ئاگادارییه‌ک له کۆمه‌ڵێک خوێندکاری خۆرسکه‌وه
Saturday, 26/03/2011, 12:00
1160 بینراوە
دوا به دوای ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ بێده‌نگکردنی خوێندکاران ئه‌ویش به وردبینکردنی ئاماده‌بوون له هۆله‌کانی خوێندندا و هه‌ولدان بۆ ناچارکردنی خوێندکاران بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له کۆبونه‌وه‌کانی ناو زانکۆ‌دا ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک خوێندکاری خۆرسکی ناو زانکۆ بڕیارمانداوه ئه‌گه‌ر بێت و گروپی زانکۆ به کار‌و چالاکیه‌کانی خۆی هه‌ڵنه‌سێت ئه‌وا (گروپی ئاگری زانکۆ) له‌سه‌رجه‌م زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستاندا ڕائه‌گه‌یه‌نین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده ئه‌بین درێژه به خه‌باتی مه‌ده‌نی بده‌ین و له‌کاتی هه‌ر هه‌ڵسوکه‌تێکی ناشیاودا له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه ئاماده‌ین ئێمه‌ش هه‌لسوکه‌وتی خۆمان به‌رامبه‌ریان بگۆرین ئه‌گه‌ر ئه‌وان به فیشه‌ک خواب به‌نه‌وه بێگومان هه‌مان هه‌ڵوێستمان ئه‌بێت ولێیان قبوڵ ناکه‌ین چونکه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌سه‌لاتیك به‌م هه‌موو ماوه‌یه به خۆیدا نه‌چێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت به فشارێکی گه‌وره‌تر بخرێته سه‌ر ڕێڕه‌وی کردار.
25/3/2011 - سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست