پارڵمان

Wednesday, 18/03/2015, 12:00

1731 بینراوە


ناوەندی بڕیاردان بۆ کێشەی سیاسی،ئابوری،کۆمەڵایەتی،پەروەردەوڕاهێنان، سیاسەتی دەرەوەیی، کشتوکاڵ، بۆژانەوەی ئاژەڵداری،رێوبان،یاسا،مافی مافی مرۆڤ، ژن، منداڵ،ئاسایشی نەتەوەیی، ژینگە،وسەتان بابەتی دیکە ،، پارڵمانە،،. لەوەش بترازێ، پارڵمان،،، مێشکی،،، دانیشتوانەی وڵاتێکە کە بە هەڵبژاردن نوێنەرانی خۆیان رادەستی ناوەندی بڕیار دەکەن. نوێنەرانی هەڵبژاردەی ئەو پارڵمانە دەبێ کەسانێک بن کە بەرژەوەندی نەتەوەیی بکەنە کاری رۆژانەی خۆیان لە ناو پارڵماندا.سیستمی سیاسی ژووری پارڵمان لە حیزبی مەزنوبچوک پێکهاتووە کە هەر کامیان بە پێی دەنگو رەنگی خۆیان تێدەکۆشن ئاسایشی نەتەوەەیی وئاسایشی ژیانی تاکە تاکە ئەو جوغڕافیاییە بپارێزن کە پێی دەگوترێ،، وڵات،،.
لەوڵاتێک کە مێشکی(پارڵمان) کۆمەڵگایەک نەخۆش بوو، خواستەو ناخواستە تاکی نێو کۆمەڵگاش هێدی هێدی تووشی ئالزایمێری سیاسی دەبێ ورۆژ بەرۆژ ژیان بەرەو تارمایی هەنگاودەنێ. ژیان دەبێتە خرنۆکی سەرگەردان بە دەست لایەنی کوردکوژو بێ ئەمان. لە پارڵمان ولەدەسەڵاتی شێوەی باشووری وڵات مەزنترین بێ بەختیەک کە یەخەی کۆمەڵگا دەگوشێ، بێهەڵویستی، نوسەروشاعیرو رۆژنامەوان وزاناومێدیای بێ موڕاڵی ئەو دەسەڵاتەیە کە دەسەڵات بۆ خۆشی تا بینەقاقا گیرۆدەی دەسەڵاتە و بۆتە دارهەلووکی دەستی دوژمنی کوردە.
مێشکی نەخۆش(پارڵمان)، لەکاتی وادا بە بیانووی دیپڵۆماسی وراوێژ هەرچی کەرامەتوو شەڕافەتی نەتەوەییە دەیکاتە هەڕڕاجی دیکتاتۆڕی خۆماڵی وئەویش بەرۆژی رووناک ڕادەستی دووژمنانی دۆستنمای کوردی دەکا. پارڵمانی نەخۆش ناوێرێ باس لە تاڵەبانی بکا وبڵێ:کوا کێشەیەکی ئاوا مەزنی کورد لەسەر دەستی کەسێکی شپڵەلێدراو دێتە چارەسەر کردن!ئەو کابرایە وەکی ڕیوی خۆی لە مردن داووە، وەکی دیش دەستە دەستە دەچنە لای وڕاوێژی پێدەکەن! هیچ کەس بە زۆری نابێتە پێشمەرگە.هەرکەس بۆ خۆی بڕیار دەدا کە چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کا. بەڵام گرفتی گەورە ئەوەیە کە، نازانین بۆ چی شەڕدەکەین.کێ دەتوانێ بڵێ دوای ئەو شەڕە وڵات بەرەوکوێ دەڕوا؟ هەموو شتێکمان بۆتەچەکی،،قورس،، تا بۆ داهاتووی ئەو زلهێزانە شەڕبکەین پاشانیش ئاوێ بێنین ودەستان پشۆین. مەگەر تا ئێستا هەر وا نەبوو؟ باسی ٢٩ شۆڕشی کورد دەکەین، کوا بەرهەمی ئەو ٢٩ سەرهەڵدانە. فەلەستینیەکان بونە ئەندامی چاوەدێر لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا، ئێمە تازە بیر لەوەدەکەینەوە کە لە مەسعودبارزانیمان باشتر وەگیر ناکەوێ کە ببێتەوە سەرۆکی هەرێم وئامرازی گیرفانی سەرمایەدارەکانی سەردەم.
کۆماری ئیسلامی بەغدای کردۆتە ناوەندی ئیمپڕاتۆری خۆی کە چی حیزبەکانی کەمپنشینی رۆژهەڵاتی وڵات لە باشوور بە رۆژی رووناک بێ حورمەتیان پێدەکەن کە چی چەپوڕاست باس لە ٦٨ساڵ تەمەنی حیزبی وکۆماری کوردستان دەکەن!لەوەش خراتر تاقمێک نوسەرو لایەنگری خۆشنشینی هەندەری پەیتا پەیتا پێیان هەڵدەڵێن. مستەفا هیجری لە داخی بارزانی دەڵێ: دەگەڕێنەوە کوردوستانی ئێران! کەس پێی نەگوت باشە بۆ مەحتەلی فەرمووئەو گورزو ئەوە مەیدان.چاو لەپارڵمانی رۆژهەڵاتی وڵات بکەن لە داهاتوودا(هاوتەمەنی من زەحمەتە ئەو پارڵمانە ببینن) چۆن راوەبەرازێک دروست دەبێ.! بەرپرسی حیزبی لەو بەشە لە وڵات تازە نامەی هەڕەشەئامێزی تاڵەبانی بڵاو دەکەنەوە کەساڵی ١٩٦٦ بۆیەکێک لە بەرپرسانی ح، د ک،ا، نوسیووە.هەڕەشەکانی تاڵەبانی هەر وشەیەکی لە هەزاران قامچی دووژمن بە ژانترە.(بەڵگەی٢، نامەی تاڵەبانی بۆ مەڵا حەیاکی، دەبیری یەکەمی پێشووی ح،د،ک،ا،، قەلاچوالان، ٢٠/١١/١٩٦٦).پێش هێڕش بۆکەمپی دێمۆکڕاتەکان لە کۆیە. یەک نوسەر، یەک بوێر، یەک کورد،لە مەڵاحەیاکی نەپرسی ئەوچەند ساڵەی رابوردوو بۆ ئەو نامەیەت حەشار دابوو؟ بۆ لەترسی ئێران و تاڵەبانی نەتدەوێرا بڵاوی کەیەوە؟ خۆ دەتزانی خەنجەری بەر پشتێندان بۆ رۆژی مەبادا دەبێ. ئەوە حیکایەتی منداڵێکە هێشتا لەدایک نەبووە، نەخۆشە، ئەوە رێک سیاسەتی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ لە ئاست چارەسەری کێشەی نەتەوەیەکی ١٠ هەتا١٢ میلیون کەسی لەو بەشە لە وڵاتی کورد.
هەرکەس بە بارتەقای فکرو ڕامانی خۆی رێز وحورمەتی بۆ شەهیدی خاکی پیرۆزی کوردستان هەیە، ئیلڵا ئەو دەسەڵاتە نەبێ. شەهید ئەو پەیامەیە کە دەسەڵات لێی حاڵی نییە وبۆ مانەوەی خۆی کەڵکی لێوەردەگرێ.ئەگەر لە هەر شەقامێکی ئەو خاکە بریندارەدا کۆتەڵێک بۆ شەهید ساز بکرێ کەمە. خواستی شەهید سازکردنی کۆتەڵ نییە. سازکردنی کۆمەڵاگایەکی ئازادە کە یاسا تێیدا سەروەر بێ. زانکۆ تێیدا پێوەربێ، ئێوە بۆ فریودانی خەڵک کۆتەڵان لە شەهیدان ساز دەکەن، بەڵام لە سازکردنی پەیکەری شەهید تفەنگی مە دەنە دەستی وئاوای ساز مەکەن.ئێوە دەزانن کاتێک منداڵێکی ٤ یان٥ ساڵە چاو لە تفەنگی دەستی ئەو پەیکەرەدەکا یەکڕاست بیر لە چی دەکاتەوە؟ با پێنووس وپەڕتووک وفێرگەمان بۆ ببێتە کولتوور. نە تفەنگی دەستمان.!(پەیکەری شەهید هوجام سوورچی، لە ناحیەی رۆڤیای بەردەڕەش،١٤/٣/٢٠١٥ پەردەی لەسەر لادراوە، هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو تفەنگەی کەلەسەردەستی شەهید هوجام دانراوە، لاببرێ ولە جیاتی تفەنگ پێنوس وکتێبێکی بدەنە دەستی، راستە ئەو نەمرە پێشمەرگە بووە بەڵام پێشمەرگەش دەبێ پەیامی خۆی پێ بێ.چاندنی تۆوی ڕقوتۆڵە کاریگەری خراپی هەیە بۆ منداڵەکانمان بەتایبەت بۆ کەسوکاری خاوەن شەهید. شەڕ لە گەڵ دڕندەکانی داعش بابەتێکە،رێزگرتن لە شەهیدی وڵات بابەتێکی دیکەیە).
مێشکی دەسەڵات لە ناو پارڵماندا نەخۆشە، پارڵمانێک کە لەوەها بارودۆخێکی ئەستەمدا باس لە،،نێرینەی پیاوومێینەی ژن بکا ئەو پارڵمانتارە ناسازە، مێشکی نەخۆش کێشەی کوردی پێ چارەسەر نابێ، پارڵمان لە باشووری وڵات نەخۆشە، چون کۆمەڵگا تووشی خەمۆکێی سیاسی بووە.چەکی قورس هەروا هاسان نادرێتە دەست کوڕەهەژاری کورد. ئەو سیستمە لە کۆشی خەڵکدا گوێزان دەژمێرێ.خەڵکی ئێمە دەبێ پرسیار لەخۆیان بکەن بۆمووچە نادرێتە پێشمەرگە؟ هەر بەیانی دەسەڵاتی عەڕەبەکان لە بەغدا بڵێن. ئێمە موچەی مانگانەی ئێوە راستەوڕاست دەدەین وەرنە لای ئێمە، دەسەڵاتی کورد دەستەوەستان دەمێنێتەوە. چون لە کاتی خۆیدا ئەو سیاسەتە لە رۆژهەڵاتی وڵات بەڕێوەچووە.گەمارۆی ئابوری لە لایان دەسەڵاتی تاران توانی دژەکردەوەی خۆی بۆ حیزبەکانی نەخۆشی رۆژهەڵات نیشان بدا. بۆیە بەرپرسی کورد لە بەغدا بۆتە زوڕناژەنی،، مووچەهات، مووچە نەهات.!
لەوەش بترازێ، ئەودەسەڵاتە لە باشوور دەڵێ،،گریلا،، میوانەو دەبێ دوای تەواوبونی شەڕی داعش لە بوشوور وەدەرکەوێ! من تەنیا ئەوەنەدە دەڵێم: کوردستان موڵکی بابی کەس نییە. وڵات هی حەڕەکەتێکە کە فیداکارانە بۆی تێدەکۆشێ و خۆی لە سیستمی عەشیرەگەری ودووکنشینی بە دوور رادەگرێ.لەهەموان سەیرتر حیزبەکانی کەمپنشینی رۆژهەڵاتە کە پ،ک،ک، یان قەبوڵ نییە ودەڵێن دەسەت لەکاروباری بەشی لای ئێمە وەردەدا وپژاکیش دەستکردی وانە لە گەڵی دانوساندن ناکەیەن! تەنیا ئاماژە بە بابەتێکی مێژوویی دەکەم. لە چەند رۆژی رابوردوودا پێنج کەسی نوێ چوونە لای بەڕێز ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕاڵی تائەرکی سکرتاریایەتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی وەئەستۆ بگرن.
یەک: عومەر خەیری کۆنار، سزای هەتاهەتایی زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. ١٣ ساڵە لە زینداندایە.
دوو: موحەممەد سەعید یەلدڕم، سزای هەتا هەتایی زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. ٢٢ ساڵە لە زیندان دایە.
سێ: چەتین ئاکاش، سزای هەتا هەتایی زیندانی بۆ بڕاوەتەوە. ٢٢ ساڵە لە زیندان دایە.
چوار: نەسڕوڵڵا کوڕان، سزای هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە. ٢٣ ساڵە لە زیندان دایە.
پێنج: وەیس ئاکتاش، سزای هەتا هەتایی بۆ بڕاوەتەوە. ٢١ساڵە لە زیندان دایە.
سەرجەم ئەو ساڵانەی کە ئەو قارەمانانە بۆ چارەسەر کێشەی کورد خۆشترین رۆژەکانی ژیانی خۆیان فیدای کوردو کوردستان کردووە دەکاتە،،، ١٠٢،،، ساڵ!! ئەگەر ئەو بەڕێزانە لەسەر کێشەی نەتەویی نەچووبانە زیندان هەرکام ٦٠ساڵ ژیابان، سەرجەم تەمەنیان دەیکردە ٣٠٠ساڵ ئەوش جگە لەو ساڵانەیە کە دەستبەسەرکراون. رەنگە بڵێن لە بەشەکانی دیکەی وڵاتیش قارەمانی وای تێدابووە کە زیندانی دیوە. دەڵێم راستەوایە.گرینگ بەرهەمی تێکۆشانی رۆڵەی کوردە. ئایا لە باشوورورۆژهەڵاتی وڵات حیزبەکان توانیویانە ببنە هێمای نەتەوەیی بۆ شەهیدو بۆ قارەمانی کورد؟ من دەڵێم ،،،نا،،، نەیانتوانیوە ئەرکی نیشتمانی خۆیان بە جێ بێنن! دووحیزبی دێمۆکڕاتوو ٥یا٦ کۆمەڵە خەریکن ریزاڵ ریزاڵ دەبن، لەسەر دوو وشە پێکنایەن! چۆن دەتوانن ئەرکی پیرۆزی رزگاری بگەیەننە ئامانج. خۆ سیاسەت تاوڵێن نییە هەڵیخەی بە رێککەوت جووت شەشت بۆ بێ. دەمهەوێ ئاماژە بە دوو کەسایەتی ودوو قارەمانی کورد بکەم لە رۆژهەڵاتی وڵات، نەمر،، عەزیز یوسفی(عەزیزەحەمەسیسی) ونەمر،، غەنی بلوریان،، کە بە هەر دووکیان ٥٥ساڵیان لە سەردەمی شای توون بە تووندا لەسەر کێشەی کورد زیندانی کران. (حوکمی ئێعدامیان بۆ کرابوو بە زیندانی هەتا هەتایی کە لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا ئازاد بوون)، خێر نەخوازی دەسەڵات لەسەر ناوی حیزبی دێمۆکڕات وایان لەو دوو کەسە کرد کە لەبەر چێوی خەڵک سووک بکرێن. دەیان ناونرکەو ناتۆرەیان لێنان تا کارە ناحەزەکانی خۆیان قەوزەپۆش کەن. باشە رێزگرتن لە هەستی نەتەوەیی وئامانجی شەهید ئاوا دەگاتە مەبەست؟ داروبەرد تکا لە کامەسعود دەکا با کۆنگرەی نەتەوەیی ببسترێ. لەترسی ئێران وتورکییە ونەفرٶشتنی نەفەتی رۆژانە بۆ گیرفانی خۆیان ئەو کارە ناکا! باشە بۆ پێم ناڵێن: ئەدی نەخۆش چۆنە؟ بۆ ئەوەی پێگەی عەشیرەگەری بنەماڵەکەی لەدەست نەدادەست بۆ هەموو لایەکی بیانی درێژ دەکا، ئیللا نەتەوەی کورد.مێشکی کورد لە باشوور پارڵمانە. پارڵمان نەخۆش بێ، کۆمەڵگا نەخۆش دەکەوێ.منیش وەک تاکی کورد،،نەخۆشم،، تۆش نەخۆشی. چون زۆربەی بەرپرسانی کورد نەخۆشن. کۆمەڵگاشمان حەوجێی بە شیکاری دەروونناسی هەیە. ئەو شیکاریەش بە وەرگرتنی چەکی،،، قورس،،، ئاگاتە ئەنجام. ستافی کوردستان پۆستیش نەخۆش کەوتووە، چون هەڵوێستوو رەخنەکانیان بە شێوەی پێویست کاریگەری لەسەر تاکی کورد ناکا.بۆیە لە کۆمەڵگایەکدا کە نوسەروشاعیرو زانکۆورووناکبیروهونەرمەندوفێرگەکانی تووشی خەمۆکێی سیاسی بون. وەک سەردەمی رێنێسانسمان بەسەردێ هەرکەس راستیەکان بڵێ: دەیسووتێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە