بە فەرمانی مەحمود سەنگاوی حاکم حسێن لە گەرمیان دەردەکرێت و بۆ سلێمانی دەگوێزنەوە

Tuesday, 28/01/2014, 12:00

1689 بینراوە


دوای تیرۆرکردنەکەی کاوە گەرمیانی، کەیسەکەی کاوە دەچیتە ئاسایشی گەرمیان و دادوەر حسێن محیەدین بەڕێوەی دەبات، ئەویش بەپێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی گرتن بۆ مەحمود سەنگاویی و چەند بەرپرس و پیاوی مەحمود سەنگاویی دەردەکات، بەمە یەکێتیی نیشتیمانی تاوانبار دەکرێت بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی. یەکێک لە هەڵەکانی کەسوکاری کاوە گەرمیانی بەتایبەتی براکانی ئەوە دەبێت کە داوا دەکەن کەیسەکە لە ئاسایشی گەرمیان بگواسرێتەوە بۆ پۆلیسی کەلار، ئەمە وا دەکات  ئیتر ئەو دادوەوەرە (حسێن محیەدین) پەیوەندیی بە کەیسەکەوە نەمێنێت و نەتوانێت هیچ کارێک بکات، بەلام  لە لای مەحمود سەنگاوی ئەمە دەبێتە گرێیەک و قین لەو دادوەرە هەڵدەگرێت، وەک خۆی وتوویەتی: تۆڵەش لەم حاکم حسێنە خوێڕییە دەکەمەوە و چاوی دەردەکەم، سەری ئەمیش دەخەمە گۆڕی باوکە سەگیەوە.
دواتر کەیسەکە گواستراوەیە بۆ لای پۆلیس، دادوەر سۆران سەرپەرشتی دەکات و ئەمیش کەسێکی حیزبییە، سەر بە یەکێتییە، هەر بۆیە مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا و تاوانبارێکی تر کە ناوی زاخۆیە ئازاد دەکات. لە هەواڵەکانی پێشووترماندا بە درێژی باسمان لە رەوتی دادگا و بەڕێوەبردنەکەی کرد.

دوێنێ شەو پیاوەکانی مەحمود سەنگاوی ٢٧ / ٠١ / ٢٠١٤  لە رێگای حاکم ئەکرەمەوە بە حاکم حسێن دەگوترێت تۆ دەبێت تا کاتژمیری ١٠ی ئەمشەو خانوەکە چۆڵ بکەیت، چونکە تۆ ئیتر لێرە نەماویت و گواسراویتەوە بۆ سلێمانی، ئەو ماڵە هی تۆ نییە، ئەمەش وەکو تۆڵەسەندەنەوەیەک لەبەرامبەرییەوە دەکرێت.
دادوەر حسێنیش دەڵێت: من بێ منەتم لێتان.
یەکسەر بەو شەوە کە بارانێکی زۆریش دەبارێت، نیوەی ماڵەکەی رەوانەی سلێمانی دەکات و بەشێکی زۆریشی بە سەر کەسوکارەکەیدا دابەش دەکات، ئەمڕۆش بۆ بەیانییەکەی دەچیتە سلێمانی.

پەیامنیری کوردستانپۆست دەڵێت، ئەم رووداوە بەتەواوی لەلایەن خودی مەحمود سەنگاوییەوە دەسەلمێنرێت، کە بەڵی بکوژی کاوە گەرمیانی مەحمود سەنگاوییە و کەسی دیکە نییە.

ئەو لینکەی خوارەوەش کلیک بکە بۆ زیاتر زانیاریی لەسەر دەرکردنی دادوەر حسێن محیەدین لە گەرمیان

http://knnc.net/videodetail-1593-1#.UugWZNJwahd

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە