بۆ کوردستان پۆستی بەڕێز زانیاریی له‌ سه‌ر فازیل میرانی (1)

Wednesday, 10/04/2013, 12:00

2009 بینراوە


جارێکیان لە کوردستان پۆستدا خوێندمەوە کە گوایە ئێوە نۆڕینتان وایە فازیل میرانی لە دژی بنەماڵەیە و جاروبار مەسەلەکان دەشێوێنێ تا ماهیەتی بنەماڵە دەرخات. مەخابن ئێوە ئیشتیباهێکی مەزنتان کردووە چونکە ماڵباتی بەرزانی لە فازیل موتنی فعال و کاراتر دەست ناکەوێت تاکو خزمەتی بکات. ئەو فراغەی فرانسوا هەریری بەجێی هێشتبوو هەنووکە ئەم ئەزبەنیە پڕی کردۆتەوە. دەلیلیشم لۆ قسەکانم گوتارەکەی فرانسوایە بە ناونیشانی "سەری بەرزی بەرزانی بە پەرلەمان نەوی ناکەین 1992". فازل میرانیش دەبێژێت "نێچیرڤان بارزانی ئامادە نیە ببێتە سەرۆکی حکومەتێکی پڕکێشە 2011" کە ئەو دوو پەیامە زۆر لەیەکدی دەچن، وە هەردووکیشیان ڕاستەوخۆ ژ خزمەتی بنەماڵەدان.
ئەمن هێندە کارم بەوە نیە، بەڵکو دەخوازم ماهیەتی ئەم فازیلە دەرخەم تا بزانن چەند نافازیلە. دۆستێکی نزیکم کە ناوی (ن) و ئێستا لە خارج دەژی لە قوتابخانەی سەرەتاییدا هاوپۆلی فازیل میرانی بووە. دەزانێت کە بە منداڵی فازیل چەند قوتابیەکی موشاغیب بووە. هەمیشە ئیبتیزازی هاوپۆلیەکانی خۆی کردووە. زۆر لە ژێرەوەبڕ و شەیتان بووە. (ن)دەیگێڕێتەوە کە چۆن هەڤاڵەکانی بە یەکدا داون و وای لێکردوون نەیاری یەکدی بن. خۆی لە سنفدا زۆر کاری خراپی کردووە لی خەڵکی کەی تووش کردووە. زۆر ماستاوچی بووە لۆ مامۆستا عەرەبەکان کە زۆر ڕقیان لە کورد بووە و تەنانەت کاری سیخوڕیشی لۆ کردوونە.
(ن) دەیگێڕێتەوە کە فازیل چەند دەست پیس و پاشەڵ پیس بووە. دەڵێت فازیل لە ساڵەکانی پەنجاکاندا لە موسل لەگەڵ کۆمەڵێک عەرەبدا زۆر ڕەفیق بوو، ئەو جەماعەتەی ئەو لەگەڵیان هەڵدەستاو دادەنیشت هەموویان بوون بە حەرەس قەومی بۆیە شوبهەی جاجوسی لێدەکرا، هەموو کەس دەزانێت کە فازیل هەمیشە بەشدار بوو. (ن) دەڵێت بە چاوی خۆم بینیم جارێکیان فازیل ساڵی 1969 چوارچەقۆی دا لە شیوعیەک بەناوی "سەگڤان عبدولباست" یەکێکیان بەر سەری کەوت تووشی شەلەل بوو. دەڵێت فجئەتەن فازیل بوو بە پارتی. لەو دەمەشدا فازیل هەر خەریکی کاری خراپ بوو
ئەمە حەلەقەی ژمارە 2 بوو چەندین حەلەقەی دیکه‌ ماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە