بۆ یەکێتی زانایانی کوردستان بۆ سه‌رجه‌م حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان: ئێوە ئاگاتان لێیە، که‌ بە فەتوای ئەم جاشقەڵەمێک مەسعود بارزانی ده‌بێته‌ پ

Friday, 19/11/2010, 12:00

1848 بینراوە


ئەم نوسینەی ئەیخوێننەوە لەوانەیە تا ڕادەیەك ئەو جاشقەڵەمەی کە مەسعودبارزانی بە پێغەمبەری کورد ئەشوبهێنێ لەڕوی مادیەوە سودی لێببینێ . چونکە زۆرن ئەوانەی لەهیچەوە و تەنها بە ماستاو ساردکردنەوە بۆ سەرکردە فاشیلەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسەتی کوردی وردە وردەو لەڕێگەی نوسینە سوکو سەلیم و بێ مستەواکانیان ناوی خۆیان ئەخەنە ناو ناوانەوە و بەڕاستو چەپدا کام بەناو بەرپرس و کام بەناو سەرۆكەی خیانەتکارو کورد کوژو دزو داوێن پیس و شەهوانیەو لەبەر کۆکردنەوەی سەروەتو سامان فڕی بە کوردایەتی و کورد بونەوە نەماوە لەڕێگەی ماستاو ساردکردنەوەو کلکە لەقێ بۆکردن و پیا هەڵگوتن . بە خەباتگێڕو بە کورد پەروەرو بەدەیان هەزار دەمامکی جوان جوان وێنایان ئەکەن. ئەو جاشقەڵەمانە پێیان وایە بەو نوسینە بێ مستەوایانەیان میللەتیان پێتەفرە ئەدرێ . ئەگەرچی ئەو جاشقەڵەمانە خودی خۆشیان ئەزانن کە ئەو بەرپرس یان ئەو سەرۆکەی پیایا هەڵدەڵێن چەند بێشەهامەت و چەندە خیانەتکارو چەندە بێئینسافانە لەسەر خوێنی میللەت بونە خاوەنی بۆست و پلەو پارە و ئێستاش چنگیان لە قوڕگی ئەم میللەتە مەزڵومە گیر کردوەو لەکۆڵی نابنەوە. بەڵام ئەوانە تەنها لەپێناوی پەیداکردنی چەندقڕوشێکدا دەستیان داوەتە ئەو ماستاو ساردکردنەوەو کلکە لەقێ یە لەبەردەرگای بنەماڵە ناشەریفەکانی ئەمڕۆ کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانین. ئەو جاشقەڵەمانە هەرگیز دەسبەرداری ئەو خوە بێزراوو قێزەونە نابن کە فێری بون . چونکە ئەوە باشترین کاسبیە بۆ ئەوان بۆ نان پەیداکردن یان دەسکەوتی ئیمتیازات.

لێرەدا دەمەوێ ئەوە بە یەکێتی زانایان و باقی حیزبە ئیسلامیەکانی تر بڵێم کاتێك کە ڕۆژنامەیەکی دانیمارکی وێنەیەکی پێغەمبەری ئیسلامی وەك تیرۆریست بڵاوکردەوە بۆ دنیاتان پڕکرد لەژاوەژاو و ناڕەزایەتی دەربڕین ئەگەر بۆتان بکرابایە سەرجەم ستاڤی ئەوڕۆژنامە دانیمارکیەو ئەو وێنەکێشەش کەوێنەکەی کێشابو فتوای کوشتنتان بۆ دەر دەکرد بەڵام دیاربو دەستتان نەگەیشتێ . یان لەسەر بڵاوکردنەوەی کتێبی(سێکس و شەرع و ژن) کە لەلایەن مەریوان هەڵەبجییەوە بڵاوکرایەوە چیتان نەکرد.؟ تەنانەت هەندێ لەحیزبە ئیسلامیە سیاسیەکانی کوردستان فتوای کوشتنتان بۆدەرکرد لەبەر ئەوەی مەریوان هەڵەبجەیی هیچکام لەو دو بنەماڵەیە واتە بنەماڵەی مەسعودو جەلال پشتیوانیان لێ نەکرد جگە لەڕێکخراوە مەدەنیەکان بۆیە ئاوا وێراتان فتوای کوشتنی بۆدەر بکەن بۆیە ناوبراو لەترسی فتواکانی ئێوە سەری خۆی هەڵگرت بەرەو هەندەران . بەڵام ئەوەتا ئەمڕۆ کەسێکی بێمستەواو ماستاوچی کە بەنوسینەکانیا دیارە وەك جاشقەڵەمی ماڵی بارزانی خۆی پێناسە ئەکات و بەناوی هوشیار قادر عەبدول کە دانیشتوی ئەڵمانیایە. مەسعود بارزانی بە پێغەمبەری کورد ئەشوبهێنێ . ئایا ئێوە وەك داکۆکیکەر لەئاینی ئیسلام و لەسەروەریەکانی وەك یەکێتی زانایانی موسڵمان هەڵوێستتان چیە بەرامبەر بەم ماستاوچیەی ماڵی بارزانی .؟ ئایا ئەوێرین وەك ئەو هاتو هاوارەی بەرامبەر بە ڕۆژنامە دانیمارکیەکەو وەك ئەو هاش و هۆشەی بەرامبەر بە مەریوان هەڵەبجەیی کردتان بەرامبەر بە ئەو هوشیار قادرە. بیکەن یان لەبەر ئەوەی ئەو نەفامە بە ناسەرۆك مەسعودی هەڵوتوەو مەسعودیش لەگەڵ بنەماڵەکەی لای جەنابتان هێڵی سورو بڤەیە و زمانتان لەئاستی گۆ ناکات .

بەڕێزان یەکێتی زانایانی ئاینی لەکوردستان بفەرمون ئەوە لێنکی نوسراوەکەی ماستاو چیەکەی ماڵی بارزانی ئیتر بۆخۆتان حوکم بدەن . چونکە هێنانە ڕیزی کەسێكی وەك مەسعود بارزانی بۆڕیزی پێغەمبەری ئیسلام و شوبهاندنی بە پێغەمبەر . گەورەترین سوکایەتیە بە ئاینی ئیسلام. فەرمو بزانین هەڵوێستان چیت دەبێت .؟ ئەوەش لینکی نوسینی جاش قەڵەمەکەی ماڵی بارزانی
 http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=22975

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە