كێ بەرپرسەلەدەمانچە دابەش كردن وكوشتنى مامۆستا ؟ ..

Tuesday, 06/03/2012, 12:00

1829 بینراوە




لە قوتابخانەى (میدیاى نمونەیى ئەمریكى) خوێندكارێكى پۆلى(یازدەیەمى نمونەیى) بە(دەمانچەى كڵۆك)لەناوپۆلدامامۆستاكەى خۆى كەهاووڵاتیەكى ئەمریكى یە كوشت و دواترگولەیەكى بەسەرى خۆیەوەناوبەسەختى برینداربوو دواى چەندكاتژمێرێك گیانى لەدەستدائەم هەواڵە مانشێتى زۆربەى ڕاگەیاندنەكان بوو، بەڵام نەمان بینى بەتەواوى هۆكارو كێشەكانى مان بۆڕون بكە نەوە ،كە ئایا كێشەكە كێ لێ ى بەرپرسەوكێَ خۆى بەبەرپرسیاردەزانێت لەوڕوداوە؟ ئاخر ئەوبەرپرسانەى كە ئەو ڕووداوەیان بەئاساى دە بینى باش دەزانن كە كۆمەڵگاكەیان سەدان ڕوداوى كوشتن بە و دەمانچە كڵۆكانەى ڕودەدات و هەربەئاساى دەبینن ،چەندان گەنج خۆى دەسوتێنیت و دە كوژرێت وبەو دەمانچانەى ئەوان بەهەدێ دەى دەن بەوگەنجانە و ژیانى كۆمەڵگاى پێ دەخەنە مەترسیەوە.
ئاخر كێشەى ئەم كۆمە ڵگاى ئێمە لەوەدایە هەمووشتێك ئاساییە و كەلە ئەسڵدا كارێكى نائاسایى یە ، كە دیاردەى چەك هەڵگرتن نەك دیاردەیە ، كەلتورێكە كە بەرپرسانى ئەم ووڵاتە خۆیان زیندوى دەكەنەوە و هەرڕۆژەى چیرۆك و تاوانى خۆكوشتن وداچڵەكێن ، دەبیستین ودواچیرۆكیش كوشتنى ئەو هاووڵاتیە ئەمركى یە بوو ، كە ڕۆڵەكانى ئەم وڵاتەى فێرى ڕێزگرتن دەكرد لەبەها مرۆڤایەتیەكان و كوشتنى (جێرمى سمال)بەو دەمانچەى كەبەرپرسانى ئەم ووڵاتە دابەشیان كردبوو بەسەر خەڵكێك ، كەدەبوو لەبرى ئەو دەمانچە كە ئامانج لێ ى كوشتنى مرۆڤێكى ئەم دنیایە ، فێریان بكەن مۆڤ چەندبەنرخە گەورەیە ، بەلًام نەمان بیست و نەمان بینى ئەم بەرپرسانى ئەم وڵاتە ڕۆژێك لە ڕۆژان شت گەلێك هەدێ بكەن بەنەوەكانى ئەم هەرێمە،كە مەترسى نە بێت لەسەر مرۆڤەكانى ئەم كۆمەڵگاو خۆشگوزەرانى بەدواى خۆیدا بێنیت ، نەك خوێن ، مەترسیەكە لەوەدایە ئەمە بووەبە كەلتورێكى ئەم بەرپرسانە و ئەم كلتۆرەش مەترسیەكى گەورەیە بۆسەر ئایندەى ژیانى تاك بەتاكى ئەم كۆمەڵگایە . بەڵام ڕۆژبە ڕۆژیش پیاوە بەناو تەكنۆكراتەكانیش،تۆشى ئەم هەڵەیەبوون ،وەك لەڕاگەیاندنەكانەوە گوێ بیستى بوین،كە بەم كردەوەشیان ئایندەوخەونى هەمومانیان لە ناوبرد بۆدروست كردنى كۆمەڵگایەكى دیموكراسى وئایندەى لێ بوردەى بۆژیان وئازادى بۆ نەوەكانى داهاتوو..

لەهەرگۆمەڵگایەك دیاردەى چەك هەڵگرتن هەبوو، ئەوەنیشانەى دواكەوتنى پێشكەوتنى ئەوكۆمەڵگایەیە، چونكەنەیاسا سەروەرەوەو نەدیالۆگبونى هەیە لەناوتاكەكانیدا، هەروەك كۆمەڵگاى كوردەواریش یەكێكە لەو نموونانە، چونكەبەهۆى بێ متمانەى هاووڵاتیان وبەسەروەرنەبوونى یاساوەیە، بەشێكى هاوڵاتیانى ماڵەوە، چەكیان هەیە، كە كاریگەرى خراپ دەكاتەسەرمنداڵان .خێزانەهەژارەكان، چەك بەكارناهێنن، بۆ یەكلاكردنەوەى كێشەكانیان وململانێ كانیان، بەڵكوئەوەكوڕى بەرپرسەكانن وەكمەدالیاچەك هەڵدەگرنوپۆزى پێوەلێ دەدەن.
بەرپرسەكان بەهۆىبازرگانى كردن وسیاسەتەوە،بوارىڕێنماىكردنى منداڵەكانیاننیە،ڕەنگەشانازىبەچەكىمندالەكانیانەوەبكەن،وهیچلێپرسینەوەیەكیانلەگەڵداناكەن.
كاتێك منداڵى بەرپرسەكان دەكەونەهەڵەیەكەوەهەندێك جارلەلایەنخانەوادەكانیانەوەبەرگریان لێ دەكرێت، ئەوەشواى كردووەمنداڵەبەرپرسەكان هەست بكات هەركاتێك بیەوێت، دەتوانێت چەك هەڵبگرێت و كۆى ژیانى كۆمەڵگاى پێ بخاتە مەترسییە وە،ئاخر ئەمانە هەموى بە هۆى هەست نەكردنە بەبەرپرسیاریە تیە لەلایەن بەرپرسانى ئەم وڵاتەوە ،نەبونى هەستى مرۆڤانەوئایندە نادیاریە ،لە خودى خۆیان و كە شتى گەلى ئەم وڵاتە هەژارەى كۆمە ڵگاى كوردى وئەم هە نگاوەمەترسى دارانە ئەوەمان پێ دەلێت،تاوەك هەموتاكێكى كۆمەڵگاى كوردى بێدەنگ بێت لەئاست هەر زەبرزەنگێكى نابەرپرسانەى بەرپرسانى كوردستان ،ئایندەى تاك بەتاكى كوردى چاوە ڕوان بكات خۆى یان كە سێكى نزیكى دە بێت بە قوربانى بێدەنگى خۆمان و دواجاریش جەرگ سوتانى دایكێكە ،كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ژیانى خۆى خستۆتە مەترسیە وە بۆئەوەى نان وشیروماست و ....هتد بەرێت بۆئەو بەرپرسانەى كە ئەم دایكە خۆى دەكردبە قە ڵغان بۆى، ئاخر لەم ڕوداوانى باسمان كردن زۆرن و دوایش كوڕو خزمى بە رپراسانى ئەم وڵاتە بە پارەو هەڕەشە دە بیت لە خوێنى كوڕكەى خۆ شبێت. ئاخر پرسیارە كە لەوەدایە بە خشینەوە و دابەش كردنى دەمانچە و كردنى بە هەدێ ، دواى شە رمە زارى نەك بۆخۆیان دێنیت بە لكو بۆكۆى كۆمە ڵگاى كوردى دێنێت وەك ئە و ڕوداوەى ئەم دوایەى سلێمانى و دواجاریش بە حاڵەتى ئاساى ناوزەندى دەكەن ،و پرسیار لە خۆیان ناكەن ئەرێ منداڵیكى (18)ساڵان دە مانچەكەى لە كوێوە هێناو كوڕى كێ بوو ئایا ئەم حاڵەتانە دەگمەنن لە كوردستان تا ئاساى بیت؟ .
ئەم جۆرەڕوداوانەبەسیاسەتى هەڵەى پەروەردەى دەزانم وچەندساڵیكەلەسایەى سیاسەتى هەڵەوسستەمى پەروەردەى پەلەلێ كراوڕێنماى هەڵەى پەروەردەكان وبەهاوڕێزى خۆشەویستى مامۆستایانى كەم كردۆتەوە تەنانەت بوەتەهۆى هێرشكردنەسەریانوبرینداركردنیان، ئەم حاڵەتەش چەندین جاردوبارەبۆتەوە، تائەوڕادەى بۆتەحاڵەتى كوشتن، دەست وەردانى ناتەندروستانەى حیزبى و سیاسى و خزانى كەسانى ناپەروەردەى ونازانستى،بۆناوكایەكاى پەروەردە و جیاوازى ئینتیماى حیزبى چ پیرۆزیەكى بۆ مامۆستایان هێشتۆتەوە؟ لەهەرێمى كوردستان، دەیان و سەدان و هەزاران كەس بە ناوى پسپۆڕ و بەناوشارەزا لەپەروەردە دامەزراون، بەلام نەمان بینى نەك یاسایەك دابڕێژن و ڕێگرى لە هەمودیاردە ناشرینەكانى كایەى پەروەردەى بكەن ، بەڵكوكێشەو كارەساتەكان ڕو لەزیادبون دەكات،تە نانەت نەیان توانى مامۆستاو قوتابى لەمەترسیەكانى ڕوبەڕوبونەوە بپارێزن و سەلامەتى بۆكۆى ئەزمونى پەروەردەى و تاكەكانى ناو پرۆسەكە دروست بكەن؟ كاریش وابڕوات ئایندەى پرۆسەى پەروەردەى لەمەترسییەكى گەورەدایە....
ئەى بۆنەپرسین كێ بەرپرسە لەهێنان و دابەشكردنى (دەمانچە)وبێ دەنگ بوون لەو هەمووكوشتارەى بەدەست ئەودە مانچانەى كە بەهەدێ دابەخشكران و دیاردەى چەك هەڵگرتن ڕودەدەن؟ ئایا ئەم جۆرە كارانە ئاساین ڕوو لەزیاد بوونە یان كەم چ جۆرە سسیتەمێك ئەم جۆرە مرۆڤانە بەرهەم دێنێت كەزمانى (دیالۆگ و نەرمى) لێ دەشارێتەوە و بەپێ كەنینەوە دەمانچەى هەدێ دەكات بۆدیارى كردنى ئایندەى خۆى و كۆمەڵگاكەى ؟ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە