گومانم هەیە کە بنەماڵەی بارزانی موسڵمان بن

Friday, 26/07/2013, 12:00

1796 بینراوە




لە دینی ئیسلامدا 5 فەرزی موتڵەق هەیە یەکێکیان نوێژ دووەمیان زەکات سێیەمیان ڕۆژوگرتن چوارەمیان شەهادەت هێنان و پێنجەمینیان حەج ، بابزانین مەسعود و بنەماڵەکەی کام لەم پێنج فەرزەیان بەجێهێناوە ، نوێژ کە فەرزی ئیسلامە من وەک خۆم شاهید نەبوم و نەمبینی و نەمبیستووە کە مەسعود و بنەماڵەکەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە مزگەوتێک نوێژیان کردبێت نەبینراوە و ناشبیرێت هۆکاری ئەمەش لە کۆتایی ئەم نوسینەدایە ، دووەم فەرز زەکاتە کێ شاهیدی ئەوەیە کە مەسعود و بنەماڵەکەی یەک دۆلار یان یەک دینار زەکاتیان دابێ ئەگەر داویانە با ئەو لایەنە مەرجەعییە بڵاوی بکاتەوە کە مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی ئەوەندە زەکاتیان داوە ، لەبارەی ڕۆژووگرتنەوە خوا ئەزانێت بەڕۆژون یان نا ، بە گوێرەی ووتارەکانی مەسعود بارزانی کە بە بیسمیللە دەست پێدەکات ئەبێت شاهیدمانی هێنابێت ، بەشی ٥ فەرز حەجە ئەی مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی پاساوی ئەم نەکردنەی حەجەمان چۆن بۆ باسدەکەن ؟ ، فەرزی حەج لەسەر هەر تاکێکی ئیسلامە بەگوێرەی توانای خۆی ، ئەمە مەسەلە سەرەکێکەی ئەم نوسینەیە ، پرسیار بۆ تاکو ئێستا مەسعود بارزانی بنەماڵەکەی حەجیان نەکردووە و حاجیەکیان تێدا هەڵنەکەوتووە ؟ ، مرۆڤ لەکاتێدا فەرزی حەج بەجێناهێنێت کاتێک پەککەوتەبێت یان دەست کورت بێت بەڵام مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی نە پەککەوتەن و نە نەدارن ، ئەی بۆ حەجیان نەکردووە ؟ ئەی بۆ مەلا مستەفاش حەجی نەکردووە ؟ ئەمە پرسیارێکی گەورەیە دەبێت لەم بنەماڵەیە بکرێت ، کێ ئەتوانێت ناوێک بڵێت لە بنەماڵەی بەرزانی کە بە حاجی فڵانکەس بانگبکرێت ، کام لە کورد لە کوردستان شاهیدی ئەوە بووە کە مەسعود یان بنەماڵەکەی لە یەکێک لە مزگەوتەکان ڕۆژی شکاندووە ؟ ، هەموو ئەمانە شەهادەتی ئەوە ئەدەن کە مەسعود و بنەماڵەکەی تەنها بۆ چەواشەکردنی گەلی کورد خۆیان بە موسڵمان لەقەڵەمداوە و هیچی تر ، موسڵمان بوون تەنها بە ناو نابێت پراکتیکی ئەوێت ، من بەم زوانە وەرگێڕییەک ئەکەم کە بە زمانی ئینگلیزی و تورکییە کە لێکۆڵینەوەیەکی زانیستیانەی زانکۆکانە دەسیسەلمێنن کە بنەماڵەی مەسعود و بارزانێکان کە موسڵمان نین چاوەڕوان بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە