خوێنى زەردەشت عوسمان چیمان لێ داوا دەكات؟

Friday, 14/05/2010, 12:00

1171 بینراوە



ئەو كارەساتە قیزەونەى لە چەند رۆژى ڕابردوو بەرۆكى پایتەختى هەرێمى كوردستانى گرت، جێى قسەو هەڵوەستە لەسەر كردنە، چونكە كوشتنى ڕۆژنامە نووس، واتە كوشتنى ڕۆحى دیموكراسى وئازادى و دیفاع كردن لەدەستكەوتەكان، ئیدى هەر كەسى ئەم تاوانەى كردبێت بۆ هەر مەرام ومەبەستێك بێت ئەوا نیشانەى دڕندەى ونا ئینسانى خۆیان وهۆكارو پاڵپشتانیان دەگەیەنێ، لەم تاوانە دا نەك تەنها حكومەت ودەسەڵاتى كوردى بەرپرسیارە بەڵكو هۆكارى ڕوودانى ئەم جۆرە كارەساتانە بێگومان ئەو دەزگا چەپەڵ و بێ یاساییانەن كە یەكێتى وپارتى بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەكانیان كارى لەسەر دەكەن، ئەبێ هەم ئەو ئاسایشە بەتوانباربزانین كە ئاسایشى هاوڵاتیان ناپارێزێت و تا ئێستاش نەكەوتۆتە قالبێكى قانونى، هەمیش داكۆكى لەو داوا ڕەوایە بكەین كە زۆرێك لە ڕۆژنامەنوسان پێشتر قسەیان لەسە دەكرد، ئەمیش نەهێشتن و هەڵوەشاندنەوەى دەزگاى پاراستنى پارتى و زانیارى یەكێتین، گەر پێشتر بە بیانوى بوونى تیرۆرستانى قاعیدەو هاووێنەكانیان ئارایشت دەكران ئەمرۆ بەهیمەتى خەڵكى كوردستان ئەم تیرۆرستانە نەماون ، ئەبێ بۆكێ ئەم دەزگایە لەكاردابن و چەندین تاقمى خەتەرناكى وەك شێخ زانا لە هەناوى ئەم دوو دەزگایە دروست ببن، كە وەك چۆن شێخ زانا پەلامارى قوتابیانى دەدا و دەیكردن بەسودماكى كارە چەپەلەكانى بەهەمان شێوە ئەوانەى ئیمرۆ زەدەشتیان شەهید كردو تەهدیدى ڕۆژنامەنووسان دەكەن ئەوانەن كە تا ئەوكاتەى كاریان بەشێخ زانا نەما داڵدەیان دەدا و هاوكارى پاڵپشتى بوون، زۆر ڕووداوى لەم جۆرە لێرە و لەوێ ڕوویانداوە كەس قسەى لەسەر نەكردوون، بەڵام بەختى كاكە زەردەشت ئەوە بوو ڕۆژنامەنووسانى بوێر بۆى هاتنە جواب، گەرنا ببپرسن لە حكومەتى هەرێم و وەزارەتى ناوەخۆ، ئەرێ بۆچى بەرپرسى پێشووى ئاسایشى هەلەبچە بە بیانووى سیارە لێدان كوژرا؟ یا خوود سەربەست شێرۆكى تێبینەرى ئەوقاف لە مێرگەسۆر كێ كوشتى وبۆچى كوژرا؟؟ بۆ كەس باسى لێوە نەكرد، ئەمەو چەندین پرسیارى تر كە نەك نیشانەى پرسیار بەڵكو هەزارو یەك پرسیارى بێ وەڵام لەدواى خۆى بەچێ دڵێ كە مێژوو رەنگە بۆ هەندێكیان لەداهاتوو وەڵامێكیان پێ بێت،،،،،،،،
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە