هەر پێشمەرگەو ئاسایش و چەكدارێك تەقە لە خەڵك بكات بە موبایل وێنەى دەگیریت و دواى ڕاپەڕین سزا دەدرێت

Wednesday, 16/02/2011, 12:00

1167 بینراوە





وەك جەماوەرى ڕاپەڕین باوەڕمان وایە كە بەشى هەرە زۆرى هێزە چەكدارەكان لە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە ڕۆڵەى ئەم میللەتەن و پارێزەرى ئەم نیشتمانەن ئێمە جەماوەرى ڕاپەڕیوو بە براو ئەزیزى خۆمانیان دەزانن بۆیە ئەم ڕونكردنەوەیان ئاراستە دەكەین بۆ ئەوەى باش بزانن كە هیچ كارێكتان بەشاراوەیی ناكرێت و سبەى ئاشكرا دەبن.



-ئەو چەكدارانەى كە بۆ پارستنى ماڵى بەرپرسەكان و بارەگا حیزبیەكانى یەكێتى و پارتى دانراون:

1-ناو ناونیشان و ناسنامەى هەموو ئەو چەكدارانەمان لەلایە و بە كامێراو بە موبایل وێنەمان گرتوون كە جارى پێشوو بۆ پارێزگارى ماڵە مەسئولەكان بارەگا حیزبیەكان دانرابوون ,هەروەها ئەمجارەش لە نزیكى هەر ماڵە مەسئولێك و بارەگایەكى حیزبى یەكێتى و پارتى لە سلێمانى و هەولێرو دهۆك چەند كەسێكمان دیارى كردووە كە پێش گەشتنى خۆپیشاندەران بەرەو بارەگا حیزبیەكەو ماڵە مەسئۆولەكان جارێكیتر بە كامێراو بە موبایل وێنەیان بگرێت,بۆ ئەوەى دواتر باش بناسرێنەوە سزا بدرێن ئەگەر خوێن بڕژێت و هەر چەكدارێك بەرگریەك بكات ئەوا ئەو چەكدارانە سزا دەدرێن و وەك ئەمنەكانى ئەمنەسورەكەى 1991 مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

2-لەناو هێزە چەكدارەكاندا كەسى دڵسۆز پەیوەندى پێوەكردوین ناو ناونیشان و وێنەى هەموو كە ئەو كەسانەى بۆ ناردوین كە بۆ پارێزگارى ماڵە بەرپرسەكان و بارەگاكانى یەكێتى و پارتى دانراون بەڵنیشیان داوە لەهەر گۆڕانكاریەك ئاگادارمان بكەنەوە

3-ئەو كەسە دڵسۆزانەى ناو هێزە چەكدارەكان بە ئیشارەت و ڕەمزێك لەلایەنە ئێمەوە دەناسرێنەوە لەكاتى هەڵمەتەكاندا بێ زیان دەبن.

4-لەناو هێزە چەكدارەكاندا ئەو كەسە دڵسۆزانە وەعدى ئەوەیان داوە كە لە پشتەوە تەقە بكەن لەو چەكدارەى كە دەیەوێت تەقە لە خەڵكى ڕاپەڕیو بكات .



ئەمە پەیامى ئێمە و ئەمە ڕونكردنەوەى ئێََمەیە بۆ ئێوە دڵسۆزتانین بۆیە ئەم بەرچاو ڕونیەتان دەدەینێ ئەگیان زۆر بێمنەت دەبووین لێتان بەڵام لەبەر ئەوەى بە براو كەسى خۆمانتان دەزانین بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە