ملیشیا هەمەجیەكەى جه‌لال لە عێراقدا یەكەمى هێناوە

Friday, 26/03/2010, 12:00

1542 بینراوە


كورد ملەتێكى چل ملیۆنى تا ئێستا خاوەن هیچ نییە. بۆ؟
لەبەر ئەوەى سەركردەى وەك جه‌لال و ملێشیاى وەك جەماعەتەكەى جه‌لالییه‌کانی هەیە، لەكاتێكدا پاش ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان، ئەگەر لەمنداڵێكى كوردیش بپرسێت رات چییە بەم ئەنجامە، پێت دەڵێت كورد لە لیستى دووەمەوە بووە بە چوارەم و لە كەركەك وەزع باش نییەو لە دیالە تەنها یەك كورسى هێناوە لە كۆى(13) كورسى، كەچى لە كەناڵەكەى هێرۆ  نووسراوە((كورد لە دیالە سەركەوتنى گەورەى بە دەستهێناوە)) پاش ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان وەك و پیشەى هەمیشەییان هەموو تەعلیماتەكانیان نایە ژێر پێ و دەستیان كرد بەتەقەكردن بۆ سەركەوتنیان بەهەموو جۆرە چەكەكانیان ئەگەر بۆمى ئەتۆمیان هەبوایە ئەوە لەپێناو سەركەوتندا دەیانتەقاند، بەڵێ سەركەوتوون چونكە بە دە ــ دوانزە حزبەوە لە سلێمانى دوو كورسیان لە گۆِران زیاترە، جا لەوە سەركەوتن زیاتر چى دەبێت، دەبێ كورد ئەم هەمەج و تەتەرو مەغۆلانە خاوەنى بێت ئەبێ چى بە چى بكات، تەماشاى كەناڵەكەى هێرۆ  و گەلى كوردستان بكەن بزانن كورد هیچ كێشەیەكى ماوە جگە لە پۆستەكەى سەرۆك كۆمار بۆ تاڵەبانى، باس تەنها باس پۆستەكەى تاڵەبانییە، كە دەبوو هەر لە سەرەتاوە ئەو پۆستە بدرایەتە دەست كەسێكى وەك و (مەحمود عوسمان) وتاڵەبانى و ملیشیاكەى هەموو هەوڵێكیان بخستایەتە گڕ بۆ یەكلاكردنەوەى كێشەكانى كورد لە كاتى ناسكیدا كە لایەنى عەرەبى ئەو كاتە زۆر لاواز بوون، بەڵام جه‌لال كە عەقڵى لە قەبارەى گوێزێك بچوكترە، هەموو خوێن و عارەقەى ئەم ملەتەى خستە هەڕاجەوە بۆ ئەوەى قەبوڵ بكرێت وەك و سەرۆك كۆمار، ئەوەى نەوشێروان باسى دەكات ئەگەر توڕەبوونى خەڵكى تر نەبوایە، ئەوە وەزعەكەو قومارخانەكەى جه‌لال زۆر خراپتر دەبوو هەموو كوردستانى بۆ ئەو پۆستە هەراج دەكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە