ئەم کۆنفرانسەی بارزانی دژی کوردی ڕۆژئاوایە

Tuesday, 23/07/2013, 12:00

1793 بینراوە







لە هەگبەی سیاسەتدا نوقڵی جەژنانەی تێدا نییە دابەشبکرێت بەسەر چواردەورەکەیدا ، لە بازاڕی سیاسەتدا هیچ شتێک خۆڕایی نییە هەموو شتێکی نرخێکی خۆی هەیە ، لە مەیدانی سیاسەتدا هیچ پاڵەوانێکی نییە ئامادە بێت پشتی لە زەوی بدرێت ، رووی دەمم لە بارزانییە ، ئاخر بارزانی و بنەماڵەکەی ئێستا ئاوی دەستی تورکیا ئەخۆنەوە و بە هەناسەی تورکیا ئەژین چۆن ئەگەر ڕەزامەندی تورکیای تێدا نەبێت ئەتوانێت کارێکی وا بکات ؟ ، دەوڵەتی تورک ئاسمان و زەوی لیتەنیوین بۆ ئەوەی نەگەینە خواستەکانی خۆمان ئێستا لەم کاتەدا کە باشوری کوردستانیان بە ئاسمان و زەوێکەیەوە کۆنتڕۆڵیان کردبێت چۆن ڕازی ئەبێت مەسعود بارزانی بەم کارە هەڵسێت ئەگەر مەرامێکی گڵاویان نەبێت ، یەکێک لە خاڵەکانی سەرکەوتنی سیاسەت وورد بینی و بینینی ئەودیو پەردەکانە ، سەرکەوتنی سیاسەت لەوەدایە فریو نەدرێیت و داخوازێکانی خۆت بەدەست بخەیت ، گەلۆ مەسعودێک تاکو ئیستا هەمیشە ڕێگر بووە لە یەکێتی ناو ڕیزەکانی گەلی کورد و چەندین جار بانگەوازی بەستی کۆنگرەی نەتەوەیی ڕێزدار ئۆج ئالانی پەرچداوەتەوە و لە ساڵەکانی نەوەتەکانەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کنک لە ژیاندایە بۆچی نەک ناردنی نوێنەری مەسعود لەو کۆنگرەیە بەڵکو ئامادە نەبووە بە فەرمیش دانی پیابهێنێت ، خێرە ئێستا لێمان بووە بە شێرە کوڕ ، ئەم کۆنفرانسی کۆنگرەیە تەنها مەرامێکی گڵاوی هەیە کە دەبێت هەموومان لێی بسڵمینەوە ئەویش ئەوەیە کە ئەم کۆنفرانسی کۆنگرەیە دژی کوردی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت ، پید لە ڕۆژ ئاوا من دڵنیام لە ١٥ ی ئابی ئەم ساڵ خۆبەڕێوە بردن ڕادەگەهێنێت هەربۆیە نەیاران و دوژمنانی کورد لە ڕێگای مەسعودەوە دەیانەوێت ئەم پێشکەوتنە دوا بخەن و ڕێگری لەبەردەم بکەن ، ئەم کۆبونەوانەی کۆنفرانسە وەک دانیشتنە دوو قۆڵێکانی ساڵەکانی ٩٠ لە نێوان یەکێتی و پارتی درێژ دەخاهێنێت و هیچی لێ سەوز نابێت چونکە دەیانەوێت کجک و پید سەرقاڵی ئەم مژارە بکەن و ئەگەر پید بەقسەی پێشنیارەکانی کۆنفرانس نەکات ئەوا مەسعود بە گێرە شێوینیان لەقەڵەم دەدات وەک نەوەتەکان چۆن بانگەوازی ئەوەیان ئەکرد کە پکک گێرەشێوێنن و چاویان بە دەستکەوتەکانی کورد هەڵنیایە و تێکدەری دەکەن ئەمەش هەمان سیناریۆیە و دووبارە دەبێتەوە ، من دڵنیام بەرنامەی ئەم کۆبونەوەیە لەلایەن تورکیاوە داڕێژراوە و کاتەکەشی بۆ دوژمنان لەکاتی خۆیەتی تاکو ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی پید بکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان ، بانگەوازی من ئەوەیە بۆ پید کە دەبێت بەهۆکاری ئامادەباشی ئەم کۆنفرانس و کۆنگرەیە دەست بەرداری بەرنامەکانی خۆی نەبێت و لەو ڕێیە بەردەوام بێت کە بەرنامە ڕێژی بۆکردووە و سەرقاڵی خەبات و تێکۆشانی خۆی بێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە