بۆ سه ر ده شت عوسمان

Sunday, 16/05/2010, 12:00

1834 بینراوە



کاتێ که تۆیان ڕفان

به ره و نه مان

شه ره فی ده سه ڵات و

مافیای ووڵات

له دامێنی ئافره تان و

پاشکۆی خۆیان

به کوێرو لاڵ

به دی ئه کران



کاتێ که تۆیان ڕفان

به ره و نه مان

شار بێ میرو ، بێ حاکم بوو

ووشه ی تازه ی له دایك بووش

وه ك په یامی ئه وسای عیسا

ڕاپێج کراوی

شیرو تیر بوو

بۆ له خاچ دان



کاتێ که تۆیان ڕفان

به ره و نه مان

له نێو باخی بێ خاوه ن و

دڵی تۆفان

ده سته ده سته هاو گوڵه کانت

ده سته وه ستان

په یامی تۆیان وه رگرت

به به ڵێ و په یمان



کاتێ که تۆیان ڕفان

به ره و نه مان

ویستیان پێنووست بشکێنن

په نجه کانت یه که یه که بقرتێنن

به ڵام که چی نه یان زانی

له شوێن هه ر په نجه یه کی قرتاودا

هه زاران په نجه ت

بۆ دێته ڕووان



کاتێ که تۆیان ڕفان

به ره و نه مان

هه ڵه بجه و گه رمیان

ده سته ملانی قه ڵا بوون و

به کۆڵ گریان

که رکوکی زامداریش

په یامی هێنا

بۆ ژووانی کاکه سۆران
 

 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە