هۆنراوەیەک بۆ کەرکوک

Sunday, 03/06/2012, 12:00

1575 بینراوە






پێشکەشە بە هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر بە تابەت ئەوانەی خەڵکی کەرکوکن

گەوهەرم کەی ئەگەڕێتەوە

نیشتیمانێکم هەیە،
گەوهەرەو بازرگانی پێوە ئەکرێ
سەرکردەیەکم نیە،
دڵسۆزو مەرد بێ قەدری ڕابگرێ
نەتەویەکم هەیە،لێکدابڕاوو پەرش و بڵاون
هەندێک بیریان چۆتەوە کوردن
هەندێکیش شوێنکەوتەی خەونی گڵاون
نازانم گەوهەرم کەی ڕزگارئەبێ ؟
جارێک بەدەست بێگانەوەیە
جارێکیش بەدەست بازرگانی خۆمانەوە
وەکو کۆیلە،هەرجارەو جەللادێکی بەخاوەن ئەبێ
نازانم گەوهەرم کەی ئەگەرێتەوە؟ کەی ؟
کەی دێتەوە باوەشی خاەوەنە هەژارەکەی؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە