بەكوشتن و ڕفاندن و بۆچونى ئازاد بەند ناكرێت

Wednesday, 20/01/2010, 12:00

1469 بینراوە


بەناوى پاراستنى دەسكەوتى تاكەكەسیى و حیزبیەوە چیتر ڕۆڵەى كەس مەكوژن و لەكونجى زیندانەكانتاندا قایمیان مەكەن , ئەو هەوڵە نەزۆكەى ڕۆژى شەممە بەروارى 2010-01-19 بۆ ڕفاندن و ترساندنى ئەندامى دەستەى كارگێڕى ڕێكخراوەكەمان (سەباح عەلى قارەمان) جگە لە ئیفلاس بون و تەسلیم بون بە ئیررادەى ووشەى ئازاد و بیروڕاى جیاواز شت گەلێكى ترنییە و لەپشتى ئەو هەوڵەنەزۆكەوە دەیان پلانى تر هەیە بۆ بەرتەسك كردنەوەى مەوداكانى ئازادى بیروڕاو ڕواندنى توۆى ڕق و دروست كردنەوەى لیژنەكانى ئیغتیالات و دوبارە پشێوى دروست كردن لەسەرجەم ناوچەجیاوازەكانى كوردستاندا .
ئێمە لەرێكخراوى چاودیرى كورۆدساید \ چاك , هەمو هەوڵێكى هاوشێوەى ئەو جۆرە كارداناوەیانە لە ئاست بۆچۆنێكى جیاوازدا شەرمەزاردەكەین و داوالەحكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەین كە بۆیەك جار لەدواى 19 ساڵ لە قودرەت و ئیرادەى حیزب گەورەتربێت و وەك ئەوەى لەئاست لێپرسینەوەى كادیرو ئەندامانى لیژنەكانى ڕفاندن و تۆقاندنى حیزبدا نییە , ئاواش چیدى ڕێگەنەدات لەوەزیاتر یارى بەچارەنوسى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتەوە بكرێت و بەڕۆژى ڕوناك لەناوجەرگەى شارێكى ئەنفال كراودا هەوڵى كوشتن و ڕفاندنى ڕۆڵەو پاشماوەیكى ئەنفال بدرێت .
پارستنى ژیانى (سەباح عەلى) و تەواى ئەو كەسانەى جیاوازتر لە دەرەوەى بازنە مۆنۆپۆل كراوەكانى دەسەڵاتى كوردى یەوە قسەیەكیان هەیە بۆگوتن و پێداگرى دەكەن لە بیروبۆچونى تایبەتى خۆیان وەك ئەركێكى ئەخلاقى دەخەینە ئەستۆى حكومەتى هەرێمى كوردستان و داوالە وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێم دەكەین كە تۆمەت باران دەستگیربكات و ڕادەستى دادگایەكى بیلایەنیان بكات .
سەركوتوبێت ئیرادەى هەموو ئەو تاكانەى كەمەڵگا كە كۆیلایەتى قبوڵ ناكەن
ڕاگەیاندنى
ڕێكخراوى چاودێرى كوردۆ ساید \ چاك
نوسینگەى باشورى كوردستان
20-1-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە