لێپرسراوى ئاسایشى حاجیاوا بە نایاسایى هاوڵاتیەك دەستگیر دەكاتْ

Monday, 28/12/2009, 12:00

1455 بینراوە


رۆژى 25 / 12 / 2009 كاتژمێر 12:00 نیوەرۆ لەكاتى قەرەباڵغى چێشتخانە و كەبابخانەكاندا ,شەریف مامەش كە لێپرسراوى ئاسایشى حاجیاوایە سەردانى یەكێك لە كەبابخانەكان دەكات بەڵام بەهۆى قەرەباڵغى كەبابخانەكە و چاوەروان نەكردنى ئەو بەرپرسە , بەتورەیی و هەرەشەوە ملازم موحسین ئاسا كەبابخانەكە بەجێدەهێڵێت و دواتر مەفرەزەیەكى ئاسایش دەنرێتە سەر وەستاى كەبابخانەكە كەناوى (وەستا برایم )ەو دەیبەن بۆ ئاسایش و مەسئولى ئاسایش هەرەشەى چوار ڕۆژ زیندانى كردنى لێ دەكات, دواتر بە تەكلیفى بەرێوبەرى ناحیە ئازاد دەكرێت , ئەمە لەكاتێكدا نابێت هیچ كەسێك بەبێ بریارى دادگا دەستگیر بكرێت .ئەوەى جێگاى سەرنجە لێپرسراوى ئاسایشى حاجیاوا بروانامەى سێیەمى ناوەندى هەیە و ئێستا خوێندكارى چوارى ئامادەییە و بەشەو دەخوێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە