پارتی هەر جاشقەڵەمی نی یە،جاشولکە قەڵەمیشی هەیە..

Monday, 21/06/2010, 12:00

1335 بینراوە


جاش قەڵەم ئەوانەن کە تا ڕادەیەك دەستی نوسینیان هەیەو نیوەی تەمەنیان لە جاشیەتی و نۆکەری و مەسینە هەڵگری و ئەڵقە لەگوێی و وەنینەوەی درۆو دەلەسەو پیاهەڵگوتن بە سەرانی بێ ئابڕوی جەلالی و مەلایی دا بەسەر بردوەو بە ئاشکرا چاویان لەو هەمو تاوان و دزی و داوێنپیسی و نیشتمانفرۆشیو کەوا سوریەی بەر لەشکری داگیرکەران لەلایەن بەناو سەرانی کوردو سەرانی ئەو دو بەناو حیزبە نوقاندوە. لە بەرامبەر پێدانی ئیمتیاز و مشتێ پارەی دزراوی میللەت و خواردنی نەختێ چڵکاوی سەرشۆڕی ئامادەن بۆ بەلاڕێدا بردنی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان ڕەش بکەنە سپی و بە پێچەوانەشەوە. ئاخر ئەوانە دەسکەوتنی پارو قوتی خۆیان و مناڵاکانیان تەنها بەو ڕێگە سەر شۆڕیە پەیدا ئەکەن. جاش قەڵەمەکان هیوایان تێدایە بۆ زیاترسەلماندنی درۆکانی و لەخشتە بردنی جەماوەرو خەڵکی بەشمەینەت تەنها بە نوسین و درۆو فیشاڵەکانیانەوە نەوەستاون بەڵکو هەزاران جار لە کۆڕو کۆبونەوەکاندا لە باڕو نادیەکاندا بەدەم نۆشکردنی ویسکیەوە هەزاران جار سێ بەسێ تەڵاقیش ئەخۆن کە ئەوان خۆیان واتە جاش قەڵەمەکان و دەسەڵات لەسەر هەقن باقی ئەوانی تر کە خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن ئەزانن و ڕەخنە لە ئەدای حوکمەت و حیزب و سەرانیان ئەگرن تابوری بێنجەمن و ئاژاوە گێڕو زمان پیسن و لە یاساکانی کاری ڕۆژنامەگەڕیش لایانداوە . ئەگەرچی پێویست ناکات زیاتر باسی ماهیەتی جاش قەڵەمەکان بکەم چونکە جاشەقەڵەمەکان ڕابوردویەکی قێزەون و پڕلە سەرشۆڕی و لە درۆینەیان هەیەو خەڵکی کوردستان شارەزایان بوەو باش ئەیان ناسێت. ئەوەی من ماوەیەکە هەستم پێکردوە ئەوەیە وەك چۆن زەمانی ئاغاوەتان بەتایبەتی مەبەستم لەو ئاغایانەیە کە هەمیشە زوڵم و زۆرداریان بەرامبەر بەو خەڵکە کردوە کە لەژێر قەڵەمڕەوی ئاغاوەتیان دابون کە یەکێك لە نۆکەرو خزمەتکارەکانی ئاغایەك پیر ئەبو توانای کار کردنی نەدەماو نەیدەوانی وەك پێویست مسکێنی بۆ بکوتێ و بڕوتێنێتەوە و هەمیشەش قسەکانی ئاغای بسەلمێنێ. ئاغا یەکسەر تڕۆی دەکردو لەجیات ئەو یەکی گورجو گۆڵتری دەکردە خزمەتکارو بەریئەدایە گیانی ورزێڕو مسکێنەکانی ژێر قەڵەمڕەوی خۆی. ئە ئاواش بەڕونی دەر ئەکەوێ ئەمڕۆ دەسەڵاتی بنەماڵەکان بەتایبەتی دەسەڵاتی مەسعود لە جاشقەڵەمە دێرینەکانی وەڕەس بوە چونکە بە بڕوای بنەماڵەی مەسعود ئەو جاش قەڵەم و نۆکەرە دێرینانە وەك پیویست و وەك جاران ناتوانن بە درۆو دەسەلەسەکانیان خەڵکی کوردستانیان بۆ تەفرە بدەن. بۆیە لە جیات ئەوان کۆمەڵێك جاشولکە قەڵەمی نوێی پەروەردە کردوەو هێناونیەتە گۆڕێ و بەڕاستو چەپا بەریداونەتە گیانی خەڵکی ناڕازی کوردستان و ڕۆشنبیران و بە هەمولایەکدا جوتە ئەهاون ئەگەرچی گوێش بەوە نادەن کە ئەو جوتانەی ئەیهاون جار جارە بەر ئاغایان ئەکەوێت. وەك ئەوەی ئەگێڕنەوە جارێك پیرە نۆکەری ئاغایەك لەڕقی ئەوەی ئاغا نۆکەری نوێی هێناوەو وەك جاران ئەهمیەت بەو نادا لای نۆکەرەکانی تر دەڵێت من هەزار جار ژنی ئاغام واو وا لێکردوە کاتێك ئاغا ئەبیستێتەوە فەرمان ئەکات کە بیبەستنەوە بەودارەوەو دارکاری بکەن دوای دارکاریکردن نۆکەرە نوێیەکە خۆی لە ئاغا نزیك ئەکاتەوەو ئەڵێت ئاغا گیان ئەمە کەی پیاوە تۆ ڕات گرتوە نەك ئیشی بۆ ناکرێ بەڵکو نەهێنی پاریزیش نیە بەسەری ئاغام من تا ئێستا چەندین جار لەو خراپترم لەئاغاژنکردوە بەڵام لای کەس قسەم نەکردوە. ببینن لێرەش یەکێك لەو جاشولکانەی مەسعود بەناوی شێرزاد عومەر لە نوسینێکدا وەك هەمان نۆکەری ئاغا دێتە قسەو ئەڵێت .(ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ سووكایه‌تی كردنی كورد له‌شه‌ڕی ناوه‌خۆ پێی نه‌كرا و بۆی نه‌كرا ئێوه‌ كردتان") دیارە ئەو جاشولکەیە بە ئاشکرا دانی بەوەدا ناوە کە پارتی و یەکێتی لە شەڕی ناوخۆدا سوکایەتیان بە کورد کردوە . بەڵام سەیرە پێی هەزم کراوەو تا ئێستا نەهاتۆتە جواب . بۆیە باقی ئەو جاشولکانەی تریان چونکە تازە سەریان لە هێلکە جوقاوەو لەسەر ڕابوردوی پڕ لەخیانەت و داوێن پیسی و کورد کوژی و نیشتمان فرۆشی ئاغاکانیان هیچیان نەبیستوەو نەخوێندۆتەوە بۆیە گللەییان لێناکەم چونکە ئەوان تازە جاشولکەن و شارەزاییان لە ڕابوردوی پڕ لە پوخڵەواتی ئاغاکانیان نیەو هەر ئەوە دەزانن بە ئیعازی ئاغاکانیان سێرەی جوتە لە خەڵکی ناڕزای و ڕەخنە گرو ڕەشو ڕوتی کوردستان بگرنەوە ئەگەرچی جاش قەڵەم و جاشولکە قەڵەمەکانیش چارەنوسیان هەر وەك چارەنوسی نۆکەرو خزمەتکارەکانی ئاغا ئەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە