ئەم پیلانە وا دەكات ئەگەر زانیری وردتر بدەم دوبارە ببیتە هۆی كەشف بونم. بەڵام ئەوەی دەكری بیلیم ئەمەی خوارەوەیە وە بۆ زانیاری هەمو لایەكیش من سەر بە یەكیتیم تەنانەت جەلالیشم و هیچ پەیوەندیم بە گۆرانەوە نیە
دوای ئەوەی یەكیتی لە هەلبژاردنەكان ئاوای بەسەرهات كە هەموو لایەك ئاگادارن ،سەركردایەتی یەكیتی لە ریگای دەزگای زانیاریو ئاسایشی گشتیەوە دەستیان كرد بە دانانی پیلانیكی تۆكمە بۆ لابردنو سوك كرردنو ئابرو بردنی ئەوانەی گومانی گۆرانیان لیدەكریت یەكیك لەوانە كاك فوئادی قائمقامی هەلەبجە بوو كە پەیوەندی زۆر بەهیزی لەگەل عوسمانی حاجی محمود و دانای ئەحمەد مەجید هەبوو ،هەرچەندە ئەو لەم دوایانەدا دەیویست ئەوە لەسەر خۆی لابەریت كە گۆرانە یان هیچ جۆرە پەیوەندیەك یان سۆزیكی لەگەل گۆران هەبوە یان ماوە ،بەلام حەمەی حەمە سەعیدی لیپرسراوی مەلبەند ی هەلەبجە زۆر رقی لە فۆاد بوو لەوەتای ئەو پیاوە بۆتە قائمقام چاوەریی رۆژیك بوو بۆ تۆلە لیسەندنەوەی و هەرگیز چاوی پیی هەلنەهاتوەو خۆشی نەویستوە ،ئەوەبو كاكە حەمە ئەم هەلەی قۆستەوە ئاسیشی گشتیو حاكم قادری قەناعەت پیكرد كە لە فۆئادەوە دەست پیبكەن و وای نیشاندان كە گرنگترین كەسەكانی گۆرانە لە هەلەبجەو دەستیكی باشی هەبوە لە سوك كردنی یەكیتی لەو سنورە هە رچەندە وەك ووتم فوئاد زۆر مەبدەئی نە بوو بۆگۆران ،ئەوەبو سەرەتاكانی مانگی هەشت {ناتوانم رۆژەكە بە دیاریكراوی دەكاتو پیی دەلیت كە تو بەلگەی گەندەلیت زۆر لەسەرەو لەوانەیە لەم رۆژانەدا بەدەست بەسەری بت بەن بۆ دەزگا و دنیای روون نەبینیتەوە ،ئەویش دەپاریتەوە كە یارمەتی بدات ،ئەفسەرەكە{كە ناكری ناوی بهینم} دەلی من دەزانم تۆ هیچت بەدەست نیە و هەموی قائمقام ئەو شتانەی كردوە تۆ ئەگەر هەندی بەلگە لەسە قائمقام بهینی من دەتوانم بەرگری لە تۆ بكەمو كەس نەتوانی لە گول كالترت پیبلیت ،وە پەیمانیشی دەداتی كە مكافەئەش بكریت محاسیبەكە دەلیت بەڵام من ئاگام لە هیچی ئەو نیە و نازانم چیكردوە ، ئەفسەرەكە دەلیت لە راپۆرتی چاودیری داراییدا باس لە هەندی شت كراوە تۆش شەریكی ، ئەوجا كاكی محاسیب بەناچاری پیمل دەبیت ، دەلیت باشە كام بەلگەنامانەتان دەویت دەتوانم بۆتان بهینم ،ئەفسەرەكە دەلیت بەلگەنامەمان ناوی هەمویمان دەست دەكەویت تۆ دەبی دەنگیمان بۆتۆماربكەیت ، مسەجەلیكی بچوكیشی دەداتی ،محاسیبەكە دەروات بۆ لای قائمقام هەندی قسە تەسجیل دەكات دەیباتەوە بۆ ئەفسەرەكە ئەویش دوای دوو رۆژ بانگی محاسیبەكە دەكاتەوەو پیی دەلیت كە ناوەروكەكەیمان بەدل نیە و باشیش تەسجیل نەكراوە دەنگەكە زۆر كزەو هیچی لی حالی نەبوین دەبیت جاریكی تر بۆمان تەسجیل بكەیتەوە ،بەڵام محاسیبەكە دەلیت من لەوە زیاتر ناتوانم ،ئەفسەرەكە دەلیت هەول بدە ئیستدراجی بكەو پیی بلی كە هەموو قائمقامو مدیر ناحیەكانو تەنانەت وەزیرو پاریزگارەكانیش لە سەر پارەی وشكە سالی بون بە پیاو هەر ئیمە ماوین بە پاكی دەیكەین بۆ ئیمەش تۆزیك نەخۆین ،دەچیتەوە بۆ لای تەلەكە قایمقام دەگریتو نەفسی نزم دەبیت وە هە ندیك پارەی قۆناغی سیهەم دەخۆن ،كە محاسیبەكە هەوالەكە دەگەیەنیتەوە بۆ ئەفسەرەكە دوای دوو رۆژ چاودیری دارایی دین بۆ وردبینی كە ئەوەندە تینەپەریبو بەسەر سەردانی پیشویان ،كە ئەمەش ئەوە دەسەلمینی كە بە ئیعازی دەزگاو ئاسایش هاتبن ،وە یەكسەر دەچنە سەر سەرەتاكان{اولیاتی} پارەی قۆناغی سیهەم هی وشكە سالی وە راپۆرتی خۆیان دەنوسن دوای ئەوە دوبارە ئەفسەرەكە دەلی دەبی دەنگی تۆمار بكەیت محاسیبەكە دەلیت ناتوانم هەستی پیدەكاتو كەشف دەبم ، ئەفسەرەگە دەلیت باشە تۆ مەچۆ بۆ دەوام ئەو ئیستا ئیشی بە تۆیەو داوات دەكات چونكە زۆر قەلەقە لەسەر ئەوەی چاودیری دارایی وە دەیەویت تۆ ببینی بۆ ئەوەئ تەگبیر بكەن ، كە داوای كردی مەچۆ هەول بدە بە تەلەفۆن قسەكانی تۆمار بكەیت ، ئەوە بوو چەندجاریك قایمقام داوای دەكات ئەو ناچیت دواجار ئەو قسانە روو دەدەن لە نیوانیان كە بڵاو كرایەوە لە راگەیاندنەكانی یەكیتیەوە،كە زۆربەی قسەكان لەسەر پیلانی ئاسیش وتراوەو هەولدراوە قسە لە قایمقام دەربینن كە زۆریان وانین بەڵام قایمقام هەر بۆ ئەوەی رازی بكات بیت بۆ لای زۆربەی قسەكانی بۆ سەلماندوە ،هەر هەمان رۆژ لە سلیمانیەوە واتە لە ئاسیشی گشتیەوە داوا لە دادگای هەلەبجە دەكری كە دەعوا لە سەر قایمقام تۆمار بكریت و فرمانی گرتنی بۆ دەربچیت بۆ رۆژی دواتر،واتە دوای ئەوەی راپورتەكەی چاودیری داراییو تۆمارە دەنگیەكە دەگاتەوە ئاسایشی گشتی،تەنها ئەوە بەسە كە كیشەكە سیاسیە نەك یاسایی چونكە لە ئاسیشی گشتییەوە ، بە تەحدید لە لایەن حاكم قادرەوە دادوا لە داواكاری گشتیو دادگای هەلەبجە كراوە داوا لەسەر قائمقام تۆماربكەن و هەمان رۆژ فرمانی گرتنی بۆ دەرچو بی ئەوەی لیكۆلینەوە لە كیشەكە بكریت ئایا بەلگەی لەسەرە یان نا ، وە هەر بە فرمانی حاكم قادر ئاسایشی هەلەبجە كە بە گویرەی یاسا ئەبی لەژیر فرمانی قائمقام دابیت هەلینكوتایە سەر دائیرەو مالەكەشی
كادریكی دەزگای زانیاری لە هەلەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە