نهێنی گه‌رانه‌وه‌ی بودجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن
Monday, 29/08/2011, 12:00
1308 بینراوە
سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌ركراوێكدا چوار بڕیاری ده‌ركرد كه له یه‌كێك له بڕیاره‌كاندا ئاماژه‌ی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كردووه‌و داوا ده‌كات ده‌ست به‌جێ بودجه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ستانده‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی ئۆپۆسیۆن په‌یوه‌ندی به زیادبوونی فشاره ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه هه‌یه له‌وانه ئێران كه داوای گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و گۆڕانی كردووه، له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی لیبیا و فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كانی سوریا كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات هه‌بووه.
به‌شێكی تری گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌كه په‌یوه‌ندی به لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیه‌وه هه‌بووه، پارتیش به ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئه‌وان بودجه‌كه‌یان نه‌بڕیوه به‌ڵكو یڕیاری یه‌كێتی و سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه، بۆیه یه‌كێتی له ترسی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندی له نێوان یه‌كێتی و ئۆپۆزیسیۆن بڕیاریداوه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن نزیكببێته‌وه، له دوا په‌یامه‌كه‌ی مام جه‌لالیش بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته مام جه‌لال داوای كردووه كه یه‌كێتی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن ئاسایی بكاته‌وه.
Salman
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست