جه‌سته‌م موڵکی خۆمه‌

Tuesday, 08/07/2014, 12:00

1305 بینراوە




کورێک نیازیەتی جەستەم مارەکات

نیازیەتی من بکات بە ناوی خۆی

تەنها پەنجەیکم دیلی خـــۆی کات

بێ ئاگا لە رووحــــــــی من

نەخشە ئەکێشی و مــــاڵـــــی ئایندەی گوڵ رێژ دەکات

خــانوو دەکرێت و رەنگی ژوورەکان دیاری دەکات

لە بەر دەرگا گوڵ دەروێنت

تابلۆیکی گەورە لە ژووری میوان هەڵــدەواسێ

بۆ ژووری خەوتن رەنگی ســــپی و

رەنگی ئـــاڵــتونی بۆ پەردەکان ئیختیار دەکات

کورێک نیازیەتی جەستەم مارەکات لە خۆی

بێ ئاگا لە رووحــــــی من

کە من چەشنی پاساریەکانم

هەرگیز دیل ناکرێم لە قەفەز

کورێك بەو پەری سادییەوە

ڕۆژی شیرینمان دیاری دەکات

هەر بەخەیاڵ دەم گوازێتەوە بۆ مالەکەی

لەبەر خۆیەوە دڵــــــــــــێ

چی لەو بەیانیە پرشەنگ دارترە کە جگە لە خۆر

چاوانی تۆش لە ژوورەکەم هــەڵـــبێت

کورێک نیازیتی بم کات بە نێوی خۆی

تەنها جەستەم مارەکات لەخۆی

بێئاگا لەرووحــــــــــی من

کە دیلی هیچ قەفزێک نابێت



هه‌ولێر

ســـــــــــــــــابــــــــــــــات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە