سووکە باسێک لەسەر سیستمی پەروەردەولە باشوری وڵات

Sunday, 02/02/2014, 12:00

1733 بینراوە






بۆ دامەزراندنی سیستمیکی پێشکەوتوو وهاوتەریب لە گەڵ کولتورو زمان وجوغڕافیای هەر وڵاتێک چەند بابەتی سەرکیو گرینگ قسەی یەکەم دەکەن لەمەڕ بەرەو پیش بردنی پەروەردەو ڕاهێنانی منداڵ تاتەمەنی گەورەساڵی.
یەک : جێ بەجێ کردنی شوێنی دامودەزگای کارو ئامرازی پێشکەوتوو بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئاکامی کار.
دوو: تەرخان کردنی ئابووریەکی بە هێز.
سێ: هاوئاهەنگی وڕەچاوکردنی هێڵی / تان وپۆی / پەڕتوکەکانی خوێندن لە پلەێ باخچەی منداڵان تا کۆتاوو زانکۆکان کە ئەو بەشە زۆر گرینگەو دژوارە حوجێی بەئاکادیمیسیەنی شارەزا هەیە.
چوار: پەروەردە کردنی مامۆستایان لە رێگای شوێنی تایبەت وکەسانی شارەزا.
پێنج: دابین کردنی مووچەی مانگانە بە پێی پێویستیی ژیانی مامۆستایان بۆ بژیوی ژیان.
شەش: پەیوەندیەکی باش ودروست لە نێوان فێرگەو بنە ماڵەی قوتابی.
حەوت: گرینگی پێدان بەو واتایەکە خوێندن بە زمانی دایکی تەواو جیاوازە لە گەڵ پەروەردە بە زمانی دایکی، ئەو خاڵەش گەلێک هەستیارە بە واتایە. پێویستە کەسانی خاوەن شارەزا هەر دەم لەو مژارە بکۆڵنەوە./.
دەڵێن قسە قسان دێنێ وزۆر جار مرۆڤ بەدەست خۆی نییە وزاری خۆی پێ ڕاناوەستێ. دۆستێکم لە رۆژهەڵاتی وڵات گوتی: بابەتەکان لەسەر کوردوستان پۆست دەخوێنمەوە. زۆر جار رەخنەی توند لە حکومەتی باشووری کوردوستان دەگری هەر نەبێ دەسەڵات کوردیە خۆماڵییە. من تا رادەیەک حەقی دەدەمێ چون لە ژێر سایەی دەسەڵاتێکی وەک ئێران کە تەنگی بە خەڵک چنیوە ئاوا بیر کردنەوە تا سنورێک قەبوڵ دەکرێ. گوتی خۆتۆ خەڵکی کوردوستانی ئێرانی وهیچ پەیوەندیت بە کوردوستانی عێڕاق نییە.!! ئەوەش بە راست نازانم بەڵام من لە جێگایەک دەژیم کە نوسین و ئاخاوتن ئازادە.
مەبەستی ئەو کورتە باسە:
لە یەکێک لە ماڵپەڕە کوردیەکاندا سەردێری بابەتێکم هاتە بەر چاو کە بۆ من سەیر بوو.ئەو سەردێڕە مەبەستی لە مامۆستایان بوولە باشووری وڵات کە فەرموبووی: هەر مامۆستایەک توندوتیژی بەرانبەر بە قوتابی بەکار بێنێ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ !! هەر کەس مامۆستا نەبوبێ (موعەللیم) باش هەست بەو هەڕشەیە ناکا چون من ماوەی ١٣ساڵم بەفارسی دەرس خوێند و٢٥ساڵێش بە زمانی فارسی وانەم بە منداڵی بێ سوچ وتاوانی کورد گوتۆتەوە.ئەوەش لەژێر سێبەری دوو دەسەڵاتی پاشایی و کۆماری ئیسلامی.ئێستەش دوای ئەو هەمووە چەرمەسەریە چادرو چیغم لە هەندەران داکوتاوەو دەژیم.
من باش دەزانم وانە گوتنەوە بە منداڵی کورد بە زمانی داگیرکار چۆن ئاسەوارێک لەسەر کەسایەتی منداڵی کورد لە داهاتووی ژیانیدا دروست دەکا. زمان دایکی نییە، ناوەرۆکی پەڕتوک پەیوەندی بە داهاتووو مێژووی تۆ نیە،دەیان بابەتی دیکە...... سەڕەڕای هەمووی ئەوانەش بێ دەرەتانی گیرفانی بەتاڵی مامۆستایان بارودۆخێک دەخوڵقێنێ کە خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێ لەوانەیە نێوان دوو بابەتی سەرەکی / مامۆستا و قوتابی / گرژی روو بدا. سیستمی پەروەردە هەرکات سیستمێکی خۆماڵی یان داگیر کار بێ پێوستی بە بابەتگەلێکی بنەمایی وزانستی سەردەم هەیە ئەو کارە مەزنە بە بنە ماڵە وعەشیرەگەری پێک نایە.بەشیک لە ساختاری سیستمی بەروەردە لە جیهاندا جودا لە سیستمی پەروەردە لە وڵاتان نییە. لە لایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی کە دەبنە مامۆستای منداڵان (پلەی سەرەتایی) پێویستە لە لایان دەسەڵاتی ناوەندی یاساو رێکاری گونجاو بۆچوار چێوەی دامودەزگای پەروەردە دابین بکرێ. ئاسایشی ژیان مامۆستا، مووچەی باش بۆ بژیوی ژیان ، شوێنی وانە گوتنەوەی رێکو پێک، بنە بڕ کردنی دیواری ترس لە نێوان مامۆستاو قوتابی،و،،،
لە باشور:
لەوڵاتی ئێمەدا کاتێک دامودەزگای پەروەردە بو بە گۆڕەپانی حیزبی و مامۆستاش کرا بە ئەرکداری حیزبی وتەنیا بۆ بژیوی رۆژانەی خۆی وماڵ ومنداڵی ئەو کارە پیرۆزەی هەڵبژارد چۆن دەبێ چاواڕوانبی لەو ئەرکە پیرۆزە خاوەن دەرکەوێ؟ دوو تەوەری سەرەکی مامۆستاو قوتابی لەوەها فەزایەکدا ناتوانن رێڕەوێکی سالمو زانستی بەرەو پێش بەرن. کاوە بەرمیانی ٢٢ ساڵی تەمەنی لەژێر سایەی ئەو دوو دەسەڵاتەدا تێپەڕ کرد، کە چی هەر ئەو دەسەڵاتە کەسێکی زار گڵاوی وەک م، سەنگاوی پەروەردەکرد کە کاوەکان لە باوەشی دایکیاندا ترۆر بکرێن!!؟ دارو بەردی ئەو حکومەتە لە باشور بە درۆو دەلەسە تەنراوە من نازانم لەوەها سیستمێکی پەروەردەدا دوو چینی گرینگی کۆمەڵگا (مامۆستاو قوتابی) دەتوانن ئەو سیستمە بەرەو پێش بەرن؟ (لە وڵاتی فەنلاند جارێک مامۆستایەک بە دوو ئەنگوست جانتای قوتابیەکی گرت ویستی لە هۆدەی فێرگەکە دەری کا هەتا لە مامۆستا خۆش بون کلکی وشتری گەیشتە عەرزی) .
یەک: لە وڵاتێک کە سەرۆکی هەرێم بە زەبری کوتەک دوو ساڵ ماوەی دەسەڵاتی خۆی درێژ دەکاتەوە باس لە سیستمێکی پەروەردە بۆ مداڵان دژوارە.؟
دوو: لەسەر خاکێک کە بازەرگانی بە شەهیدو پێشمەرگەو...بکردرێ سیستمی ڕاهێنان هەر ئەوە دەبێ کە لە هۆلێیە.
سێ: دەسەڵاتێک کە کۆنگرەیەکی حیزبی بۆ ناگیرێ چۆن باس لە پەروەردەی تاکەکان دەکاتەوە.
چوار : دەسەڵاتێک کە د، نەجەمەدین کەریم (زانکۆ دیدە) هەر جارێک بە شێوەیەکی درۆزنانە باس لە مردن یا زیندووبونی جەلال تاڵە بانی چۆن چاوەڕی دەبین پەروەردەمانکا؟
پێنج: دوینی هەر ئەو دوکتورە فەرمووی ، مام جەلال بە سەیارە ناو شاری برلین گەڕاوە!! (هیتلێریش درۆی وای نەکردوە)
ئەو سیستمە سەرا پای حەوجێی بە دوو بارە پەروەردە کردن هەیە ئەوانە کاوێژی زاریان درۆیە وبە دزی ئاوس دەبن وبە ئاشکرا ژان دەکەن.پێیان وایە بە هەڵوا هەڵوا گوتن زار شیرین دەبێ .

جەعفەر کەریمی /٢/٢/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە