ئامۆژنە هێرۆش كەوتە بازاڕەوە

Tuesday, 09/02/2010, 12:00

1439 بینراوە


پاش دەیان ساڵ دابڕان لە خەڵك , پاش دەیان ساڵ دوور كەوتنەوە لە خەڵك و دروست كردنى دیوارێك لە بەینى لێپرسراوان و خەڵك و توڕە كردنى خەڵك , بێ منەت بوون لە خەڵك , بە هیچ نەزانینى خەڵك , وویستنى خەڵك تەنها بەمانگێك پێش هەڵبژاردنەكان , خەڵك لەم هەڵویستەى حیزبەكان , حكومەتەكە , پەرلەمانەكە زۆر بێزارو توڕەن و توڕە بوون , تا واى لێ هات لە 25/7 دا خەڵك تۆلەى خۆى كردوە و بەشى 25 كورسى دەنگیا ن لەیەكێتى وپارتى گرتەوە كە بێ منەت بوون لە خەڵك و خەڵكیان بە هیچ نەدەزانى , ئاشت كردنەوەى خەڵك تەنها بۆ كاتى هەڵبژاردنەكان وا ئاسان نیە و خەڵكیش ئەوەندە خۆش باوەڕ نین ئەوەى حیزب و سەركردەكان ووتیان جارێكى تر سەر با بدەن و باوەڕ بكەن , یەكێتى زۆر دەمێكە لە بەینى خۆى و جەماوەرەكەیدا دیوارێكى گەورەى پۆڵا ئاساى دروست كردوە و هیچ پەیوەندیەك نەماوە ,25/7 باشترین سزا دانى خەڵك بوو بەتایبەت بۆ یەكێتى چونكە یەكێتى لە سنورى قەڵەم ڕەوى خۆیداگەورەترین غەدرى لە خەڵكى سنورەكەى خۆى كردوە , ئەگەر پارتى غەدریشى كردبێت بەڵام تا حەدێك توانیویەتى خزمەتى خەڵكەكەى خۆشى بكات , یەكێتى بێجگە لەو غەدرەى كردویەتى , خزمەتى خەڵكیشى نەكردوە بۆیە هى ئەوەبوو ئەو سزایە بدرێ , ئێستا هێرۆ ى ژنى تاڵەبانى گەرەكیەتى بە ماوەى دوو مانگ هەژدە ساڵ تۆرانى خەڵك و ئەو ناهەقى و ناعەدالەتیەى بەرامبەر خەڵك كردویانە چاك بكاتەوە , لەم چەند ڕۆژەى پێشودا هێرۆ م لە بازاڕى حەوزە ووشكەكەى سلێمانى بینى لاى قەیسەرى نەقیب , سەرى دەكرد بە هەموو دوكانەكاندا و بە دوكاندارەكانى ئەووت كێ كێشەیەكى هەیە كێ ئیشێكى هەیە , كێ پێداویستیەكى هەیە با سەردانم بكات بۆ مەڵبەند , من لە خزمەتیدام, ئەمەى كە هێرۆ ئەیكات بۆ دڵسۆزى خەڵك نیە , دڵسۆزى نیە بۆ خەڵك , چارەسەر كردنى كێشەى خەڵك نیە , ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە ئەمجارە یەكێتى لە ڕێگەى هێرۆوە حەیاى تكاویان بكڕنەوە , خەڵكیش ئەمە باش ئەزانێ , ئەو هاتوە كێشەى خەڵك حەل بكات بەڵام (20) حیمایەى بە دواوەیە , ئەمە بۆ ؟ ژنێكى شێت هەبوو لە بازاڕەكانى سلێمانى دوكان بە دوكان ئەگەڕا بۆ ئەوەى خەڵك خێرێكى پێ بكات , دوێنێ هێرۆشم بەو شێوە ی بینى , هەندێك پیاو لەو ناوە وەستابوون ئەیانوت ئێوە بەڵێنەكانى 25/7 ى مێردەكەت و عیمادو دكتۆر بەرهەم جێ بەجێ بكەن ئینجا وەرن وەعدى تازە بدەن , هەندێكى تر ئەیانوت ئەگەر مەسەلەى هەڵبژاردن نەبێت و بۆ ئەوە نەبێت ئەمجارە حەیاى تكاویان بكڕنەوە كەى ئەم لێپرسراوانە ئەوەندەدڵسۆز بوون بێنە ناوخەڵكەوە و لە ئێشو ئازارى خەڵك تێ بگەن, بەڵام ئێستا ئیشیان بە خەڵكە , هەندێك خەڵك چونەتە مەڵبەند پێیان ووتون ئێوە ئەگەر جارى پێشوش دەنگتان دابێت بەگۆڕان ئەوا قەیناكە بەڵام ئەمجارە دەنگ بدەنەوە بە ئێمە ,ئەمە ناهەقیە ئەگەر خەڵكێك نەیەتە مەڵبەندەكەى ئێوە كەواتە هیچ كێشەیەكى بۆ حەل ناكەن , بۆ ئەبێت بۆ چارەسەر كردنى كێشەكانمان تەنها بێینە ناو بارەگاكانى ئێوەوە , ئەى ئەوانەى سەر بە حیزبەكەى تۆ نین , ئیتر نابێت كێشەیان بۆ حەل بكەن , ئەمە ناهەقى و ناعەدالەتى نیە , ئێوە ئەگەر مەبەستانە كێشەى خەڵك چارەسەر بكەن چ پێویست دەكات خەڵك كڕنوشتان بۆ بەرێ , ئێوە هەژدە ساڵە و زیاتریشە بەس ئەو كاتانەى كە پێویستان بە خەڵكە بیرى چارەسەر كردنى كێشەى خەڵكتان هەیە , ئەبێت خەڵك عەریزەیەك بنوسێ و چەند ڕۆژ هاتوچۆ بكات تا ئێوەدەبینێ , ئەو كاتە دەستى دەستیان پێ بكەن تا دواى هەڵبژاردن و ئیتر ئیشتان بە خەڵك نەمێنێ , ئەمەى هێرۆ ئەیكات بەشێكە لەو كارەى تەنها بۆ هەڵبژاردن بیرى خەڵكتان ئەكەوێتەوە , وەكو شێت بەڵام شێتى دەنگ كۆكردنەوە كەوتونەتە ناو ئەو بازاڕەوە و گاڵتە بە خەڵك دەكەن , ئەو كاتە خەڵك كێشەى نامێنێ كە ئێوە ئەو هەموو دزە لە كۆڵ خەڵك بكەنەوە ,كە ڕێگەى بازرگانى و كاسبى كردن بۆ خەڵك بكەنەوە , دەست لە یەخەى خەڵك بكەنەوەبا خەڵك خۆى بژى و مەمنونى ئێوە نەبێت بۆ نان پەیدا كردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە