لە ئاكرێ كێ بەرپرسە لەو ئامیرە تەندروستیانەى نەخوشخانەى گوڵان كە زۆربەیان ساختە و لە كاركەوتوون ؟؟؟

Tuesday, 11/08/2009, 12:00

1809 بینراوە


هەموومان دەزانین كە دەزگاكانى تەندروستى بۆ ئەون كە خزمەتى تەندروستى پێشكەش بە هاوولاتیان بكەن و دروستكردنى ئەم جورە نەخوشخانانەش مایەى بەختەوەرى و سوپاسى خەڵكى ناوچەكەیە بەڵام بە داخەوە گەندەڵیەكى یەكجار زۆر كراوە لە ئەلیفەوە تا یێ .
نەخوشخانەى گوڵان لە سەر روبەرى (80) هزار مەترى دووجا لە ساڵى 2003 یەوە دەست بە ئاوەدانكردنى كراوە و لە ساڵى 2005 باڵخانەكە تەواو بوو وە و لە مانگى گوڵانى ساڵى 2009 دا بو خزمەتكگرنى هاوڵاتیان كرایەوە و نێزیكەى (75) قەروێلە لە خۆ دەگرێت و چوار هوڵى نەشتەرگەرى هەیە، زیاتر لە 28 ملیون دوڵارى تێچووە، بەڵام گەندەڵیەكان هەموو شتى ئەم نەخوشخانەیە داپوشیوە هەر لە كەرەستەى بیناسازى و تا دەگاتە كەرستەى تەندروستى، زۆربەى ئەو ئامیرانەى كە لە نەخوشخانەدان ساختەن و كار پێناكرێت لەو ئامیرانە، ئامیرەكانى (سیتى سكان، پانورامیك، ماموگرافى و نازورەكان) كە بهاى كڕینیان بە چەندەها ملیون دولار حیساب كراوە و ئەمە چەندین جاریشە چاك دەكرێنەوە بەڵام بێسوود، چونكە ئەم ئامیرانە لە راستیدا هەموویان تەقلیدن و هەر بو پارە دزین و پڕكردنەوەى پسولەكان كڕاون، نەك بۆ كارپێكردن و خزمەتكردنى هاوڵاتیان، بێجگە لە وەى كە تاكو ئێستا ستافێكى پێویستى بە قەد گەورەیى ئەم نەخوشخانەیە دابین نەكراوە .
من لێرەدا پرسیارێك ئاراستەى ئەو كەسانە دەكەم كە ئەم ئامیرانەیان وەرگرتووە، ئایە ویژادانتان مورتاحە؟ گەر مورتاح نییە، بوچى واژوتان كرد و ئامیرەكانتان وەرگرت .
بەڵام ئەمە سوچى ئێوە نییە، پێویستە (دكتور فازل باڵندى) و ستافەكەى دادگایى بكرێن و وەزارەتى تەندروستیش لە خەو بە ئاگا بێتەوە !! .
لە وانەیە كەسانێك كە لە شاشەكانى تى ڤى یەوە نەخوشخانەى گوڵان دەبینن بڵێن گەورەترین نەخوشخانەى سەردەم لە ئاكرێ دروستكراوە، بەڵام ئەفسوس ئەوەى كراوە گەندەڵیەكى گەورە كراوە و كەسیش بوى نییە لێپێچینەوە لە گەل ئەو كەسانەى كە لەم هەموو گەندەڵیە بەرپرسن بكات .
بەڵام لە داهاتوودا من ئومێدم هەیە كە لێپێچینەوە دەكرێت و ئەو گەندەڵكارنە بە سزاى خویان دەگەن و چونكە گەل بریارى گوڕان و چاكسازى و نوێبوونەوەى داوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە