هێرشكردنە سەر رۆژ تیڤی هێرشە بۆ سەر میدیای ئازادی كورد

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1019 بینراوە


گەلی كورد لەئەنجامی تێكۆشانی بێووچانی لە دژی ئەو زوڵم زۆرداریەیی لەبەرامبەری دەكرێت هەوڵیداوە لەهەموو بوارەكانی تێكۆشاندا وەڵامی بداتەوە. بواری راگەیاندن كە بەشێكی هەرە گرنگە لەتێكۆشاندا بۆیە لەم لایەنەشەوە گەلەكەمان توانیویەتی خزمەتی بەرچاوی تیادا بكات و قوربانی زۆریشی لەو بوارەداوە، كاری تەلەفزیۆنی كەبەشی هەرە سەركی خەباتی بینراوە گەلەكەمان لەساڵی 1995 وە ئەو خەباتەی دەستپێكردوە بە مەد تیڤی و ئەمڕۆكەش بە رۆژ تیڤی بەئاستێكی هەرە سەركەوتووی گەیاندوە. ئەمڕۆكەش رۆژ تیڤی بۆتە دەنگ و رەنگی گەلی كورد لەناوەوە لەدەرەوەی كوردستان.
وەكو دەبینرێت گەلەكەمان لەناوەوەو لەدەرەوەی كوردستان رووبەڕووی هێڕشی لەناو بردن دەبنەوە، لەتوركیا بەگرتنی سیاسەتمدارانی یاسای و رەواو هەڵبژێردراوی خەڵك، داخستنی پارتی یاسای و دەستدڕێژكردنە سەر رێبەرایەتی گەلی كوردو خستنیە ناو بیری مەرگ. رژێمی ئێران بەردەوامیدان بە ئیعدام كردنی لاوانی كورد و هێڕشكردنە سەرئیرادەی ئازادیان. سوریاش بەگوێڕایەڵی بۆ رژێمە داگیركەرە سەرسەختەكانی كوردستان، ئەویش لە هێڕش وپیلانەكانی كەمتەرخەمی نەكردوە. هێڕشە هاوبەشەكانی دەولەتانی ئەوروپای بەناو دیموكراتی بۆ سەركوردانی نیشتەجێی لای ولاتەكانیان بەتایبەتی هێڕش و پەلامارەكانی ئەم دوایەیی ئیتالیا و فەڕەنسا بۆ سەر داموو دەزگا كوردیەكان و گرتن و راوودونانی سەدان كەس لە لە چالاكوانان و خەڵكی مەدەنی جێگای شەرمەزاریە.
ئەو هێڕشەی كەلە بەرەبەیانی ئەمڕۆكەوە(4-3-2009) لە لایەن پۆلیسی بەلجیكاوە كراوەتە سەر رۆژ تیڤی و ئێم ئێم سی و رادیۆیی میزۆپۆتامیا و تەلاری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و دەستگیركردن و دەستبەسەرداگرتنی بەڕِێوەبەر ونوێنەرانی كورد لەم وڵاتەدا ریسواو مەحكوم دەكەین، داوا دەكەین بەزووترین كات دەست هەڵگرن و نوێنەرەكانیش ئازاد كەن و داوای لێبوردن لە گەلی كورد بكەن و ئەو هێڕشانەشیان بكەوێتە چوارچێوەو تاوانی دژ بەمیدیای ئازاد .
وڵاتانی ئەوروپا كەخۆیان بەپێشەنگی دیموكراتی وبیرو ڕای ئازاد دادەنێن و گوایە پێوەرەكانی مافی مرۆڤ و مافی گەلان دەناسن بەڵام ئەوەی دەردەكەوێت ئەویش كەوتۆتە ناو هەمان ئەو پیلانانەی كە ئەمریكاو توركیا لەسەر گەلی كورد دەیگێڕن و دەیانەوێت گەلی كوردی ئازادی خواز و داموودەزگاكانی سەركوت بكەن. بۆیە هەرچی زووە پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لەسەرووی هەمووشیانەوە بەلجیكا خۆی لەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەرخات و گەلی كورد نەكەنە قوربانی بەرژەوەندیەكانیان.
گەلی كورد كەبە رەنج و خوێنی خۆی ئەو دامودەزگا دیموكراتیانەیان بەرهەم هێناوە دەبێ بەهەموو شێوەێك خاوانداریەتی لێبكات هەمانكات رۆشنبیران رۆژنامە نووسان دیموكراتخوازان پێویستە هەموو هەوڵیان بخەنەكار لەپێناو ئەوەی دەنگ ورەنگی ئازاد كپ و بێ دەنگ نەكرێت.

كۆمیتەی راگەیاندنی
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
4-3-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە