کۆسره‌ت بۆ محه‌مه‌د فه‌قۆی کوشت ؟
Sunday, 03/01/2010, 12:00
1255 بینراوە
به‌ر له‌وه‌ی روداوی سته‌م و به‌ناحه‌ق کوشتنی مه‌حه‌مه‌د فه‌قۆ تان بۆ باس بکه‌م پێم خۆشه خوێنه‌ری ئازیز که‌مێک زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌م کوره زولم لێکراوه‌ی هه‌بێ .
مه‌حه‌مه‌د فه‌قۆ به ئه‌سل له حه‌شیره‌تی برادۆسته‌و ، ده‌تانم بلێم له‌دایک بوی شاره به‌ش خوراوو داگیرکراوه‌که‌ی مه‌سیفه ، خانه‌واده‌ی ئه‌م کوڕه له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان کاتێک عه‌شیره‌ته‌که‌یان له‌گه‌ل بارزانیه‌کان ده‌یان بێته شه‌رو ناکۆکی ناچاریان ده‌که‌ن له زێدی باو و باپیرانیان هه‌ڵته‌کێنن ورو له گه‌رمیان بکه‌ن و دواتر له مه‌سیف ده‌گیرسێنه . ئه‌م کوره له مندالیه‌وه به په‌روه‌رده‌و ره‌وشتی کوردانه‌ی مه‌سیفیانه مه‌زن ده‌بێ وده‌بێته به‌شێک له خه‌لکی ئه‌و ناوچه‌یه ، له ته‌مه‌نی گه‌نجێتییدا چه‌ند جارێک ده‌بێته پێشمه‌رگه‌و له‌ژێر فشاری حکومه‌تی گۆربه‌گۆر له‌سه‌ر خانه‌واده‌که‌ی ته‌سلیم ده‌بێته‌وه‌و هه‌ندێک جاریش چه‌کی جاشایه‌تی ده‌کاته شان به‌ڵام ، هه‌رچه‌ند ه ناکرێ بیانو بۆ جاشایه‌تی بهێنینیه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌لکی ئه‌و ناوچه‌یه بێ ده‌توانێ شایه‌دی ئه‌وه بۆ مه‌حه‌مه‌د فه‌قۆ بدا که به‌قه‌ده‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی دلسۆز هاوکاریی پێشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌کانی کردوه هه‌ر ئه‌و هاوکاریانه ده‌بن که کۆسره‌ت ره‌سول ده‌توانێ سودی لێ وه‌ربگرێ وچه‌ندین کاری ناره‌وای پێ به‌ئه‌نجام بدا له‌وانه له‌ناوبردن و راکێشکردنی چه‌ندین ناحه‌زی خۆی ، مه‌حه‌مه‌د فه‌قۆ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن رژێم ده‌گیرێ وبه راکردن یا به هه‌ولی خزم و ناسیاوانی دوای چه‌ندین مانگ یا سال ئازاد ده‌کرێ .
خه‌لکی ئه‌و شاره ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێن ئاگری نه‌ورۆز له‌و شاره به‌ناوی محه‌مه‌ده‌وه نوساوه . چونکه له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناو چوو ئه‌گه‌ر مه‌حه‌مه‌د فه‌قۆ نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌وساڵه ئاگری نه‌ورۆز نه‌ده‌کرایه‌وه چونکه له‌ژێره‌وه ئێمه‌ی ئاگادار ده‌کرده‌وه که کاری خۆئاماده‌کاری بکه‌ین وتایه‌و دار‌و ده‌ونی بۆ ئاماده ده‌کردین ئێمه‌ش ده‌مان گه‌یانده فولکه‌ی چوارریانی مه‌سیف له ناو بازار هه‌مومان له ده‌وره‌ی کۆده‌بوینه‌وه که‌سمان نه‌مان خده‌وێرا ئاگری تێ به‌رده‌ین ، سیخور وئه‌من وئیستخباراتی رژێمیش له‌وناوه که‌له‌که‌یان ده‌کرد له چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی بزانن کێیه ئاگر له‌و که‌لوپه‌له به‌ر ده‌دا ، ده‌لێن ئێمه‌ش هه‌مومان چاوه‌روانی مه‌حه‌مه‌دمان ده‌کرد که خۆی و پیاوه‌کانی که چه‌کداری رژێم بون ده‌هاتن ئاگریان تێبه‌رده‌داو ئیتر گر ومه‌شخه‌لی ئاگر سه‌رتاپای مه‌سیفی ده‌گرته‌وه‌و ئه‌وانیش واته سیخوره‌کان دیاره که مه‌حه‌مه‌دیان به پیاوی خۆیان ده‌زانی ده‌ستیان بۆی نه‌ده‌برد ئێمه‌ش به کاره‌کانی خۆمان هه‌ڵده‌ستاین ، ده‌گێرنه‌وه که چه‌ندین جار پێشمه‌رگه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌گیرسانده‌وه‌و حه‌شاری ده‌دا تا ده‌بوه به تاریک وکاره‌کانی پێ ئه‌نجام ده‌دان ، دیاره ئه‌مانه‌ش زۆربه‌و به‌ڵکو هه‌مویان به راوێژ‌و فه‌رمانی کۆسره‌ت ره‌سول بونه و چه‌ندین نهێنیی تری له‌گه‌ل کۆسره‌ت بوه . دواجار له داستانه‌که‌ی کۆرێ محه‌مه‌د رۆلێکی قاره‌مانانه ده‌گێرێ که هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌وێ بون شایه‌دن ، ئه‌و کاته خزم وناسیاوی محه‌مه‌د هه‌مویان پارتی بون و زاوایه‌کیشیان شیوعی بوو بۆیه هه‌ردوو لایان به‌تایبه‌تیش پارتی هه‌ولی کێشانی محه‌مه‌د فه‌قۆی ده‌دا تا بێته ریز پارتی به‌ڵام ئه‌و هێشتا بریاری نه‌دابو هه‌ر دۆست وپیاوی کۆسره‌ت بوو ، دوای ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت به‌م بێنه‌و برده‌ی هه‌وله‌کان ده‌زانێ له ئاشکرا بونی کاره کانی مه‌ترسی په‌یدا ده‌کا هه‌ر دوو مانگ دوای راپه‌رین ده‌ستگیری ده‌کاو ده‌یخانه‌ی به‌ره‌ی کوردستان له شه‌قلاوه که عمر ده‌بابه مه‌سئولی ده‌بێ ، مه‌حه‌مه‌د له به‌ندیخانه‌وه زۆر هه‌ول ده‌دا که دادگایی بکرێ و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به ئاشکرا بۆ خه‌لک رون بکرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ ناکه‌ن له ناو زیندان هاوار ده‌کا ده‌ڵێ کۆسره‌ت منی گرتوه من ده‌زانم له‌سه‌ر چی به‌ڵام مه‌رد بن به ئاشکرا دادگاییم بکه‌ن ئه‌گه‌ر هیچ دادپه‌روه‌ریه‌ک هه‌بێ بزانن کۆسره‌ت دێته شوێنم یان نا ؟ . چه‌ند رۆژێک به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه هیچ چاری نابێ دوای ئه‌وه‌ی شتێکی به‌ر گوێ ده‌که‌وێ که نیازیان وایه شه‌وێک بیبه‌نه ده‌رو به‌بیانوی راکردن بیکوژن ، ئیتر محه‌مه‌د فه‌قۆ خۆی هه‌وڵی راکردن ده‌دا و به شه‌و له په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌ی خۆی فرێده‌داته ده‌ره‌وه ، محه‌مه‌د نازانێ که له‌و دیو په‌نجه‌ره‌که‌وه چه‌ند به‌رزه و چی هه‌یه ! له کاتی خۆ هه‌ڵدان ده‌که‌وێته سه‌ر شیشه ئاسنێک قاچی ده‌شکێ وله راکردن په‌کی ده‌که‌وێ ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ماڵی خزمێکی به‌ناوی رامز ، خوشکێ ده‌یگاتێ و به کۆله پشت ئه‌م ماڵ وئه‌و ماڵ وئه‌م بن په‌رژینه باخچه‌ی پێ ده‌کا له شه‌قلاوه ، به‌ڵام جه‌رده‌و پیاو کوژه‌کانی کۆسره‌ت به سه‌رپه‌رشتی (وه‌یسی) که پێیان ده‌وت وه‌یسه ی ئامر مه‌فره‌زه ی ده‌توانن دوباره ده‌ستگیری بکه‌نه‌وه‌و له‌ناو کۆش و چنگی دایک وخوشکی ده‌ری ده‌هێنن ، هه‌ر دوای یه‌ک کاتژمێر له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌وه خه‌به‌ریان ده‌ده‌نێ که لاشه‌ی مه‌حه‌مه‌د به کوژراوی گوله‌باران کراوه وا له لای ئه‌وانه بێن بیبه‌نه‌وه .
ئا به‌م شێوه‌یه کۆسره‌ت و دار‌و ده‌سته‌کانی ناحه‌ز وهاوکار ودۆسته‌کانیان ئه‌وانه‌ی که بزانن رۆژێک له رۆژان به‌ر له کاره ناره‌وایه‌کانیان ده‌گرن و پۆخلاواته‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ن له‌ناوی ده‌به‌ن.
هه‌زار سڵاو له گیانی بێ گوناهت کاکه مه‌حه‌مه‌دی هه‌ژار دۆست ومه‌سیف په‌رست ... شه‌رمه‌زاریش بۆ پیاوکوژ ودارو ده‌سته‌کانیان
مه‌سیفی
براده‌رێکی دلسۆزی محه‌مه‌د فه‌قۆ
03.01.10 مه‌سیفی داگیرکراو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست