ئایا وەزیرى بەروەردە لەخزمەت ماموستایانە ؟

Monday, 13/07/2009, 12:00

1866 بینراوە


بیش جەند رۆژیك لەمەو بەر لەزوربەى روزنامەو سایدەكان هەوالى ئەوە بڵاوكراییەوە كە دەرمالەَى چوارمانگى ماموستایان بدریتەوە كە كاتى خۆى حكومەت بریبووى لە سەرجەم ماموستایان ئەم هەوڵەش وا دەردەكەوێت كە بە هۆى هەوڵ و كوششى بەریزشێخ عرفان نەقشبەندى وەكە سەروكى یەكیتى مامۆستایانى كوردستان هەواڵى بو دراوە. بەڵام ئەوەى جیگەى داخە ئێمە وەزارەتیكمان هەیە بە ناوى وەزارەتى پەروەردە كەجى هیج خوى بە خەم خورى ماموستاو خۆییندكار نازانیًت؟ تەنها بە دواى گیرفان پركردنەو دژى جینى ماموستایانە ؟ ئەمرو هەرچى ماموستاو فەرمانبەرى پەروەردەییە هەر هەمووى لەم وەزیرە بیزارە و هەمووى دەڵین ئەمە دژى پەروەردەییە ؟ ئیمە كۆمەڵكین لە مامۆستایان داوا لە سەروكى هەرێم و سەروكى حكومەتى كوردستان دەكەین كە راپرسیەك بكات لە ناو چینى ماموستاو فەمانبەرانى پەروەردە بزانن ئایا ئەم بەرێزە لەگەڵ مامۆستایان و پەروەردە دەگونجى تا بزانن ؟بوییە هەر لێرەوە بەرێزتان ئاگادار دەكەینەوە كە جاوێك بە سیستەمى پەروەردە بخشینەوەو جونكە یەكەم خاڵى ئەم سیتەمە دژى ووتەى سەروكى هەرێمە كە دەڵیت (هەر گوندێك دوو ماڵ بێت مالى سیەم قوتابخانە یە) كەچى جەنابى وەزیرى پەروەردە دەڵیت هە ر گوندیك پازدە خوێندكارى كەمتر بێت قوتابخانەى نامێنیت ؟ من بە وەزیرى پەروەردە دەڵیم كە خەڵكى ئەم لادییانەى كەچەندین جار ویران كراوەو مندالەكانیان لە خوێندن بى بەش بوونە دیسان بەریزتان دەتانەوێت ئەمە دووبارە بكەنەوە ؟ ئەكەر بەم بریارو راسپاردانە نەچنەوە ئیمەش ئازادیین لە هەڵبژاردندا دەنگ بە كیى بدەین ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە