ده‌سه‌ڵاتی لە هەڵبژاردن، جیاوازە!

Tuesday, 28/07/2009, 12:00

1933 بینراوە


ئێمە لە هەلبَژاردنیشدا لە ئۆمەتی عالەم ناكەین:
ئایا بیستوتانە لە دنیا سەرۆك حزبێكی دیموكرات بە بۆنەی هەڵبژاردن، دەمانچە بە پلەدارەكانی حزبەكەی پێشكەش بكات؟!
ئایا بیستوتانە حزبێك پێش رۆژانی هەڵبژاردن، پرسیار لە ئەندامەكانی خۆی بكات، دەنگ بە كێ دەدەن؟!
ئایا بیستوتانە حكومەتێكی دیموكرات، مافی دەنگدان لە هاوڵاتیانی خۆی زەوت بكات؟!
ئەم سێ خاڵە لە وەڵاتەكەی ئێمەدا ئەنجام درا: یەكەمیان لەلایەن مام جەلال، دووهەمەكەی لەلایەن حزبەكەی و سێهەمەكەی لەلایەن حكومەتی كوردستان كە بە پێچەوانەی هەموو حكومەتە دیموكراتەكانی دنیا، بڕیاری دا كوردانی هەندەران لە هەڵبژاردن بێبەش بكات.
ئەم گاڵتەجاڕییە بە بێبەشكردنی لیستی هیوا دەستیپێكرد كە لەوانەیە لە بواری پەیوەندی بە(پ.ك.ك)، هاوشێوەی(د. ت. پ)بێت، بەڵام حكومەتی توركیا بە هەموو تاوانكارییەكانی دژ بە كوردستانیان، بۆ هەڵبژاردن، رێگری لە لیستی(دەتەپە)نەكرد، لێ حكومەتی هەرێم، ئەم مافە سەرەتاییە لە لیستی ناوبراو بێبەشكردو لە هەمووی سەیرتر ئەمەیە: واباوە ئەو حزبانە كە لە هەڵبژاردن سەرناكەون، دەست دەكەن بە ئاژاوەنانەوە، بەڵام لیستی كوردستانی پاش راگەیاندنی سەركەوتنە ساختەیەكەی، راگەیاند، هێرشیان بۆ بارەگای چەند حزب و لایەنێك هێنا!
د. بەلقیس، ئایا حكومەت و حزبەكانی ئێمە لە مەسەلەی هەڵبژاردن جیاواز نین؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە