ئاو سەرچاوەی ژیانە، ئەڵوەن ژیانمانە!

Friday, 18/09/2009, 12:00

2693 بینراوە


کوردستانپۆست: ئێمه‌ش له‌ ستافی کوردستانپۆست ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و به‌رێز و لایه‌نانه‌ که‌ به‌ته‌نگ ژیانی و ژیاری کورده‌واریدان به‌تایبه‌تی ئه‌و کاره‌ساته‌ که‌ رژێمی جه‌مهوری ئیسلامی نامرۆڤدۆست دژی خه‌ڵکی کوردستان پیاده‌ی ده‌کا له‌ وشککردنی رووباری ئه‌ڵوه‌ن..ئێمه‌ هه‌ر لێره‌دا داوا ده‌که‌ین هه‌موو رێکخراوه‌ جیهانییه‌کانیش له‌و کاره‌ساته‌ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ تا بتوانن ئه‌وانیش له‌ رێگای که‌ناڵه‌ جیاجیاکانی خۆیانه‌وه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر رژێمی زۆردای ئیسلامی ئێران..ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست هه‌رزوو درکمان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ک هه‌ر ده‌نگ ناکه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلکارییه‌ک یا تاوانێکی داگیرکارانی کوردستان به‌ڵکو ده‌بنه‌ که‌واسووری پێش پلانه‌ چه‌په‌ڵه‌کانیانیشیان.. دوباره‌ ئێمه‌ش ئامادین هاوبه‌شی بکه‌ین له‌ هه‌ر ئه‌رکێک ده‌رهه‌ق به‌ ریسواکردنی ئه‌و تاوانه که‌ دژی خه‌لکی کوردستان ئه‌نجامده‌درێ.
---------------------------------------‌
هاوڵاتیانی خۆشەویست
رێكخراوە دیموكرات و مەدەنی و پێشكەوتنخوازەكان
ماوەی سێ ساڵە هەوڵدەدەین كێشەی وشككردنی رووباری ئەڵوەن لەلایەن حكومەتی ئیسلامی ئێران، بەشێوەی مەدەنیانە چارەسەربكەین، بەڵام تا ئێستا هەموو هەوڵەكانمان(ئیمزاكۆكردنەوە، نامەنووسین بۆ بەرپرسان، خۆپیشاندان و رێپێوانی ئاشتیانە)و دوور لەهەر شێوازی ئەقڵییەتی تایفەگەری بێفەڕ و قیزەوەن، بەهۆی بوغرایی لایەنی ئیرانی و گوێ نەگرتنیان لە سەرەتاییترین داخوازی خەڵكی خانەقین، شكستی هێناوە.
ئێمە لەبەر كارەساتی ژینگەیی و باری قورسی وشككردنی رووبارەكەمان بۆ زۆربەی هەژار و كەمدرامەتەكان و ناوچەكەمان بەگشتی و دوارۆژی، ناچارین هەر درێژە بە ئەنجامدانی ئەركە مرۆییەكانی خۆمان بدەین و ئەمجارەیان پەنا بۆ شێوەیەكی تری خەباتی مەدەنیانە دەبەین و داواتان لێدەكەین:
تا ئەو رۆژەی رووباری ئەڵوەن لە وشككردن رزگاری دەبێت، بایكۆتی كاڵای ئیرانی بكەن(كاڵای ئێرانی مەكڕن). حكومەتی هەرێم بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئەركی زیان بە بژێوی كرێكارو شوفێرەكانی سەر مەرزەكان لەئەستۆ بگرێ.

پابەندبوونمان بەم داخوازییە مەدەنییە، نیشانەی هوشیاری و دۆستایەتی وهاوپشتیمانیمانە لەپێناو مرۆڤ و ژینگە و دوارۆژی نەوەی داهاتوو و شاری خانەقین و ناوچەكە!
رێكخراوی كوردۆساید-چاك، 0031798222331
رێكخراوی فریاكەوتنی مرۆیی07701507269
كۆمەڵەی گەشەپیًدانی ئەرتەمیتا07701397835
كۆمیتەی رێكخستنی حزبی شیوعی لە كەلار07480480303
كۆمیتەی رێكخستنی حزبی شیوعی كوردستان/ خانەقین
گۆڤاری نێوەند، ئاسۆ عوسمان07701459922
كۆمەڵەی پەیامی گەرمیان
رێكخراوی خێرخوازانی گەرمیان
كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان
کوردستانپۆست
یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان/ناوچەی كەلار
یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان/لیژنەی كەلار
شیروان شەریف، راگەیاندنی ئازادی، سلیمانی
ئەحمەد رەجەب، رۆژنامەنووس و نووسەر
دلیر محەمەد شەریف، پارێزەرو رۆژنامەنووس
محەمەد موشیر، رۆژنامەنووس و نووسەر
سمكۆ رەشید، سكرتێری یەكێتی لاوانی دیموكرات لە كوردستانی عیراق، 07701423652
شوان جەلال، رۆژنامەنووس
هیوا تەوفیق، هەڵسوڕاوی بواری رێكخراوی مەدەنی و رۆژنامەنووس، 07701517303
هێمن زاهر، كامیرەمان، سلیمانی
وەلی شەریف، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، نووسەر، رۆژنامەنووس و شاعیر
ema wek heze seasea kurdu kurdstaneakan le swid pshtgiritan dakain. hama

کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کوردو کوردستانیه‌کان له‌شاری یۆتۆبۆری که له‌م هیزه‌سیاسیانه‌ پێکهاتووه

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی سۆسیالیستی کوردستان psk
پارتی دیموکراتی کوردستان
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
حیزبی کوردی فه‌یلی عێراقی
پارتیا یهکێتیا دیموکراتا کورد لهسوریا
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

هەر حزب و رێكخراو لایەن بیەوێ پیشتوانی لەم بانگەوازە بكات، دەتوانێ ناوی خۆی بۆمان بنێرێت یان بە نووسین بەیاننامە و وتاری خۆی پیشتوانی خۆی رابگەیەنێت.

17/9/2009

ئاو سەرچاوەی ژیانە، ئەڵوەن ژیانمانە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە