له‌ ئێرانیش دا ئازادی سه‌ر ده‌که‌وێت

Sunday, 03/01/2010, 12:00

1570 بینراوە


په‌ژاک ئستاتیکۆی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوین که‌ به‌ ده‌ستی هێزه‌ ده‌رکیه‌کان به‌ تایبه‌ت ئمپریالیزم و هێزی دسپۆت داگیرکر رۆژ به‌ رۆژ له‌ زیاتر بووندایه‌ بوه‌ته‌ بنگه‌ی ئه‌ساسی کێشه‌کان و بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه‌‌. له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م ره‌و‌شه‌دا گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوێن بێ ده‌نگ نامێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئێراده‌یان ئه‌ساس بگیردرێت له‌ هه‌وڵدان و تێکۆشاندایه‌. ئه‌م رووداوه‌ دوایانه‌ی ئێران دوای هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری و به‌ تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌ی دواییه‌ به‌شێک له‌م راستیه‌ن. ئێران له‌ بواری دیرۆکی و سۆسیۆلۆژیکی دا پێک هاته‌ له‌ گه‌لان ، چاند و کلتوری جیاوازه که‌ هه‌ر کات ئازدی خواز بووه‌، به‌ڵام رژیم ئێران به‌ زهنیه‌تی خۆیه‌وه‌ دژی ئه‌م راستیه‌.‌ راستی رژێمی ئێران که‌ له‌ ده‌سه‌ڵات خوازی، ئیقتدار و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیمێکدا (به‌شێکی بچووک) پێک هاتووه‌ له‌ ئێسلامی راستی دوور که‌وتوه‌ته‌وه وته‌نانه‌ت ده‌توانین دژی ئیسلام به‌ ناو بکات. به‌ ئێعدام کردن، زۆڵم و زۆر، ئه‌شکه‌نجه‌ و قه‌بوڵ نه‌کردنی ماڤه‌ ره‌واکانی گه‌لانی ناو ئێران و به‌تایبه‌ت نابه‌رابه‌ی ماڤی ژنان که‌ له‌م زهنیه‌ته‌دا ئیسرار ده‌کات ، ئه‌م زێهنیه‌ته‌ له‌ ناو هێزی ده‌سڵاتدا خۆی به‌ رێکخستن کردوه‌ و ناهێڵێت که‌ گه‌لان به‌ ئاشتی و ئازادی بژین. پشتی هه‌ڵبژاردن و هاتنه‌ سه‌ر کاری ده‌ۆڵه‌تی کوده‌تا گه‌لانی ناو ئێران ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تی خۆیان به‌ شێوازی سه‌رهه‌دانی دیموکراتیانه‌ ده‌ربڕی‌، ته‌نانه‌ت له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئازادی و دیموکراسی گه‌لێک نرخ و به‌ده‌لیان فیدا کرد. ئه‌مڕۆژانه‌ به‌ بۆنه‌ی وه‌فاتی ئایه‌تۆڵا مونته‌زری که‌ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بوو که‌ دژ به‌ زه‌هنیه‌تی ئیقتدار و زۆڵم و زۆری ماوه‌ی 20 سالی رابردوو له‌ به‌رانبه‌ر به‌ هێزی ده‌سڵات راوه‌ستا و بۆ گه‌لانی ئێران بوو به‌ هێزێکی مه‌عنه‌وی که‌ ئه‌مڕو له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ زێهنیه‌تی دژایه‌تی پێش ده‌که‌وێت. به‌ هاتنی عاشورا گه‌ل له‌ به‌رده‌وامی ناره‌زایه‌تی و داواکاری ماڤه‌ره‌واکانی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ کوشتن،قه‌تل،زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ خۆی گه‌یانده‌ ئاستێکی جیاواز‌. ئه‌مانه‌ لا ساڵیدی عاشورادا په‌یامێکی مه‌زن بۆ رژێمی ئێرانه. کوشتنی گه‌ل له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ له‌ مانگی مۆحره‌م و ئه‌ویش عاشورادا ته‌نگاوی و بێچاره‌یی رژێم نیشان ده‌دات‌.
ئه‌مانه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌م ناره‌زایه‌تی و دژایه‌تیانه‌ له‌ لایه‌ن رژێمه‌وه‌ به‌ به‌ ده‌ستی ئمپریالیزم و سه‌هیونیزم و به‌ تایبه‌ت ئینگلێز پێک دێن، ناو ده‌کرێن. ئه‌مانه‌ هه‌ڵهاتن له‌ راستی ناوخۆییه‌، دیرۆکی ئێران به‌ تایبه‌ت له‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایه‌دا به‌ر چاوه‌ که‌ که‌سانی دیکه‌ش هه‌ر به‌م شیوازه‌ به‌ناوی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ دور له‌ راستیه‌ و هه‌ڵهاتن له‌ راستی و یا وهمی پیلان که‌ له‌ ترسه‌وه‌ ویا فریو دان و ره‌واکردنی سه‌رکوت کردنی ناره‌زایه‌تی وسه‌رهه‌لدانی گه‌لانی سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. راستی گه‌لانی ئێران ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ قسه‌ی که‌سانی دیکه‌ و ده‌ره‌کی به‌ دوای ئازادی دا نه‌رۆیشتوه‌ و ناڕوات ئه‌مه‌ له‌ دیرۆکی ئێران دا دیار و به‌رچاوه‌. ئه‌م نرخاندنه‌ و به‌ ناو کردنه‌ له‌ لایه‌ن رژێمه‌وه‌ وه‌کو حقاره‌تێک به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لانی ئێران ده‌زانین.
وادیاره‌ که‌ ئێران له‌ رووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌رسی وه‌ر نه‌گرتوه‌ و یا راستی ئه‌وه‌ که‌ راستی نابینێت وئه‌و ره‌وشه‌ش زۆر ئێمه‌ ده‌خاته‌ ناو فیکر و گومانه‌وه که‌ ببێته‌ سه‌ر سه‌به‌بی قه‌تل و عامی زۆر مه‌زن چونکوو ئه‌و زهنیه‌ت‌ رێگایکی جیاوازتر نافکرێت‌. به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م راستیه‌ له‌ به‌ر چاو بگرێت و دان به‌وه‌ دا بنێت و ئێراده‌ی گه‌لان ئه‌ساس بگرێت هه‌تا ئێران بگه‌ته‌ ئاشتی ێکی سه‌قامگیر و پایه‌نده‌. دژایه‌تی و ناره‌زایه‌تی ناو خۆی ئێران رۆژئاوایی نیه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌مه‌شدا سه‌رکه‌وتن له‌ گه‌ل خۆی ناهێنێت، ئه‌م دژایه‌تیه‌ دژایه‌تی و داخوازی گه‌لانی ئێران بۆ خۆیانه‌ که‌ به‌ ساڵانه‌ له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ و گوشاری رژێمی دێسپۆتی رژێمی ئێراندان‌.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌کوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان راده‌گه‌ینین که‌ به‌ ساڵانه‌ گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵات له‌ تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و دیموکراسیه‌ و له‌م پێناوه‌شدا زۆر فیدا کاری و نرخ وبهای نواندوه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌م ناره‌زاتیه‌تی و دژایه‌تی گه‌ل له‌ به‌رانبه‌ر دێسپۆت و ده‌سه‌ڵاتخوازانی کۆماری ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ساڵی 2009 به‌ره‌وه‌ گه‌یشتن به‌ ئازادی و دیمۆکراتیزه‌کردنی ئێران ده‌زانین وداخواز و ‌به‌هیوای به‌ رێکخستن کردن و ئیسرار له‌ تێکۆشان له‌م پێناوه‌دا ین. له‌م پێواژوه‌دا ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی سه‌ر شانی پژاک و گه‌لی کورد گران ده‌بێت ، بێگومان گه‌لێ کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشه‌نگی گه‌لان بۆ ئازادی و دیمۆکراسی ده‌کات. گه‌لێ کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌رکێک که‌ بکه‌وێته‌ سه‌رشانی پێکی ده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م ئه‌رکه‌ دیرۆکیه‌ له‌ ده‌س نه‌دات پێویسته‌ خۆی به‌ رێکخستن بکات و ئاستی چالاکی ره‌وای دێموکراتیک بگه‌ینێته‌ ئاستی هه‌ره‌ ژور. ئێمه‌ وه‌کو پژاک چه‌نده‌ ئه‌رک له‌ سه‌ر شانی ئێمه‌ هه‌بێت له‌ هه‌وڵدانێکی به‌ر فراوان داین بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانین ببینه‌ وڵامده‌ره‌وه‌. له‌ کۆتاییدا به‌ بۆنه‌ی گیان باخت کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ سه‌رهه‌ڵانه‌کان گیانیان له‌ ده‌س داوه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ گه‌لانی ئێران ده‌که‌ین.
کۆردیناسیون پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک
2009-12-28


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە