قوباد تاڵەبانی و غولامەكانی.

Monday, 18/01/2010, 12:00

3317 بینراوە



هاوڵاتییه‌ک:


بە باشی دەزانین پێشەكی ھەڵوێستی خۆمان ئاشكرا بكەین لە ڕێگای ئەم ماڵپەرە خۆشەویستە سەبارەت بە ڕەوەندی كورد لە واشنتن و دەورووبەری. كوردانی دەڤەری واشنتن زۆر خەلكی باشن و زۆر بە توانان، بە ھیچ شێوەیەك قەبولمان نییە لە ھیچ كەس و لایەنێك قسە بە ئەم كوردە بەڕێزانە بكرێت، كوردانی دەڤەری واشنتن زۆربەی خاون بڕوانامەی بەرز و كاری باشن ، كەسایەتی زۆر بەھێزی تێدایە ھەروەھا خەڵكانێكی زۆر دڵسۆزن ، كەسایەتی ناوداری كۆمەڵگای كوردین. خەڵكی رۆشەنبیرو نووسەرو سیاسەتمەدارن. ئەمەش ھاتە كاییەوە بە رەنج وماندووبوونی بەس تەنھا خۆیان. نە بە یارمەتی حكومەتی ئەمریكی و نە بە یارمەتی حكومەتی كوردستان. تەنھا ھەر تەنھا بە پشت بەستین بە خۆیان. بۆیە شایستەی ئەوە نیین لە ڕێزیان كەمبكرێتەوە.
بەڕێزان قوباد تاڵەبانی لە زۆر شوێن ووتێتی " نوێنەری حكومەتی ھەڕێمم نوێنەری كورد نیم". ئێمەش حەز دەكەین وەبیری بھێنین كە ئەو حكومەتە بە خوێنی ئێمە ھاتۆتە كایە، ئێمە دەنگمان بوو داوە بۆیە ئێمە خاوەنین نەك تۆ. بۆیە تەنھا خەراپەی كورد لە دەڤەری واشنتن بوونی قوبادی نەوت فرۆشە، كە بەراستی ھەموو تاكێكی كورد لە دەڤەری واشنتن ئەم راستییە بەدیی دەكات. ھەرلەوساتەوە قوباد بوو بە نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پاشان بوو بە نوێنەری حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، كوتلە دانان دەستی پێكرد و تەفرقە كەوتە ناو ڕەوەندی كورد لە واشنتن، ئەمەش لە رێگای كاری جۆرا وجۆر لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی. ئەم زاتە نەوت فرۆشە ھەڵسا بە دانانی سیخور لە ناو كوردانی بەشەرەفی دەڤەری واشنتن بۆ ئەوەی شیرازەی ڕەوەندەكە تێكبدات و ھەموو بگەرێنەوە بۆ لای خۆی وەك پێشەی باوكی. ئەمەش ئەنجام درا لە لایەن ھەندێ خەڵكی نەفس نزم.
تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی ناو لە یەكتر بنێن و بایكۆتی یەكتر بكەن و گاڵتە بە یەكتر بكەن، رێكخستنێك ئەندامەكانی بە یەكتر بڵێن (ئالانە قو...........) یان بەیەكێ تر دەوترێت(شێت، یان خەوتوو)، بە ئەوی تر ئەلێن (وڕگە، یان نیو نەفەر) ئەبێت ئەمە چی رێكخستنێك بێت.
یەكێك لە رووداوە سیخورێكان لە شەوی سەری ساڵ روویدا، كاتێ پاشماوەی یەكێتی لە ماڵی بەڕێز سامی ساڵەی كووبونەوە بۆ ئەوەی كاتێك ببەنە سەر، ئەمەش پاش ئەوەی یەكێتی نەیتوانی كەس كۆبكاتەوە بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ كە لە ھەموو ساڵێك دەكرا. بە ئامادە بوونی بەڕێز كاك سامی جاف ، بەڕێز كاك ئەردلان ، بەڕێز كاك گۆران ، بەڕێز كاك كارزان، غولامی قوباد نەجات عەبدوڵا كە نێردرابوو بۆ كاری سیخوری بۆ قوباد تاڵەبانی. بۆیە وەك پێشەی ئاغاكەی نەجاتی ھەڵسە بە سووكایەتی كردن بە بەڕێزێك كە ئامادە بوو لە ئەو دانیشتنە. ئەم بەڕێزە جەند جارێك تووشی ئەم سووكایەتییە بوو لە لایەن قوباد و غولامەكانی. قوباد زۆر كات ھەندێ كەسێ كۆدەكردەوە بۆ ئەوەی سووكایەتیان پێ بكات بۆ ئەوەی پێشانی بدات كە زۆر بەھێزە كەس ناتوانێت بەرەنگاری بێت. ھەر پاش ئەم دانیشتنە نەجات عەبدوڵا ووتبوی " كەس ناتوانێت لە بەردەمی ئێمە بكۆكێت، ئێستا دكتۆر بەرھەم سەرۆكە كاك قوباد منەتی بە كەس نییە ".
بەڕێزان، ئەم یەكێتییە زۆری نەماوە لە بن ببرێت، ئەمە كارانەش نیشانەی دۆراندنە. پاش نەمانشی بەس خەڵكی خاون ھەڵوێست دەردەكەوێت ئینجا ئەبێت بكەوینە ریشەكێشی پاشماوەی یەكێتی لە داموودەزگاكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە