ئەمە پەڕلەمانە یان زیندانەکانی دەزگای پاراستن و زانیاری..؟

Saturday, 12/09/2009, 12:00

1752 بینراوە


لیستی دەسەڵات دەیەوێ سانسۆر بخاتە سەر ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە نوسان و جەماوەری کوردستان.. لە بڕیارێکدا بە بەهانەی ئەوەی کە ڕۆژنامە نوسان و وێنەگرەکان بونەتە مایەی قەرەباڵخی ناو پەڕلەمان و ئیسراحەتیان لە ئەندام پەڕلەمانەکان تێك داوەو بە حسابی خۆیان کامێرای خۆیان لە پەڕلەمان دادەنێن و خۆیان ڕوماڵی کۆبونەوەو بڵاو کردنەوەی بڕیاڕو ڕاسپاردەکانی پەڕلەمان دەکەن. ڕیگری لە میدیای ئازادو ئەهلی دەکەن و میدیای ئازادیان لێبۆتە عیزڕائیل و وا دەزانن لە هۆڵی پەڕلەماندا ڕوحیان دەکێشن.

دیارە لیستی کوردستانی و دەسەڵات نازانێ چۆن و بە چ شێوەیەك ئەندامانی لیستی بەرهەلستکار دەستەمۆ بکات. وادەزانێ ئێستاش پەڕلەمان هەمان پەڕلەمانی خەوتوی جارانە یان دەیەوێت بە هەمان دەردی پەڕلەمانی پێشوی بەرێ . لە ڕاستیدا هیچ لەو بانگەشەو وەعدو بەڵێنانەی لیستی کوردستانی پێش هەڵبژاردن بە خەڵکی دەداو پارەو سەیارەو دەیان شتی سەیرو سەمەرەی لە پێناویدا لە سەروەتو سامانی میللەت تەخشان و پەخشان دەکرد. هەر هەموی ئەوەندە بڕی کرد تا ئەنجامی ساختەکارانەی هەڵبژاردنەکان ئاشکرابو . ئیتر هەمو ئەو وەعدو بەڵێنانەی وەك سەروەری یاساو بە دامەزراوەکردنی دام و دەزگاکان و دور خستنەوەیان لەدەستی حیزبەکان و مەکتەب سیاسیەکانی دەسەڵات . لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وەك هەمو جارەکانیتر بونە بڵقی سەر ئاو. لیستی مافیا هەمیشە ئەو قەوانە سواوەی لێدەدایەوە کە ئەمجارەیان پەڕلەمان دەبێت پەڕلەمانی خەڵک بێت و خەڵکی مافی خۆیەتی بزانێت لە پەڕلەمان چی دەگوزەرێت . کەچی ئێستا ڕێگری لە ڕۆژنامە نوسان و ڕاگەیندکاران دەکەن. ئەوە مانای چی دەگەیەنێ. ؟ ئەم نمایشکردنی عەرزی عەزەڵات و مل ئەستوریەی سەرانی دەسەڵات. جگە لەوەی ڕوی ڕاستەقینەو ڕەواڵەتی دیکتاتۆریانەیان کە دەمێکە خویان پێوەگرتوە دوبارە وەك ڕابوردو نمایشی دەکەنەوە. چیتر نی یە. دەنا ئەگەر پەڕلەمان پەڕلەمانی خەڵکی کوردستانەو لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندایە . وەك خۆتان دەڵێن و هەمیشە بانگەشەی بۆدەکەن. دە کەواتە خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی لە شاشەی تەلەفیزۆنەکان و ڕۆژنامەو بڵاو کراوەکانەوە ڕاستەوخۆ ئاگاداری هەمو دانیشتن و بڕیار و ڕاسپاردەکانی پەڕ لەمان بێت. بە تایبەتی ڕاگەیاندنە ئەهلیەکان . ئەی خۆ خوا نەخواستە لە پەڕلەماندا قەسابی ناکەن. یان زیندانە بەدناوەکانی پاراستن و زانیاری دەسەڵات نیە. تا خەڵکی تیا هەبواسرێ و بە ناشیرینترین شێواز سوکایەتی پێبکرێ و ئەشکەنجە بدرێت. تا کامێراو ڕاگەیاندنە ئەهلیەکان بڤەبێ و هێڵی سوربێ. یان دەتانەوێ ئەم پەڕلەمانەش فۆتۆکۆپی پەڕلەمانەکەی پێشو بێت . تا ئەندام پەڕلەمانەکانی لیستی دەسەڵات بە ئارەزوی خۆیان دورلە چاوی کامێرای بەهەڵستکار سەر خەو بشکێنن و خەریکی تلیلیلی و وێنە کێشان بن . یان بە شێوازێكی تر ناتانەوێ لەکاتی بڕیار دانی قەرەقوشیانەتان دژی ماف و داواکاریەکانی خەڵکی کورستان و بەرپەرچدانەوەی لیستی بەرهەڵستکار بەتایبەتی لیستی گۆڕان و ڕو بەڕو بونەوەی ئەوان لەگەڵ ئێوە لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان لە شاشەی تەلەفیزۆنەکانەوە بڵاو بکرێتەوە. چونکە ئێوە ئەوەش بە دۆڕانی خۆتان و بردنەوەی لیستی بەرهەڵستکار لە قەڵەم ئەدەن. بۆیە ئێوە بە سانسۆر خستنە سەر ڕاگەیاندنی ئەهلی و بەر تەسککردنەوەی ئازادی و ڕادەربڕین جارێکی تر دەمامکی سەر تەوێڵتان ئاشکراکردو دوبارە دوژمنایەتی خۆتان بۆ خەڵکی کوردستان نوێ کردەوە ئەوەش خۆی لە خۆیدا پەڵەیەکی ڕەشو نەنگی یە وەك سەدان پەڵەی شەرمەزاری تر وەك ڕۆژی ڕوناك بە تەوێڵێتانەوە دیارە . ئێوەی سەرانی مافیای دەسەڵات و خۆ بەزل زانو دواکەوتو عاشقی دۆلارو پۆست . بە جێماوی چاخەکانی بەردین و نیاندەرتاڵ. جگە لە داپڵۆسین و کوتەك و کەڵەگایەتی بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوە. کوا چی لەمانای ئازادی و مافی مرۆڤ دەزانن . دڵنیاش بن ئێمەی خەڵکی کوردستان و تینوی ئازادی و مافەکانمان هەرگیز جارێکی تر ناهێڵێن ئەم پەڕلەمانەش وەك پەڕلەمانەکەی ڕابوردو چواساڵی تەمەنی بە خەوتنو چا خواردەنەوەو وێنە کێشان بەسەر بەرێت . بۆیە لەسەر لیستی گۆڕانو باقی لیستەکانی بەرهەڵستکار پێویستە لەهەر دژایەتی کردنێکی لیستی دەسەڵات سەبارەت بە هەر بڕیاڕو کارنامەیەك کە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بێت ولیستی دەسەڵات بەرهەڵستی لە بەرامبەری پیشاندا . ئێوەی پەڕلەمانتاران لیستی بەرهەڵستکار نەتان توانی بەر هەڵستی بکەن خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار بکەنەوە. ئێمەی خەڵکی کوردستان وەك چۆن توانیمان لە هەڵبژاردنەکان شکست بە لیستی دەسەڵات بێنین ئاواش ناهێڵێن بڕیارو کارنامەی ناپەسەندی لیستی دەسەڵات لە پێناوی گیرفانیاندا سەر بگرێ و شکستی پێدینین..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە