بە قســەى كاك تاهیر ســاڵح شــەریف بێت (گۆڕان) لە ســەرەتاى شــەســتەكانەوە پلانى بۆ دانراوە

Monday, 19/10/2009, 12:00

1678 بینراوە


ئێمە ســوپاســى هەر قەڵەم و بیرێكى پڕ بار و تێڕوانین دەكەین كە وزە و نوزەیەكى لاوازیش ببەخشــێت بە ئایندەمان، بێگوومان وزە و نووزەكانى هەموومان ســەرەنجام كۆدەبێتەوە و دەبێت بە ڕەشـەبایەكى بەهێز و ئەوكاتە دەوارى زۆرداران لە بنا هەڵئەكەنێ.
كاك تاهیر ڕەخنە ووتارێكى لە كوردســتانپۆســتى ئازیزى هەمووماندا بڵاوكردۆتەوە بە ناونیشــانى (دوایین فێڵى مێژوویى جلال تاڵەبانى- نەوشــیروان مســتەفا لە كورد " لیســتى گۆڕانە") .
كاك تاهیر پێش ئەوەى كەس بچێتە كرۆكى نووســینەكەیەوە و كەس بزانێ مەرامى چیە، هەموو بەرپەرچدانەوەیەك ڕەت دەكاتەوە و دەڵێ بۆ من بایەخى نیە كە نەیارەكانم چ دادوەریەك لە ســەر بۆچوون و هەڵوێســتى بەیانكراوم دەكەن ، بەڵام كاك تاهیر غافڵە لەوەى ئەمە گوتارى دیكتاتۆرەكانە كە پێشــەكى گوێ گرەكانى خۆیانیان قڕ و قەپ پێ كردووە و ئینجا شــەلم كوێرم ناپارێزم بە هەموو شــتێكدا دێتە خوارێ كە بە دڵى نەبێت، بۆیە من لێرەدا كاك تاهیر هێور ئەكەمەوە و هەلێكى دیكەى ئەدەمێ و دەڵێم قەڵەمێكى دیكە هەڵگرە و لاپەڕەیەكى زۆر پاك و ســپى تریش لەم لاپەڕەى نووســینەكەت بخەرە بەر دەســت و ئینجا ڕەوانتر بۆمان شــى بكەرەوە كە ئایا ئەو فێڵە كە دەڵێیت ئەو كاراكتەرانەى ســەرەوە دایانڕشــتووە لە چ ســەردەمانێكەوە بووە، بێگومان بە واتاى لاپەڕە نووســراوەكەى پێشــووت دەگەڕێتەوە بۆ ســەردەمانى ســەرهەڵدانى شــۆڕشى كورد لە ســەرەتاى شــەســتەكاندا واتە نزیكەى 49 ســاڵ لەمەوبەر، من دەمەوێ كاك تاهیر پێمان بڵێ كە ئایا ئەو دوو كاراكتەرە ئەوســا ناوى ئەو فێڵەیان هەر لەو كاتەوە ناو ناوە (گۆڕان)؟ وە دیارە پێشــبینیشــیان كردووە كە لە تەمووزى ســاڵى 2009 دا ئەو فێڵە كارى خۆى دەكات و گۆڵى یەكەم لە میللەت دەكات. بۆیە كاك تاهیر خەمى ئەوەیەتى تا گۆڵى دووەمى نەكردووە واتە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و پارێزگاكاندا با ئەم تا زووە بە گێڕانەوەى داسـتانى دوور و درێژى ڕۆسـتەم و ئەمیر ئەرســەلانەكان پێشــگیرى لەو گۆڵە بكات، كاكى بەڕێز ئێســتا میللەت ئەو حیكایەتە دوور و درێژانەى لا بۆتە حیكایەتى مێش و ئەو ڕابووردووە بە دەســت دەســەڵاتى كوردەوە ســەروەریەكى نەماوە، ئێســتا تاكى میللەتیان وا لێكردووە كە لەم ســەعاتەدا ئەژى بەڵام بۆ ســەعاتێكى دیكە گەرەنتى نیە.
من كە ســەرنجم لە خوارەوەى نووســینەكەى كاك تاهیر دا ئینجا بۆم دەركەوت كە ئەو بەڕێزە بۆچى وا بە حوجەت نووســینەكەى داگرتۆتەوە چونكە لە ووڵاتى كەنەدایە و لە قاڕەیەكى زۆر دوورە لە كوردســتانەوە و پێویســتى بە مووشــەكى كیشــوەر بڕە (عابر للقارات) بیهاوێژێ دەنا ســەدا و تۆزەكەى ناگاتە لامان، وە نازانم كاك تاهیر كاتى هەڵبژاردن یان پێشــتر یان دواتر هاتۆتەوە كوردســتان تا بە چاوى خۆى بار و دۆخەكە ببینێت بزانێت ئێســتا كێشــەیەك نیە بە ناوى كێشــەى (كوردەوە) لاى ســەران و حیزبەكانى كورد و ئەو هەموو شــانامەیەى كاك تاهیر دایڕشــتوە بۆمان و قەرزاربارى ڕابووردوومان دەكات پێ ى ئێســتا تەنها بوونەتە چیرۆكى گوێ ئاگردان و ســەردەمیش ســەردەمى گوێ ئاگردان نەماوە و خەڵك دەیەوێت پێ یەك لە ئێســتا گیر بكات بۆ ســەركەوتن بەرە و ئایندە ، كە بێگومان هەموو ئەو بیر و بۆچوونانەى راِبووردووە كە پلەكانى پەیژەى ئایندەمانى شــكاندووە و چەقیوین لە جێگاى خۆماندا، كاك تاهیر خۆى بۆ ئەوەندە بە بیرمەند و لێهاتوو دەزانێ كە بەشــێكى گەورەى میللەت بێجگە لە بەشــێكى زۆرى دیكەش كە دەنگیان بە تەزویر خەفە كرا واتە زۆرینەیەكى ڕەها لە كوردســتان كەلایەنگرى گۆڕان بوون گۆڵیان لێكراوە و تەنها كاك تاهیرە لە ناو ئەم میللەتەدا گۆڵ ناخوات و (گۆڕان) لاى ئەو 49 ســاڵە لە مجەمیدەیا هەڵگیراوە بۆ ئەمڕۆ، ئاخر واتاى ئەمە ئەوەیە زۆرینەى میللەت گێل و نەفامە و لەو هەمووەدا كەســێكى دیكەى بیرمەند و بیرتیژى تێدانیە غەیرى ئەو. كاك تاهیر ماجەراكانى پەنجاو شــەســت و حەفتا و هەشــتاكانمان بۆ دووبارە دەخاتەوە ســەركاغەز و گرێ ى ئەداتەوە لە گەڵ (گۆڕان) چونكە ئەو پێ ى وایە بە پێ ى ئەو ماجەرایانە بێت كەس ناتوانێت بەرامبەر ســەران و ئەحزابى ســتالینى كورد بكۆكێ بۆیە زۆر دەنگ هێنانى (گۆڕان) ســەرەڕاى تەزویریش دیارە فێڵە لاى ئەو.
كاك تاهیر با لەو لاپەڕە نوێ یە زۆر ســپى یەى خســتمانە بەردەســتى بۆمان بنووســێ (فێڵ) لە كێ یان ئەوە كێ یە فێڵى لێكراوە ئەگەر مەبەســت ئەو جەماوەرە زۆرەیە دە كەواتە هەر ســەركەوتنە كەواتە فێڵەكەى ئەوانە حوكمى قەرەقۆشــى كوردى ڕیســوا كرد و لیســتێكى لە پەرلەماندا هێنایە ئاراوە كە بۆ یەكەمین جارە وەزیرێكى گەندەڵ ڕادەكێشــێتە ناو ئەو پەرلەمانەى تا ئەمڕۆ كوێر و كەڕ بوو، كەواتە (انقلب السحر على الســاحر)، ئەوە هەر ئەو بزووتنەوەیە بوو لە پێش و كاتى هەڵبژاردندا حكومەت و ســەرانى كوردى خســتبووە هەلەكەســەما كە وەعدى ســەدان و هەزاران پڕۆژەیان دا كە ئەگەر جێ بەجێ ى بكەن ئەوا نوور عەلا نوور ئەوە بەرى (گۆڕانە) وە ئەگەر جێبەجێشــى نەكەن ئەوە هەزار هێندەى تر لە بەر چاوى میللەت ڕیســوا دەبن.
كاك تاهیر لە بار و دۆخى ئێســتاى كوردســتان نازانێ چونكە بە ماجەرا گێڕانەوەكانى ڕابووردوو دا نیشانمان ئەدات كە ئێســتاش لە فەلەكى كێشــمەكێشــەكانى بلۆكى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا ئەســووڕێتەوە چونكە خەم و قینێكى لە دڵدایە ئەویش ئەویە كە بزووتنەوەى چەپگەرایى بە دەســتى ئەم دوو كاراكتەرە لە كوردســتاندا شــكســتى هێنا، وەك ئەوەى ئەو بزوتنەوانە لە شــوێنەكانى دیكەى جیهاندا شــكســتیان نەخواردبێت، ئەوه تا لە بلۆكى شــەرق و مەڵبەندى بابە گەورەیاندا (ســۆڤیەت) هەرەســیان هێنا.
بەم جۆرە هەڵســەنگاندنى بزووتنەوى (گۆڕان) لە گۆشــەیەكى تەســكەوە جگە لە شــیوەن بۆ ڕابووردوو چى دیكە ناگەیەنێت، لە كاتێكدا ئێمەى میللەت ئایندەمان (پایەماڵ) ئەكرێت بە دەســتى حیزبە قەرەقوشــیەكانى كوردەوە، جەســتەى ئەم میللەتە خەریكە لە دەریاى تۆفانى گەندەڵى و قۆرخكارى ســەران و ئەحزابى كوردا نوقم دەبێت وە كاك تاهیر تۆ پێت خۆش بێت یان نا میللەت تەنها چڵە پووشــى (گۆڕان) شــك دەبات ، دە فەرموو تۆ (كەنەداكەت) بكەرە قوربانى ئەم میللەتە و تۆش وەرە چڵە پووشــێكمان بۆ فڕێ بدەرە ئەم دەریا ســامناكەوە با خۆمانى پێ بگرینەوە، پێویســتمان بە هاویشــتنى (عابر للقارات) نیە.
كاك تاهیرى بەڕێز قســە هەزارە و دوانى بەكارە لاى ئێمە پێویســت ناكات ئەم حیكایەتى لەیل و مەجنوونە دووبارە بكەینەوە كورت و موختەســەر دونیا گۆڕاوە خەڵكیش گۆڕاوە عەقڵى خەڵكیش گۆڕاوە پێداویســتیەكانى خەڵكیش گۆڕاوە كاراكتەرەكانیش گۆڕاون لەو كاراكتەرانە هەیانە مەحبووب بوون وە ئێســتا لامەحبووبن، وە بە پێچەوانەشــەوە هەیە، جیهانى لاى ئێوەش و زۆر شــوێنانى دیكەش هەر گۆڕاون، جاران ئەمەریكا و ســەرمایەداران و میللەتەكەى ڕەش پێســتەكانیان تەنها بۆ بەردەیى دەویســت كەچى ئێســتا سـەرۆكەكەیان ڕەش پێســتە، دیارە كاراكتەرەكانى پێشــوویان ڕێ خۆشــكەر بوون بۆى جا ئەگەر بە ئیرادە یان بێ ئیرادەى خۆیان بووبێت، ئومێدەوارم لە مەبەسـتەكانم تێبگەیت، گرنگ ئەوەیە ئایندە چاك بكەین، چونكە ئەو مەكینەیەى گۆڕان ئەگەر (مۆتۆڕەكەى) لاى كاك نەوشــیروان بێت بەڵام بەنزینەكەى ڕق و قینى پیش خواردووى خەڵكە لە دەســەڵاتى ناعەدالەتى كورد، كە خەڵكیش لە بن نایەت.
ســلێمانى 19/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە