بۆچى یەكێتى واى لێ هات؟

Wednesday, 04/03/2009, 12:00

1361 بینراوە


تاڵه‌بانی لە بەردەم دە سەرنجدا

یەكەم: -
كە یاداشت نامەكەت پێشكەش كرا، دوو ڕێگا لە بەردەم بەڕێزتان دا بوو.
1 - قبوڵت بكردایە و لەگەڵ هەمویان دا دەستت بكردایە بە چاكردن و باش كردن و تۆكمە كردنى یەكێتى و حكومەت.
2 - خۆت كۆبكردایەوە و مەبدەئى أحتوا و پەرتكە و زاڵ بە و تۆڵەسەندنەوەت بگرتایەبەر، ئەمەیانت هەڵبژارد.

دووەم: -
كە نەوشیروان مستەفا أستقالەى كرد، وات دەزانى كۆتایی مێژووە، بەپەلە پلینیۆمێكت بەست بۆ شەرعیەتدان بە هەڵبژاردنە ساختەكاریەكەى حیزب و جێ گرتنەوەى ئەو هەڤاڵانەى لە (م.س) وازیان هێنابوو.

سێهەم: -
دواى پلینیۆم كۆبونەوەى سەركردایەتیت بەست، بڕیارەكانى باش بوون، هەندێ برینى ساڕێژ دەكرد، نەك بڕیاڕەكانى جێ بەجێ نەكران، بەڵكو بەپێچەوانەوە كارى پێ كرا (نازانم بەڕێزت ئاگات لێ بوو یان برادەرە هەرە نزیكەكانى خۆت بەپێچەوانەوە جێبەجێیان كرد، كەوتنە تەێفیەى ئەوانەى وەك ئەوان بیر ناكەنەوە، لە كاتێكدا بەپێ ى پەیڕەو یەكێ لە ئەرك و دەسەڵاتەكانى بەڕێزت ئەوەیە، كە چاودێرى و بە دواداچوون بۆ جێبەجێكردنى بڕیارەكانى سەركردایەتى بكەیت.

چوارەم:-
دەسەڵاتت بەدەست كەسەوە نەهێشت، جگە لە یەك دوویەك نەبێت لەناو (م.س) و لە یەك دوویەك لە دەرەوەى (م.س)، هەر ئەوانەش بوون بەڕێزتانى بە هەڵەى گەورە دا برد بۆ ئەم واقیعەى كە ئێستا (ى.ن.ك)ى تێدایە.

پێنجەم: -
كۆبونەوەكانى كۆتایی (2007) چیان باس نەكرد... چیان نەوت... چیان نەوروژاند، گوێت لەكەس نەگرت، هەر بە قسەى یەك دوانێكت كرد.

شەشەم: -
نەخۆش كەوتیت، هەرە نزیكەكانى خۆت كە سیقەت پێیان هەیە كەوتنە جمو جوڵ بۆ پڕكردنەوەى شوێنەكەت.
بەخێرچویت بۆ عیلاج و بەخێر گەڕایتەوە، هەر بیرت لە چاكردنى ماڵەكەت نەكردەوە و هەر خەریكى بەغداد و ئاشت كردنەوەى سونە و شیعە بویت و ڕەفیقەكانى خۆت ئاشت نەكردەوە.

حەوتەم:-
ئەنجامى هەموو ئەو سیاسەتە هەڵانەى كە پێیان كردیت كێشەكان زەقتر و ڕەقتر بوون، هەر گوێت نەدایە و ڕەگ هەڵتۆقى و بە زۆر و بەپەلە بڕیارى دەركردنیان پێ دەركردیت.

هەشتەم: -
چوار هەڤاڵى خۆت (بەناوى ڕیفۆرم) یاداشتێكیان دایتێ و پرۆژەیەكیان هەبوو، هەر گوێت لێ نەگرتن، هەر بیرت لە دەستى دەستى، كات بەفیرۆدان كردوە، تا أحتوایان بكەیت.

نۆیەم: -
لە سێ مانگ دا حەوت لیژنەت دانا، كە سەرۆكى لیژنەكان هەموو دەزانن چۆن دیاریت كرد، و هەندێ لە لیژنەكان پێش كۆبوونەوە كارەكانیان كۆتایی پێ هێنابوو، دەیان زانى چى دەكەن، هەر دوات خست، لە جیاتى وەعدەكەى، كە بە ڕەفیقە كۆنەكەى خۆت نەوشیروانت دابوو كە چاكسازى و گۆڕان و نوێ بوونەوە بكەیت، ئەوانەى كە نەخشە ڕێژى سیاسەتەكەى بەڕێزتن بیریان لەوە كردبۆوە لە جیاتى بڕیار لە چارەنووسى ڕاپۆرتى كۆمیتەكان بدەن ئەو ڕەفیقە كۆنەت دەربكەن لە یەكێتى.

دەیەم: -
أستقالەى ئەو پێنج برادەرە قارچك ئاسا هەڵتۆقى و زوو یەكێكیان پەشیمان بۆوە، بەمانە دەتەوێت یەكێتى شامى شەریف بێت و خۆشت سەفەر بەخێر دەچیت بۆ كۆریا و ئێران، بەخێربێیتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە