ئێستراتژی نه ته وه یی چه ند ێک بۆ کورد گرنگه ، ئێستراتژی بۆ سیاسه ته کانی پژاک له رۆژهه ڵات دو ئه وه نده

Thursday, 31/03/2011, 12:00

1516 بینراوە



خۆپیشاندانه مێژووییه که ی 15/2 و 18/2 سالی 1999 رۆژهه ڵاتی کوردستان جگه له ناره زایه تی گه له که مان به رامبه ر پیڵانی نێو نه ته وه یی دژ به رێزدار عبدوالله ئۆجه لان (ئاپۆ)، هاو کات پیامێکی سیاسی بوو بۆ دۆژمنان و حزبه سیاسیه کانی کورد له رۆ ژهه ڵاتی کوردستان . گه ل به هه ڵوێستی خۆی له رۆژهه ڵات سه باره ت به گیرانی رێزدار(ئاپۆ) پیامی یه کیه تی نه ته وه یی به رامبه ر دۆژمنان نیشاندا .که پرسی کورد له هه رپارچه یه ک گرێدراوه به پارچه کانی دیکه و سنووری ده ستکرد ته نیا له سه ر نه خشه کان بوونی هه یه .ئه و په یامه ی که ئاراسته ی حزبه کانی تاراوگه و دانیشتووی ئۆردووگاکان کرا هه ڵوه شاندنه وه ی هه موو ئه ساسنامه یه کی حزبی که له سه ر ئه ساسی سنووری دۆژمنان (ئێرانی بوون) دامه زرابوون. له سه ر ئه و مانایه که نا راستۆخۆ له به رژه وه ندی دۆژمناندا سنووری ده ستکردیان له مێژگی تاکی کوردی رۆژهه ڵاتی چاندبوو. به شێکی دیکه ی ئه و په یامه ده رخستنی بۆشایی سیاسی به تایبه ت چالاکی نه ته وه یی له رۆژهه ڵاتی کوردستان بوو .گه ل به ئاشکرا بانگاوازی بۆ جووڵانه وه یکی تازه که له سه ر ئه ساسی چه مکی رزگاری نه ته وه یی بێت ده ربڕی .
چاوه روانی گه ل له 2004 /4/4 له رۆژهه ڵات کۆتایی پێ هات ، رۆژی له دایک بوونی رێزدار عبدوالله ئۆجه لان (ئاپۆ) نه وه ک تاک به لکوو وه ک فه لسه فه ی بنیاد نانه وه ی تاکی کورد له سه ر بنه مای ژیانی ئازاد ،ئیراده وپیکه وه ژیان بوو به بناخه ی دامه رزاندنی پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) .ئه و پارته ی که خۆی به سکۆی ئازادی ژنان و پیگه ی به هێزی گه نجان وه ک دینامیکی شۆرش که پێشه نگایه تی خه بات ده که ن به گه ل ناساند.
به لام بۆ هه ڵسه نگاندنی پژاک له دوای 7 سال ، وه ک ده ست کۆته کان و ئێستراتژی چین ؟
به کۆ کراوه یی ده توانین ئه م خاڵانه وه ک خاڵی سه رکۆتن به م شێوه دیاری بکه ین .
1- له بواری (ژ‌ئۆپۆڵتیک) جوگرافیای سیاسی : به ر بڵاوکردنی پانتای خه باتی سیاسی و مه ده نی له سه ده ی رابردوو ، له پێنج سالی یه کمدا چالاکیه کانی پژاک له سێ پارێزگای سه ره کی کورد خۆی گه یانده ئیلام و لورستان به تایبه ت کورده کانی خوراسان ،شیراز وئه و شوێنانه ی که به گشتی کوردی تێدا ده ژین.
2- له بواری نه ته وه یی ، گه رانه وه ی ئیراده بۆ تاکی کورد به رامبه ر به سیستمی داگیرکه ران . و زیندوکردنه وه ی به ها نه ته وه یه کان له که سایه تی رووخاوی ئه و تاکانه .نموونه ی به ر چاو خه باتی زیندانیانی سیاسی له چه ند سالی رابردوو که له ژێر ئه شکه نجه دا فه رهه نگی نا بۆ ته سلیم بوونیان له دڵی دۆژمن بڵاو کردوه ، که به مه رگی خۆیان ژیانیان خۆڵقاند و بوون به بناخه ی ژیانی ئازاد .
3- بنیان نانی هێزی پاراستن (گریڵا): هێزێک که سه ر ئه ساسی جوگرافیا ،سه ردی وگه رمی ، برسیه تی ،دابڕان و هۆکاره کانی شکه ستی هێزه نزامیه کانی پێشووی کورد په روه رده کراوه . ئه و هێزه یه که ئه رکی پاراستنی تاک و کۆمه ڵگای کوردی به ئه ستۆ گرتوه .بۆ ئه وه ی گه ل له وه دڵنیا بێت که هێزێکی نه ته وه یی به دوور له هه ر بیرو بروایکی جیاواز به ره پرسه له پاراستنی گیانی هاووه ڵاتیان به رامبه رهه رهێرشێکی داگیر که ران.
4- به شداری ژنان ، ژن له فه لسه فی ئاپۆ وه ک سه ر چاوه ی ژیان دێت ، و تا سه ر چاوه ی ژیان که ژنه ئازاد نه بێت ژیان ئازاد نابێت .له دوای 18 سال بۆ شایی(گه پ) سیاسی و به شداری نه کردنی ژنان به شێوه ی سیستماتیک و به رفراوان له خه باتی نه ته وه یی ، پژاک بوو به سکۆی ژنانی ئازادی خواز که ئه مڕۆکه رۆڵی پێشه نگایه تی ئازادی مرۆڤی کورد ده گێرن .
5- داهێنای سیستمی تازه ی حزبایه تی له سه ر بنه مای ره خنه گرتن وپێشنیار ی به رده وام و درووس کردنی کادرله سه ر بیروکه ی نه ته وه یی و ئایدیۆلۆژی تایبه ت.هه ر وه ک به رێوه به رانی پژاک ده ڵێن ، ئه وان له سه ر ره خنه ده ژین ،ره خنه به شێکه له ئه وان و به بێ ره خنه پێش ناکه ون .
6- تاکید کردن له سه ر خه باتی مه ده نی : گه ل له رۆژهه ڵات به شێوه ی کۆمه ڵ کۆژی سپی له به ر مه ترسی ئاسمیڵه بووندا بوو . داهێنای خه باته مه ده نیه کان له سه ر ته جروبه ی باکووری کوردستان وه ک به رخۆدانی زیندانیانی سیاسی ، مان گرتنی گشتی ، که مپینه جیاوازه کان (دژ به سێدار، زمانی دایکی ، نه ورۆز،دایکانی ئاشتی ..) رێپێوانی جه ماوه ری له ده ره وه ی وه ڵات ، هاندانی رۆشنبیران و هونه رمه ندان بۆ به شداری له ئه رکه نه ته وایه تیه کان پێشتیوانی له ئه نجۆمه نه کان به شێوه ی سه ر به خۆ .خه باتی فه رهه نگی ئه و هۆکاریه که رژیمی ئیسلامی ئێران زیاتر له هه ر هێزێکی دیکه پژاک به مه ترسی ده زانێت. رژیم له لێکۆڵینه وه کانی خۆیدا ده ڵێت پژاک وه ک له شکه رێکی ئارامه که رۆژ به رۆژ به رفراوانتر ده بێت و کێشه له وه دایه که نازانین که ی راپه ڕین ده کات .
7- میدیای ئازاد و نه ته وه یی (نه ورۆزتیڤی) ، دامه رزاندنی میدیایه کی نه ته وه یی که زمان حالی هه موو تاکێکی کورد به ره نگ و بیر و ئایینه جیاوازه کان له هه ر چوار پارچه ی کوردستان هه نگاوێکی مێژوویی بوو که دڵی دۆژمنانی هه ژاند .نوێ بوونه وه ی به رنامه ی رۆژانه ، په یوه ندی گرتنی گه ل له هه ر چوار پارچه ی کوردستان ، به ربڵاوی پانتای هه واڵ و نۆچه و به شداری که سایتی ئازاد و ون بوو له میدیاکانی دیکه ئه و خاڵانه ن که نه ورۆز تیڤی له ریزی چاوی گه ل نیشان ئه دات .
به ڵام ئه و خاڵانه ی که پژاک ده بێت وه ک ئێستراتژی بیان بینێت چین ؟
1- سه ربه خۆیی ئابووری بۆ به شه کانی هێزی پاراستن و راگه یاندن ؛ به ڵگه یکی به رچاو و روون نیه که بزانین پژاک سه ربه خۆیی ته واوی هه یه یا نه ، به ڵام وه ک ئێستراتژی ده بێت بیر کردنه وه و شی کردنه وه ی به رده وام بۆ ئه م دوو به شه هه بێت .
2- په روه رده و ئاگا کردنه وه ی ئه ندامان و ڵاینگرانی پژاک له فه لسه فه و رێبازی ئه و پارته . به تایبه ت له سه ر چمکه کانی کۆنفدرالیزمی دیمۆوکراتیک ، سیستمی که جه که ، کۆنگره ی نه ته وه یی کورد ، رۆڵی گریڵا و پرسی ژنان له نێو ئه و حه ره که ته دا .زۆر له وانه ی که له ده ره ه‌ه ی وڵات وه ک ئه ندام یا لایه نگری پژاکن، ته نیا نموونه ی چالاک بوونی پژاک بوونی گرێلا و چالاکی پاراستن ئاماژه پێ ده که ن .
3- شێوازی هه ڵسوو کۆت له گه ل حزبه کانی دیکه ی کوردی به تایبه ت رۆژهه ڵات له سه ر ئه ساسی شکه ستی دۆژمن و سه رکۆتنی نه ته وه : حزبه کانی دیکه که تووشی قه یرانی ئایدیۆڵوژی و رێبه رایه تی بوونه ، پێشکۆتنه کانی پژاک به ته نانه ت گه ر له به رژه وه ندی نه ته وه یش ببێت هه زم ناکه ن . له م کاتانه دا به ر له جمهوری ئیسلامی ، پژاک ده بینن .زۆر جار به شێوه ی جۆراو جۆر (راگه یاندن ، دیپڵۆماسی ، ره وانی ،ناو زراندن ..) ده یانه وێت هێزی پژاک له کوێره رێگای خه باتی کلاسیک سه رف بکه ن . له م باره وه پژاک ده بێت خۆی ته نیا وه ک حزبێکی سیاسی رۆڵ ده رنه خات ، ده بێت خۆی وه ک هێزی به ره پرس له رووداوه کانی گه له که مان له رۆژهه ڵات ببینێت .سیاسه تی ئه وان وه ک خۆیان وه ڵام نه داته وه ،به چمکه نه ته وه یی و مرۆڤایه تیه کان درگای گۆفتمانیان لێ بکاته وه . بۆ چاره سه ری هه ر کێشه یک ده نگ و خواستی گه ل به بنه ما بگرێت .
4- گرنگی دان به رێکخستنه کانی پژاک له وه ڵاتانی ئه رووپی . ناوه ندی ده ره وه ی وه ڵات که به شێکی به هێز ده بینرێت و مه یدانێکی ئازادتری بۆ خه بات هه یه ، نه یتوانیوه له ناو جه ماوه ردا بوونی پراکتیکانه ی هه بێت .و له وزه ی ئینسانه یه کان که ڵک وه ر بگرێت . زۆربه ی حزبه کانی کوردی تایبه تمه ندی وه هایان به رێکخستنه کانی خۆیان نه داوه . زۆربه ی کوردان که له ده ره وه ی وه ڵات ده ژین شێوازی روانین و بیر کردنه وه یان له بواری نه ته وه یی و دیموکراسی و ئازادی مرۆڤه کان جیاواز تره له به ره پرسانی حزبی ، له به ر ئه م هۆکاره زۆربه ی حزبه کلاسیکه کان رێکخستنی به رفراوانیان به نوێنه رێکی له پێش دیاری کراو به باشتر زانیوه . ڵێره کانه نه بوونی رێکخستنێکی نه ته وه یی و بۆشایی سیاسی له نێو کورده کانی رۆژهه ڵات به ئاشکرا دیاره . ئه رکی پژاکه که خاوه نداری و رێبه رایه تی ئه م هێزه بکات و بایه خی تایبه تیان پێ بدات .
5 شی کردنه وه ی کۆ مه ڵناسی و جۆگرافیا ناسی کورد و کوردستان و پڵانی دۆژمن له رۆژ هه ڵاتی کوردستان له سه ر ئه ساسی واقعیه ت و بوون : پێش دامه رزاندنی پژاک ، رژیمی ئێران پێشتر ئاگاداری دامه زراندنی هێزێک له سه ر ئه ساسی فه لسه فه ی ئاپۆیزم بۆ رۆژ هه ڵات بوه ،سالی 2001 ، ئه و ساله ی که هه موو جوولانه وه یکی ناوخۆ له به ر نائۆمێدی له ئۆپۆزسیونی کوردی وه ک ئه ڵترناتیڤ روویان له درۆشمه کانی خاته می (ریفۆرم) کرد بوو و رژیم به ته بلیغاتی تایبه ت کوردستانی به یه کێک له ئه من ترین ناوچه کانی ئێران له راگه یاندنی خۆی ناو لێ ده برد. له م کاره مه به ستێکی سیاسی هه بوو ، ئه ویش پرۆژه ی به جاش کردنی به رفراونی هه زاران گه نجی کورد وه ک هێزێکی تازه و خانوو نشین کردنی ێدان جاشی به ته مه ن چوو. رژیم به ناوی تازه کوردستانی دورانی شه ر نه ماوه ، ئێوه پاسداری ئاوه دان کردنه وه ن و ئه رکی ئێوه ناساندنی فه رهه نگی ئینقلابی ئیسلامیه ، توانی گه نجێکی زۆر که زۆربه یان خه لکی دێهات و نه خوێنده وار بوون له به ر بێ ئاگاهی له ره وشتی کورد ته پڵی خۆی بکات .رژیم به م هه نگاوه ی خۆی ده ست پێش خه ری کرد ، چوونکه به باشی ده یزانی که له دوای هه ر سه ر هه ڵدانێکی تازه له رۆژهه ڵات ناتوانێت هێزێکی وه ها که شه ری کوردان بکات کۆ بکاته وه . ئه م نموونه نیشان ئه دات که رژیم به پڵان و به رنامه دژ به کوردان ده جووڵێته وه ، پژاک ده بێت وریا بێت ،خوێندنه وه ی تایبه تی بۆ بچووکترین گۆرانکاری ناوخۆ هه بێت .
6- دووری له شه ری چه کداری که دۆژمن ده ست پێش خه ر بێت : سیاسه تی پاراستن ره وایه ، به لام ده بێت یارمه تی ده ری رێگا چاره کان بێت . رژیم ده یه وێت پژاک بخاته قۆناخی شه ره وه ،له بواری فه رهه نگی شکه ستی هێناوه ،زانکۆکان بوونه به شوێنی سه رهه ڵدان و گه نجه کان بۆ تێگه یشتن له ئازادی ژیان روو له قه ندیڵ ده که ن .رژیم له م کاتانه دا سیاسه تی شه ر و نا ئارامی هه ڵبژاردوه ، ته قینه وه کانی مه هاباد ، سنه ، لۆرستان و کرمانشاه و چه ندین پیڵانی دیکه باس له م بابه ته ده که ن . بویه پژاک ده بێت هێزی خۆی بۆ پاراستنی ره وا به کار بێنێت نه شه رێک که خواستی دۆژمنه .
له سه ر ده ربڕینی ئه م خالانه ، پژاک ده بێت بیر و کرداری له حزبیکی سیاسی بۆ رێبه رایه تیه کی مه زن له رۆژ هه ڵات بگۆرێت .حزب ، هێزی پاراستن و ئایدیۆلۆژی هه یه . ده بێت رێکخستنه کان به رفراوان بکات ، ئازادی گه له که مان له رۆژ هه ڵات ، شکاندنی زه نجیری کۆیڵه تی باشوور له گه ل خۆی دێنێت .بویه په یویسته پژاک ئێستراتژی تایبه تی هه بێت بۆ سه رکۆتنی زیاتر .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە