دیاری مه‌سعود بارزانی له‌ جێژندا چی بوو؟

Tuesday, 22/09/2009, 12:00

1447 بینراوە


ماوەیەک بەر لە ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی به‌ ناو هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ، کە هەندێ لە زیندانیەکانی کوردستان ئازاد بکرێن لەوانەی کە تاوانەکانیان زۆر قورس نییە ، دوا جار بڕیارەکەی سەرۆکی میهره‌بان جێ بەجێکرا و لە میدیاکانیشابڵاو کرایەوە ، کە بە بڕیاری لێبوردنی گشتی لەلایەن سەرۆکی میهرەبانەوە مەسعود بارزانی 23 زیندانی ئازاد کرا، بەڵام بەم شێوەیە جێ بەجێکرا :
لەبری ئەو 23 زیندانییە تەنها 10 کەس ئازاد کراوە، 8 یان لە هەولێر 2 یان لە سلێمانی کە ئەو دوانە هەر دووکیشیان هەولێرین و نەقڵ کراون بۆ سلێمانی، لەبەر ئەوەی لە سجنی مه‌حەتە شەڕیان کردوە، یەکێکیان مەحکومە بەزیندانی هەتا هەتایی و ئەوی تریان مەحکومە بە 15ساڵ. ئەوەی شایانی باسە هەشت کەسەکەی هەولێریش لەو کەسانەن کە تەقینەوەکانی هەولێریان ئەنجام داوا . لێرەدا من هیچ کێشەیەکم نیە ئەگەر بە یاسایەکی عەدالەتی ئیجتماعی و تۆبەی ئیسلاحی بەر ئەو لێبوردنە گشتیە کەوتبن ، کارێکی خراپ نییە، بەڵام کارە خراپەکە لە ئەخلاقیەتی عەدالەتی ئیجتماعیەتی مەسعود بارزانیدا، ئاخر لێرەدا خوێندنەوەکان بۆ ئەم کارە نامەسئولانە ئەوەمان پێدەڵێت .. مەسعود بارزانی یان کەسێکی بێ سیادەیە یاخود کەسێکە بێئاگایە لەوەی کە سیادەی شکاوە ، لەلایەن کەسە شکاوەکانەوە . و مەسعود بارزانیان لە زۆنێکی بچوکدا ، بچوک کردۆتەوە و لە مانای هەرێمی کوردستاندا بەر تەسکیان کردۆتەوە تەنها لە هەولێرو دهۆکدا هێشتویانەتەوە . دەنا بۆ بڕیارەکانی شمولی سلێمانی ناکات و ئەو ناعەدالیەتە ئەنجام ئەدەن .
لە سلێمانی زیندانی هەیە تەنها چەند مانگێک یان بگرە ساڵێکی تەواو کردنی حوکمەی ماوە . بە ڵام شمولی ئەو لێبووردنە گشتیەی نەکردوە . کەسانی وا هەیە تاوانەکەی هێندە قورس نیە و بگرە بەڵگەی تاوانبار کردنی تەواویشی نیە و مەحکومیش کراوە . بەڵام هەر ئەو لێبووردنە گشتیە نەی گرتۆتەوە . لێرەدا من نامەوێت داکۆکی لە تاوانبار ناکەم بەڵام دەمەوێت لە ڕوانگەی عەدالەتی ئیجتماعیەوە بنواڕم . دەپرسم ئەی بۆ بڕیاری لێبووردنی گشتی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەکەوە سلێمانی ناگرێتەوە . وە دەشتوانرێت لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ بەدواچون . بۆ ڕاست و دروستی .
دوا جاریش دەست خۆشی لەو داوا کردنەی وەزیری داد (فاروق جەمیل) دەکەم کە داوای دادگایی کردنی (عومەر فەتاح و ته‌ها به‌رواری و ووشیار سیوەیلی دەکات) بەڕاستی مافی خۆیانە دادگایی بکرێن ، بەو هیوایەی ئەمە ببێتە هەنگاوێک بۆ لێپچینەوە و بەرقەرارکردنی سەروەری یاسا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە