نامەیەك لەگەنجـانى چەمـچـەماڵەوە بۆراى گشتى بایكۆتى كۆبونەوەكەى لیستى كوردستانى دەكەوین

Monday, 13/07/2009, 12:00

2451 بینراوە


گه‌نجان تاڵابانى و دكتۆربەرهەم دیارى تۆ هەڵپەراندنى گەنجانە یاسەنتەرێكى گەنجانە بۆشارەكەمان ؟
وابڕیارە جەلال تاڵابانى سكرتێرى (ى . ن .ك) و دكتۆربەرهەم بەمەبەستى بانگەشەى هەڵبژاردن پاش 9ساڵ دوركەوتنەوە لەچەمچەماڵ و چەمچەماڵیە كان ئیستا بۆبانگەشەى هەڵبژاردنى شارەكەى شەهید پێشڕەو گوڵاسوتاو مامە ریشەى دێتەوە یاد سەیرە گەربپرسین جەنابى سكرتێرى یەكێتى لەماوەى ئەم 9سالاە دابۆسەردانێكى شارە بێ پڕۆژە بێ بێ خزمەتە نەگبەتەكەت نەكرد ئیستا جەنابت و دكتۆربەرهەم دێن بۆشارەكەمان ، ئێمەى گەنجانى چەمچەماڵ و سەر پرشتیارى ئەو گروپانەى لەخوارەوە كەناومان هاتوە بیكۆتى كۆبونەوەكەى جەلال تاڵابانى و دكتۆربەرهەم دەكەین و دەزانین كە زیاتر لە 80پاس بەكرێ گیراوە گەنجان لەشارەكانى ترو مەڵبەندەكانى (كەركووك و ئەتراف و حەمرین و سلێمانى) بۆچەمچەماڵ دێنن و بەناوى ئەو شارەى باخێكى گەنجان و سەنتەرێكى رۆشنبیرى قوتابخانەیەكى مۆدێرن پاركێكى گەنجانەى تێدانیە و بەناوى ئەو شارە وەخۆیان دەنوێنن ، بڕیارەكەى ئێمەى گەنجانى چەمچەماڵ بەسەر بەرزیوە راى دەگەیەنین كە كۆبونەوە كەى ئەمڕۆى لیستى كوردستانى بیكۆت دەكەین ،چونكە شارەكەى ئێمە پێویستى بەسەنتەرێكى گەنجانە پێویستى بەپاركێكى گونجاوە پێویستى بەكردنەوەى زانكۆیەكى زانست خوازە بۆیە ئێمەو سەدان گەنجى دیكەى چەمچەماڵ بڕیارماندا ئەمڕۆ لەسەرشەقەمە تۆزاویەكان و باخە بێ خزمەت گوزاریەكان و نزیك ئەو بەربەستە توندەى بارەگا حیزبیەكانى ئێوەدا بەسەربەرین و دەبائەو 80 پاسەى كەلە شارەكانى ترەوە دێن و خۆیان بەناوچەمچەماڵیەكانەوە دەناسێنن ئەوە ئێمەى گەنجانى چەمچەماڵ نین ، لەگەڵ رێزدا
پەیمانى خزمەت بدەن پێمان نەك هەڵپەراندن و راگرتنى دەوامى دامودەزگاكانى شارەكەمان
ئیمزا ى گروپى بەشدار بوە كان
_گروپى داكۆكى كارانى لاوانى چەمچەماڵ
_گروپى لاوانى پاش ماوەى ئەنفال
_ گروپى پەرە پێدانى فیكرى لاوانى چەمچەماڵ
تیبینى
ئێمە هەڵقولاوى ناو توێژى گەنجانین و ئێمەو سەدان گەنجى تر بیكۆتى ئەو كۆبونەوەیەدەكەین و دەزانین كە خەڵكانێكى زۆرلەشارەكانى ترەوە بۆچەمچەماڵ دێت وخۆیان بەناوئەوشارەوەدەناسێنن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە