عەمەلیاتی دجلەو نەوت

Saturday, 22/09/2012, 12:00

1579 بینراوە



ئەمڕۆ شتێکی روون وئاشکرا دیارە کەئەویش ئەوەیە کەخەریکە نەوت ئەو بایەخە گرنگەی جارانی نامێنێت لەبەرامبەر گاز(غاز)دا، وهەرچی ئەوروپاو ئەمریکایە ئەمرۆ گاز وەک ئەڵتەرناتیڤێکی دیاری نەوت بەکار دێنن ودوو کێڵگەی هەرە مەزنی گاز لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کەیەکەمیان لەقەتەرەو ئەمریکا 100% کۆنترۆڵی کردووە لەرێگای ئەو کێڵگەیەوە 40% ی پێویستی ئەوروپا دابین ئەکات وئێستا لەهەوڵی کۆنترۆڵی دووەم کێڵگەی مەزندایە کەئەویش ئەکەوێتە:
* ناوچەی گەرمەسێر لەناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان کفری وخانەقین، ئەم کێڵگەیە لەچوار کێڵگە پێک هاتوە کەئەونیش :
1. حقل غاز گلابات.
2. حقل غاز گمر.
3. حقل غاز الخشم الاحمر.
4. حقل غاز المنێوریە.
ئەمە ناوی ئەو کێڵگە گازیانەیە بەپێی نەخشەی نەوت وگازی عێراق، ئەم کێڵگە مەزنە بەم دواییانە بەپیلانێک خرایە سەر کۆمپانیای نەوتی ناوەراست(وسگ) ولەسنوری هەرێمی کوردستان دابراو ناونرا (حقل شرق بغداد).
* تائێستا لەسنورە کێشە لەسەرەکاندا (130) بیری دەرهێنانی غاز لێدراوە بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
1. حمرین - عجیل - بەستراوەتەوە بەسنوری تکریتەوە.
2. عین زالە - سفیە - بەستراوەتەوە بەسنوری موێلەوە.
3. گیارە -نجمە - بەستراوەتەوە بەسنوری رومادییەوە.
ئەم بیرانە بەدەستی کارو بەوەبەرهێنان وبەبەروبومەوە لەدەستی کورد دەرهاتوەو کوردیش بێخەمانە دانیشتوە وتەماشای وەزع ئەکات ونقەی لێوە نایەت.
* لەم سنورەدا نزیکەی (172) رەبیە هەبوو کەبەدەستی کۆمپانیای نەوتی باکورەوە بوون ولەیایچییەو بۆفەتحەو تائای توتو لەسنوری تورکیا وبڕیارە بدرێتە دەست قیادە عملیات دجلەو ئەویش لەدەستی کورد دەربهێنرێت ولەدەرئەنجامی ئەمەشدا ئەو ناوچانە دەبنە ناوچەی محەرەمە بۆکورد
* تائیستا نزیکەی (100) ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورو خودی حمید ساعدی بەرێوەبەری کۆمپانیای ناوبراوەوە بۆ قیادە عملیات دجلە سەرف کراوە بەبێ گەرانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وئەنجومەنی وەزیران.
* سنوری شارۆچکەی دوبز دوای ئەوەی تەقینەوەیەکی دروستکراویان تێدا ئەنجام دا بۆتۆمەتبار کردنی کورد لەدەستی کوردیان دەرهێناو تەسلیم بەفرقەی چواری سوپای عێراقیان کرد.
* (158) ماددەی مەخزەنی لەپایپ ویەدەکی کۆمپانیای نەوت بەناوی سکرابەوە لەکۆمپانیای نەوتی باکور ئەسەندرێتەوەو ئەدرێتە کۆمپانیاکانی باشور وناوەراست ورۆژانەش ئەم کارە بەردەوامە تالەکۆتاییدا کۆمپانیای نەوتی باکور ئەروتێننەوە.
ئەم هەموو کارە ئەنجام ئەدرێت بەڵام مەڵبەندو ئاسۆ ئەڵمانی وغەفور ساڵح سەمین بێئاگان، یان بێدەنگن لەبەرامبەر کارێکدا کەلەبەرژەوەندی خۆیاندایە، پارێزگاری کەرکوک وئەنجومەنی پارێزگا بێدەنگن، بۆچی ئەمانە ئەم بێدەنگییەیان هەڵبژاردووە نازانم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە