فەتوا فەوریەکەی نەوزادەکەی پارتی بۆ لەسێدارەدنی بکوژەکەی رێباز؟!

Saturday, 04/02/2012, 12:00

1292 بینراوە






ئامانجی من لە نوسینی ئەم بابەتە بەرگری کردن نیە لە (ها،م) ئەو گەنجەی کە لە چەندرۆژی رابوردودا لە قەزای چۆمان بەشێوەیەکی زۆر درندانە و قێزەونانە هەستا بە کوشتنی رێبازی هاورێی،بەلکو ئامانجی من قسەکردنە لەسەر ئەو فەتوا فەوریەی پارێزگاری هەولێر بۆ لەسێدارەدنی بکوژەکەی رێباز بەخاتری مەرام و بەرژەوەندی حیزبی. بۆچونی من لەسەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هەر ئینسانێکدا لەبەرامبەر کوشتنی بە مەبەست یان بێمەبەست بۆخۆی تاوانەو یاساو پەیرەوێکی نامرۆڤانەو قیزەونە و جگە لە قولکردنەوەی کێشەکان رەوای دان بە کوشتنی ئینسان و زەمینە خۆشکردن بۆ خوێنرشتنی زیاتر هیچ پاساوێکیتری نیە. لە بارەی سزای لەسێدارەدانەوە من هەولەدەم کە لەکۆتای بابەتەکدا زیاتر لەم بارەوە بۆ چونی خۆم دەربرم.
ئەوەی من لێرەدا بە پێوستی ئەزانم کە قسەی لەسەرکەم فەتوا فەوریەکەی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێرە ، بۆ لەسێدارەدانی بکوژی رێباز لە ماوەی ١٠ رۆژدا؟!! فەتواکەی ئەم کاربەدەستە لە هەوالێکی مالپەری لڤینپرێس لەبەرواری 3/2/2012 بلاوکراوەتەوە. کاک نەوزادی موهەندیس وە بەرپرسێکی حکومی و کادریکی پارتی و موریدی بنەمالەی بارزانی لە بەرامبەر تورەبوونی خەلکی ناوچەی بالەکایەتی لە نەبونی ئەمنیەت و گالتەجاری یاساکانی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی و دیزە بەدەرخۆنەکردنی بە کەیسی تاوانبارانەوە، بێویژدانانەو سەربەخۆیانە و بەخاتری بەرژەوەندیەکانی پارتی فەتوایەکی فەوری دەرکرد و بەلێنی بە کەسوکاری کوژاوەکەداوە کە لە ماوەی ١٠ رۆژدا بکوژەکە لە سێدارەبدرێت؟؟!! دەنا وەک هەلوێستی مرۆڤدۆستانە و جوامێرانەی خۆی و پەیوەست ئەبێت بە خۆپێشاندانەکانی خەلکی چۆمان و دەڤەری بالەکایەتیەوە؟!.
ئاشکرایە کە هەلوێستە جوامێرانەکەی نەوزادەکەی پارتی بۆ لەسێدارەدانی بکوژەکەی رێباز، لەبەر خاتری چاوی رێباز نیە! بەڵکو بەخاتری خامۆشکردنەوەی نارەزایەتیەکانی خەلکی ئەو دەڤەرەیە کە لەبەرامبەر یاسا قێزەونەکان و دوورویی و گالتەجاری یاساکاندا هەیە بۆ سزادانی تاوانباران. نەوزادی موهەندیس ، بەخاتری بەرژەوەندەیەکانی پارتی بۆ رازیکردنی دلی خەلکی ئەو دەڤەرە و دەستەمۆکردنیان بۆ وەختی هەلبژاردن ، وە بۆ رانەوەستانی کاروانە بازرگانیەکانی پارتی لە بەقاچاخبردنی نەوتە و بازرگانی بە ماددەهۆشبەرەکانە. وە بۆ کۆکردنەوەی باج و خەراجی زیاتر هەزاران ئالووێلی بازرگانی تایبەت بە دەسەلات و تاقمە تایبەتەکانی بنەمالەی بارزانی ، مەردانە فەتوای لەسێدارەدانی بکوژەکەی بێبازی دەکرد، ئەگەر نا پەیوەستبونی خۆی بە خواستەکانی خەلک بۆ لەسێدارەدانی تاوانبار راگەیاند.
گەر کاک نەوزادی مەهەندیس ، یەک زەرە خاوەن وێژدان و شەهامەت بوایە، گەر ئەو کاربەدەستەی بالایەی حکومەت کەرامەتی مرۆڤەکانی بەبێ جیاوازی بۆگرنگ با، دەبوو هەمان هەلوێستی و فەتوای بۆ کوشتن و گولەبارانکردنی سەردەشتی رۆژنانەنووس هەبا، کە لە ژێر رکێفی خۆیدا بە رۆژی روناک و بە قێزەونترین شێوە سەردەشتی تێدا تێرۆرکرا.
شینی کاک نەوزاد بۆ هەریسەکەیە ، دانا بۆ ئەم پیاوە بەرزە ویژدانی نەجولا لەبەرامبەر روداوە خوێناویەکەی 17 شوباتی سلێمانی و گولەبەرانکردن و تێرۆرکرنی مندالان و گەنجانی سلێمانی و شارەکانی تردا؟!. ئەدی بۆهەمان هەلوێست و فەتوای بۆ هیوا ئەحمەدو ئەو بکوژانەیتر دەرنەکرد کە بەرۆژی روناک لە 17 شوبات و رۆژانی دواتر کەوتنە گولەبارانکرنی خۆپێشاندەران ، خۆ تاوانی ئەو قوربانیانە تەنها هەتنە سەرشەقام و تورەبون بوو، بگرە هەندێک لە تێرۆرکراوەکان تەنها بە بەردەمی حەرەمی بارەگاکانی ئەواندا راگوزەربوون، هەرچەدە من تا سەرئیسقان دژ بە سزای لەسێدارەدانم، بەلام کاک نەوزادی موهەندیس دەبوو تەنها بەخاتری بەرژەوەندەیەکانی پارتی و خەلک چەواشەکردن ئەو فەتوا فەوریەی نەدات. یاخود ئەگەر بەرێزیان بروای بەسزای لەسێدارەدانەو خۆدە بووهەمان هەلوێستی و فەتوای جوامێرانەی بەرامبەر بە قاتیەلەکانی سەردەشت عوسمان و خۆپێشاندانەکان هەبا؟!!.
بەداخەوە تائیستاش لە کوردستان بۆ مارامی سیاسی و بەرژەوەندی حیزبایەتی کار بە سزای لەسیدارەدان ئەکرێت. بەلام تاوانبارانێک کە لە دۆسیەی کوشتنی شەرەف و ئەنقەست مەحکومن بۆنی ئەوەیان لێبکرێت کە بۆ حیزب وبنەمالە سود لە توانا و هێزەشەرەنگێزیەکانیان ئەبینرێت،ئەوا لەژێر بیانوی جیاوازدا بە بریاری تایبەتی سەرۆکی هەرێم ئازدئەکرێن و بەر لێخۆشبون و شافاعەتی ئەوزاتە مەزنە ئەکەون. وە ئەو کەسانەشی کە بە رۆژی روناک و بەبەرچاوی مێدیا ناوخۆی و جیهانیەکانەوە کەوتونەتە تێرۆرکردنی خەلکی مەدەنی و رۆژنامەنوسان و نوسەران و خەلکی ئازدیخۆوازی کوردستان نەک مەحکوم ناکرێت و راپێچی دادگاناکرێن بگرە لەسەردەستی سەرۆک و دەستوپێوەندەکانیان خەلاتی خوێنێژی ئەکرێن و بەبەرچاوی کەسو کاری قوربانیەکانەوە رۆژانە لەسەرشاشەی تەلەفیزیونەکان بەردەوامن لە سوکایەتی و کولاندنەوەی برینەکانی خەلک و پلە وپۆستیان بەرزتر ئەکرێنەوە.
لەگەل هەموو ئەم تاوانکاریانەدا من پێم وایە کە تاوانباران دەبێت لەسزای لەسێدارەدان دوربخرێنەوە، بەلام بە قایم کردنیان لە بەندیخانە تا ببنە پەندو وانە بۆ خۆیان و سەرکردەو پارتەکانیان. کوشتنەوەی تاوانبار بە کوشتنی ئینسان خراپترین و بی بەرهەمترین تۆڵەیە، چونکە لە سەپاندی ئەم سزایە کۆمەلگا هیچ وانەیەک و حیکمەتیک لەو تۆلەکردنەوەیە فێرنابێت ، جگە بەردەوامیدان نەبێت بە نەریتی خوێنرشتن و تۆلەکردنەوە و زیاتر چەسپاندنی رۆحیەتی شەرەنگێزی و تاوانکاریانە، بۆ کۆمەلگاو بۆ نەوەکانی داهاتوو، بەلام بە پاراستنی ژیانی تاوانباران و کەلک وەرگرتن لە دانپێدانانەکانیان و دەربرینی هەستی پەشیمانی و تاوانکارانەیان، کۆمەلگا فێری حیکمەت و لێبوردەی ئەبێت و ئەمەش کار لەکەمبوونەوەی تاوان ئەکات .وە لەلایەکیترەوە خەلک فێری ئەوە ئەکات کە تاوان و کۆمەلکوژی یان رەشەکوژی لەکەس قبولنەکات. دەنا سەپاندنی سزای لەسێدارەدان هیچکات نەی توانیوە و ناتوانێت کە کۆتای بەتاوان بهێنت و کاریگەری لەسەرکەمبونەوەی تاوانی کوشتن بکات، چونکە خودى سزاى لەسێدارەدان خۆى تاوانە ئیدى چۆن رێگە لەتاوان ده‌گرێ، هه‌روەها باڵاترین پلەى تاوانە چونکە لە بەرامبەر هەڵەیەکى سادە یاخود قورس، یاخود تاوانێکى وەک کوشتنى خۆویستدا ، ژیان لە مرۆڤ ده‌سەنێتەوە و مەرگى پێ ده‌بەخشێ. کەواتە حیکەمەتى ئەم سزایە لە چیدایە کە لەپێناو کوشتنى کەسێکدا کەسێکى تر بکوژی ؟؟!
لەسێدارەدان توندترین سزایە، گەورەترین تاوانە، قێزەونترین کارێکە کە دەسەڵاتى فەرمانرەوا بەرامبەر بە مرۆڤ ئەنجامى ئەدات لە ژێر پەردەى سەپاندنى یاسا یاخود جێبەجێکردنى فەرمان و حوکمى شەریعەتى دینى. لەسێدارەدان وەک سزا بەکاردێت بەرامبەر بە مرۆڤێک کە تۆمەتبارکراوە بە تاوانى (کوشتنى مرۆڤ ، دزیکردن ، داوێنپیسى- کردەى سێکسى لەگەڵ کەسێک کە شەرع و یاسا و کەلتور رێگرى لێکردوەو نەفرەتى کردوە- یان دژایەتى کردنى ئاین و خوداکانیان و ناپاکى تا دەگاتە جیاوازى بیروراو..).
بە بۆچونى من هەرتاکێکى مرۆڤدۆست و ئازادیخواز کەلە هەر جێگایەکى ئەم سەرزەمینە دەسەڵاتى هەبێت یاخود نەیبێت لەسێدارەدانى هەرئینسانێک بەهەر تۆمەتێک بەتاوان ئەزانێت، بۆیە منیش وەک کەسێک کەبروام بە ئازادى رەهاى ئینسان هەیە ئەم سزایە بەتاوانێکى گەورە ئەزانم، من پێم وایە بەخشینى مەرگ بە مرۆڤێک هێندە تاوانە کە شتێکیتر نییە لەودیو ئەم سزا و تاوانەوە، بەبرواى من هیچ مرۆڤێک شایان بە مردن نیە، بەتایبەت مردنێک کە بە هۆکارى جیاوازى بیروبۆچون بەسەریدا بسەپێنرێت، مرۆڤ بەئازادى لەدایک ئەبێت و ئەبێت سروشت بریارى مردنى بدات، هەڵبەتە مەبەستم لەسروشت هەموو ئەوهێزە فیزیکى و نادیارانەیە کە لەدەرەوەى تواناو ویست و دەسەڵاتى مرۆڤ ئەبنە هۆى مردنى مرۆڤ، بەشێکى ئەوەش سنوردارى ژیانى مرۆڤە وەک هەر زیندەوەرێکى ترى ئەم گەردونە، نەک جیاوازى رەگەزى و ئاینى و بیروباوەر کە هۆکارى لەنێوبردن و سزادانى جەستەى و دەرونى ملیۆنەها ئینسانە لەتەواوى دونیاى ستەمکارى و دیکتاتوریەتى مەزهەبى و ئایدیۆلۆجیدا، ئەمە جگە لە هۆکارى ژینگەى وەک نەخۆشى و برسێتى و تا زۆری دیکە کە بەهۆى خەمساردى و ویستى سیستەمى حکومرانیەوە ساڵانە هۆکارى مردنى رێژەیەکى خەتەرناکى ئینسانەکانە لەجیهاندا، بەتایبەبەت لە ولاتانى بەناوجیهانی سێهەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە