لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى كۆیە چ باسە؟؟؟؟

Friday, 03/07/2009, 12:00

3114 بینراوە


ڕۆژى دووشەممە بەروارى 29/6 برادەرێكى پۆلیسم پێى راگەیاندم كە لەو كاتەى كە پۆلیسەكان موچەى خۆیان وەردەگرت كە لە لایەن ئەفسەرێكەوە ئەو مووچەیەیان پێ دەدرا كە هەموو پارەكەیان هەزاردینارى بوو بەشێكیشى 250دینارى بوو تا ئێرە ئاسایى یە بەڵام سەیر لەوە دابو كە هەموو شەدەیەكى هەزارى (100000) دینار (5تا10) هەزار دینارى كەم بوو ئەفسەرەكەش كاتێ بانگى هەر پۆلیسَكى دەكرد پارەكەى لە سەر مێزەكە بۆ دادەنان و دەیگووت: كەس بۆى نیە بیژمێرى چۆنم وەرگرتیە ئەوهاش دەتاندەمەوە كەیفى خۆتانە ئەم كارەى ناڕەزاییەكى زۆرى لێكەوتەوە لە لایەن پۆلیسەكانەوە ، بەڵام چەند كەسێك لە ئاخیرەكەى بوون هەزاریان بۆ نەمابوو بۆیە 5هەزارى و 10 هەزاریان وەرگرت بەڵام ئەوان پارەكەیان بەتەواوى وەرگرت و نەقسى نەبوو.

ئەوەى جێى پرسیاركردنە ئەوەیە كە ئەو شەدە پارانە لە بانقەوە بە بە نەقس هاتتوە یان لە مدیریەت نەقسیان كردووە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە