دار , عەمود , جاسوس

Sunday, 08/03/2009, 12:00

2380 بینراوە


نوسێنێكم خوێندەوە لەم سایتە بەڕٍێزەوە كە برایەك بە ناوى كوردە ڕەش نوسیبوى , بەناوى (مەڵبەندى یەكى سلێمانى بۆتە لقێكى دەزگاى زانیارى) من زۆر دەست خۆشى لێ دەكەم بۆ ئەو بابەتە جوانەى نوسیویەتى , سیخورى و جاسوسى كردن یەكێكە لەو كارە قێزەونانەى ئەم ستافەى ئێستا مەڵبەند , ئەمە بێجگە لەوەى خەڵك بەرەو بێ بڕوا بون و نائومێدى دەبات , پرۆسەیەكیشە بۆ تێك شكاندنى نەفسیەتى كادرو ئەندام , ئیش كردنیش لەسەر ئەم بەرنامەیە و پەروەردە كردنى ئەندام لە سەر شێوازى جاسوسى كردن بەرامبەر بڕێك پارە هەر بۆ تێك شكاندنى كەسێتى كەسەكانە بۆ ئەوەى بەردەوام كۆمەڵێك خەڵكى جاسوس و نەفس نزم لە دەورى ئەم ستافە كۆببنەوە و ترسیان لێیان نەبێت , ئەم ستافەى ئێستاى مەڵبەندى سلێمانى كە خۆیان بە خەتى مامە گیان ئەزانن ستافێكن لە كۆن و نوێ , لە سەردەمى ڕژێم و ئێستادا بەم ڕێگایەدا ڕۆیشتون وپەروەردە كراوى دەستى كۆنە جاسوس و جاشەكان بون ,چونكە خۆشیان پێشتر نەفسیەتیان شكاوە , پێیان خۆشە هەرچى چوار دەورەكەشیانە وەكو خۆیان بێت , ئەمانە خۆیان دەمێكە لەم ژینگەیەدا پەروەردە بوون , نانى ئەم كارەشیانە ئەیخۆن , بەم جۆرە ئیشانەشەوە خۆیان بە پیاو ئەزانن ,ئیتر لەوان وایە كە دەنگى كەسێكیان تەسجیل كرد یان ڕاپۆرتێكیان لەسەر نوسى ئیتر ئەو كەسە ئەبێت مل كەچ بێت , دەنگ تەسجیل كردن تەنها لاى ئەمانە باوى ماوە , من یەك نمونەى بچوك دەهێنمەوە كە كەسێكى وەكو شێخ جەمالى تاسلوجە كە خۆى پەروەردە كراوى ئەم ڕێگایەیەو ئەگەر ئەم چرپە چرپە نەكات ئیتر كەسێك نیە سەلامیش لە م شێخە ڕابوردوو پیسە بكات , ئەم شێخە ى سەیتەرەكەى تاسلوجە كە بە حساب سەرۆكى محەتەكەى مەڵبەندە ژنێكى لە یەكێك لە كۆمیتەكان بانگ كردوە بۆ جاسوسى كردن بەسەر هاوڕێكانیەوە و پێى ووتوە ئەم ئیشە ئەبێت ئەوەندە بە دزیەوە بكەیت نابێت مێردو كەس و كارەكەشت بەمە بزانن (ئەمە ئەمنى عامە یان مەڵبەند) , جا ئەندام و كادرەكانى مەڵبەندى سلێمانى خۆتان حوكم بدەن ئەمە ڕێگایە بۆ خەڵكى دادەنێ ئەگەر ئەمڕۆ شێخ جەمال كەسێك فێر بكات شتێكى ئاوا لە مێردەكەى بشارێتەوە هەر لەوانەیە سبەینێ شێخ جەمال ئەو كەسە فێرى شتى خراپ تر بكات و پێشى بڵێ نابێت ئەمەش بە مێردەكەت بڵێیت , خەڵك بە ئارەزووى خۆى ئەبێتە ئەندامى ئەم حیزبە كەچى ئەم كۆن و تازە جاسوسە ڕێگات لێ ئەگرێ , ئەو مەڵبەندەیان پڕ كردوە لە جاسوس ئەبێت كە ئەیان بینى لەبەر خۆتەوە هەر بڵێیت دار عەمود جاسوس , بەرزانى ئەحە سمێڵیش چونكە هەموو شەهامەت و هەیمەنەتى خۆى لەم كارەدا دۆزیوەتەوە بۆیە ئەویش ڕێگەى خۆش كردوە بۆ ئەوەى ئەمانە ئەو گەرا پیسە بچێنن , تۆ كە بڕوات بە كادرو ئەندامەكەى خۆت نیە لە جیاتى ئەوەى دەیان جاسوسى بۆ تەرخان بكەیت دەرى بكە باشترە , مەڵبەند شوێنێكى مەدەنیە ئیتر چ پێویست ئەكات شێخ جەمال جیهازى هۆكى تۆكى بەردەوام پێ بێت , قەت شتى وا مەڵبەندا نەبوە لەو كاتانەى ترسیش زیاتر بوو لە ئێستا شەڕى ناوخۆ لە شارەكاندا بوو , هەڕەشەى پارتى و بزوتنەوە و تیرۆریست و ئەنسار ئیسلام هەبوو , بەڵام ئێستا كە هیچیش نەماوە شێخ جەمال لە مەڵبەندێكى مەدەنیدا خۆی چەكدار ئەكات , من دەست خۆشى لە كاكە كوردە ئەكەم , بەڕاستى بابەتێكى باشى ووروژاند بۆ ئەوەى سەرجەم كادرو ئەندامانى مەڵبەندەكەى بەرزان و شێخ جەمال ئاگایان لە خۆیان بێت لەو جاسوسە نەفس نزمانەى بەرزان و شێخ جەمالى تاسلوجە , دیارە مامەش ئاگاى لەمە هەیە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە