نامەیەكى كراوە ..گرنگ

Wednesday, 04/08/2010, 12:00

2007 بینراوە


نامەیەكى كراوە بۆ بەرێزان :
1/ دكتۆر رەفیق سابیر سەرۆكى لیژنەى نەزاهە لە پەرلەمانى كوردستان .
2/ داواكارى گشتى لە هەرێمى كوردستان .
3/ فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكان لە پەرلەمانى كوردستان .
هەموو خەلكى دلسۆز و نیشتمان پەروەر لەم ولاتە خێر لەخۆ نەدیوە دەزانن خەلكى مشەخۆر و گەندەل لەبەر لێ نەپێچانەوە بەربونەتە گیانى سەروەت و سامانى ئەم میللەتە بە دزى و گەندەلى بە نوێژى نیوەرۆ. بەرێزان تەنها نمونەیەكى سەیر و سەمەرە (محمد سالح بارزانى) بەرێوەبەرى پەروەردەى سۆران لە دواى راپەرین ببوە دێوەزمە و دیكتاتۆر و گەندەل و حورمەت شكێنى هەیبەتى ناوى پیرۆزى مامۆستا .سالى رابردوو بە بریارى سەرۆكایەتى حكومەت و وەزارەتى پەروەردە لیژنەیەكى لێكۆلینەوە لە خەلكى پسپۆر و دلسۆز لەسەر ئەم پەروەردەیە دروست بوو دواى لێكۆلینەوە و گەران بەدواى راستیەكان دەركەوت دزى و گەندەلى گەیشتۆتە ئاستى كارەسات و تاوان بە سەدان ملیۆن دینار و لەوانەیە بە ملیۆنەها دۆلار دزى كردوە هەمووى بە بەلگە لەسەر بەرێوەبەرى پەروەردە و كۆمەلێ سەرپەرشتیار و چەند فەرمانبەرێكیش تێوە گلاون لیژنەكە لەناوەخۆیان ببونە دوو بەش بەشێكى حكومەت بووە بریاریان وابوە بدرێتە دادگاو بەشێكى سەربە حزب بوونە ویستویانە دیزە بەدەر خونە بكەن چونكە پارتیە و بارزانیە. خەریك بوو كارەكە هەر پشت گوێ بخەن بەلام دواى ئەوەى لە رۆژنامەكان بلاو بۆوەو دەنگۆى ئەوە پەیدابوو خەلكى دلسۆز لە پەرلەمان باس بكەن ئەوكات لایان داوە چ لادانێك لە جیاتى حجز كردنى هەموو ئەو ملكومالەى دزیویەتى و هێنانە خوارەوەى پلەى لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بە ئیمزاى كاك سفین دزەیى وەزیرى پەروەردە نوسراوى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بۆ كردوە بكرێتە بەرێوەبەرى گشتى لە دیوانى وەزارەتى پەروەردە.... (ئافەرین وەزیرى پەروەردە بۆ بریارەكەت كە چەند پەروەردەییە)

لەم نامەیە داوا دەكەین:
1/ وەزیرى پەروەردە بانگهێشتى پەرلەمان بكرێت و رونكردنەوە لەسەر ئەم بابەتە بدات .
2/ داواى فایلى لێكۆلینەوەى لیژنەكە بكرێت .
3/ خودى لیژنەكە بانگى لیژنەى نەزاهە یان داواكارى گشتى بكرێت كە پێك هاتبون لە بەرێزان عبدألعزیز سرحان بەرێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى پەروەردە سەرۆكى لیژنە و كەمال حمد سەرۆكى لقى ی.م.ك هەولێر ئەندام و بەرێوەبەرى ژمێریارى لە ئەنجومەنى وەزیران ئەندام و بەرێوەبەرى بەشى یاسایى لە ئەنجومەنى وەزیران ئەندام .
4/لێكۆلینەوە تازە بكرێتەوە چونكە بە ملیۆنەها دینار لیژنەكە لە راپۆرتەكەى نەنوسیوە .
لە كۆتایى بەلێنتان پێ ئەدەم زۆر زانیارى زیاتر لە رێگاى سایتى بەرێزى كوردستانپۆست بۆتان بنێرم بە بەلگە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە