ئێوە کێن؟

Saturday, 22/02/2014, 12:00

1624 بینراوە



ئێوە دابەڕوتان دیوە؟
کاتێک کە سەری دەبڕن
لقو پۆی دەشکێنن
تا وشکی کەن
هەمیسان سەردەردێنێتەوە
ئێوە کێن کە لەسەر ناوی شەهید
رەمزی سەرکردە
وڵاتتان کردە زەندۆڵستان
بە رۆژی رووناک دارستانو خنکاند
لە بەر دەرگای ژنی ئەنفالکراو
رۆڵەی هەژاری ئەنفالو کوشتو
لە دایکیتان هەستاند
ئێوە چوار وەرزو کردە تۆفو باهۆز
بەری ساڵەها رەنجی نەتەوەی کوردو
بە فیتی داگیر کار وەراند
ئێوە نە دار بەڕوو دەناسن
نە رازی شەهید ونە لاوێنی ناو دارستان
پێشەتان کروزانەوەیە
دەم پانکردنەوە ی
وێنەی گزیر
بۆ خوێنمژوبکوژی
خاکی پیرۆزی کوردوستان .
ئارەزوومەندانە ئەو دەوڵەتەکوردیەی کە تۆ باسی دەکەی وجارجار بە چاومان دادەدەیەوە بەڵای منەوە بایی تورێکی قانگەو بۆخۆت،بە فلسێکم ناوێ.دەزانی بۆ؟ مەڕحومی باوکت ئەوەندەی دەگوت دەوڵەتی کوردیم دەوێ هەتا ئەربابەکانی بە تایبەت ئینگلیسیەکان تا شای ئێران وسەددامیان بانگ کردە ئەلجەزایەر بە دوو ماچی خوێڕی وتاڵ شۆڕشی بابتیان هەرڕاج کردو رەنج بەخساریان کردین. پاش ئەو هەمووە ساڵانە لە بە ستنی کۆنفڕانسی نەتەوەیی دەترسێ وخۆتی لێ دەدزییەوە ؟!کارتان گەیشتۆتە ئاستێک کە داوای قەرز لە دێوجامە کورد کوژەکانی داگیرکار بکەن! زۆری پێ ناچێ بەغداو ئانکارا ئاشت دەبنەوە وئێوەش لەسەر بلیندی کێوەڕەشتان لەخەودا دە بنە یاری یارانی ئەسحابی کەهەف. کاتێک وەخەبەر دێن کە لە قومارێکی دیکەی مێژوودا دەستەو ئەژنۆ دادەنیشن. چاوەڕوانی ئەوە دەبن کە نەتەوەی کورد لێتان خۆش بێ .
جەعفەر کەریمی / ٢٢/٢/٢٠١٤




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە