((بەیاننامەى ناڕەزایەتى))

Saturday, 12/06/2010, 12:00

790 بینراوە


جەماوەرى ئازادى خوازى گەرمیان، وەك ئاگادارن ماوەى چەندین ساڵەو بۆچەندەهەمین جارە رژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران ، تۆپبارانى ناوچە سنوریەكانى هەرێمى كوردستان دەكات وە بەئاشكراو بەبەرچاوى هەموو وڵاتانى دونیاو نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ، هێزە نیزامی و سەربازیەكانى ئێران چەندین كیلۆمەتر سنورەكانى هەرێمى كوردستان دەبەزێنن ، هەرجارەو كۆمەڵێك زەرەرو زیانى مادى و مەعنەوى بەخەڵكى گوندنشینەكانى سەرسنورەكان دەگەیەنن لەسوتاندنى ڕەزووباخەكانیانەوە بگرە تاكودەگاتە ڕوخاندنى خانوەكانیان و سەرگەردانى و ئاوارەبوونى خەڵكەكەى . بەهەموو پێوەرێكى یاسا نێودەوڵەتێكان و جارنامەى گەردوونى مافەكانى مرۆڤ،
ئەم تۆپبارانكردن و هەڕەشەیەى هێزە سەربازیەكانى ڕژێمى ئێران دەست تێوەردان و پێشێلكاریەكى ئاشكراى دوژمن كارانەیە كەلەدژى خەڵكى هەرێمى كوردستان بەرێخراوە .
بەڕاستى ئەوەى لەم نێوەدا جێگاى سەرسورمان و پرسیارو گومانى گەورەیە ، هەڵوێستى نابەرپرسیارانەى حیزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستانە لەئاست ئەم هەموو تاوانكاریەى كەكۆمارى ئیسلامى ئێران دەرهەق بەخەڵكى هەرێمى كوردستان پیادەى دەكات . لەهەمووسەیرتر ئەوەیە لەكاتێكدا ئێران تۆپبارانى ناوچەسنوریەكان دەكات ، لەهەمانكاتدا حكومەتى هەرێم و زۆربەى حیزبەكوردستانیەكان بەشدارى لەمەراسیمى ساڵیادى مەرگى (خومەینى) دەكەن و بەشانازیەوە ستایشى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى دەكەن .
ئێمە لەكاتێكدا بەتوندى ئیدانەو مەحكوومى هەرهێرش و تۆپبارانێكى حكومەتى ئێران دەكەین بۆسەر خەلكە گوندنشینەكان لەناوچەى قەڵادزێ و بنارى قەندیل، لەهەمانكاتیشدا ناڕەزایەتى و نیگەرانى خۆشمان دەردەبڕین لە بەرانبەر هەرهێزو لایەنێكى چەكدار كەكێشەو گرفت بۆخەڵكى ئەوناوچانە دروست دەكات .
لەكۆتایدا ئێمە هەموولایەك ئاگاداردەكەینەوە ئەگەر ئەم هەڕەشەو تۆپبارانكردنانە بەردەوامبێت وحكومەتى ناوەندى لەبەغداو دەسەڵاتدارانى هەرێمیش هەر بێ هەڵوێست بن ، ئەوا لێرە بەدواوە هەموو ڕەوایەتیەك بەكارو چالاكى و هەڵسوڕانێكى مەدەنیانەى خۆمان دەدەین لەدژى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران .

كــــــــەلار
10/6/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە