نەگبەتی یەکێتی نیشتمانی

Friday, 28/06/2013, 12:00

2097 بینراوە


نەگبەتی و دۆڕاندنی یەکێتی لەوەدایە کۆبونەوە بە ئەندامانیان دەکەن و ئەندامەکانیشیان داوایان لێدەکەن لە پشتەوە وێنەیان بگرن یان سەری خۆیان دادەنەوێنن یان دەست دەگرن بە دەمووچاویانەوە تا کەشف نەبن ، لای کێ کەشف نەبن و بۆ ؟ جا سەیر لەوەدایە ئەم کۆبونەوەیە لەو شارەدا کراوە کە منی لێم و دەبێت بەزەرەبین بگەڕێیت بۆ ئەندامێکی یەکێتی لەم شارەدا ، ئەم هەموو گوڵە ئەندامەیان لەشارو شارۆچکەکانی دەوربەری ئەنیشخەدە هێناوە بەنرخی یاسای کاری ئاوزەندبیرۆکان واتە (بیرۆی کار بۆ بێکارەکان) بۆ هەر کاتژمێریک ١٠ ئیرۆ. لەوەش سەیرتر کاتێک لینکی کۆبونەوەکە دەکەیتەوە هەواڵێکی ترت پیشان دەدات دیارە کاکی بەڕێوەبەری ماڵپەرەکە لە دەرەوەی ووڵات کە مانگی ٨٠٠ دۆلار بۆسەرپەرشتی ماڵپەڕەکە وەردەگرێت فیشکەی خەوی دێت ، خۆش یەکێتی.
ڕزگار ساڵح
ئەنیشخەدە
٢٨-٦-٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە