دوای داعش (معرکة الجمل)ی دووەم دەست پێدەکات

Wednesday, 18/03/2015, 12:00

2674 بینراوە


جەنگی جەمەل بەو شەڕە دەگوترێت، کە ساڵی ٦٥٥ زاینی لە شاری بەسرای ئێستادا، لە نیوانی دایکی موسڵمانان(عائیشە) و عەلی کوڕی ئەبوتالیب ڕوویدا و بەسەرکەوتنی عەلی کۆتای پێهات، لەوێوە جیاوازی کەوتە نێوان سوننە و شیعە و تا ئیستاش بەردەوامە، ناونیشانی ئەم وتارەش ئەوەیە کە دەمەوێت بڵێم دوای داعش، رەنگە شەڕی وشتری دووەم دەست پێبکات. واتە شەڕی نێوان سوننە و شیعە، کە من ناوم لێناوە شەڕی وشتری دووەم (معرکة الجمل الثاني)
-----------------------------
کاتێک کریستۆف کۆلۆمبس بۆ ئەیەمجار بەخۆی چەتەکانیەوە گەیشتە کەنار دەرییاکانی کاریبی ١٢ی ئۆتۆبەری١٤٩٢، هیندییە سوورەکان، دانیشتووە ڕەسەنەکە کاریبی، هەنگوین و زێڕ و تەنانەت کیژانی خۆیان پێشکەش بە میوانە نوێکانیان کرد، بەڵام پاداشتی کریستۆف کۆلۆمبس چەتەکانی دیکە، پێشکەش کردنی کەلوپەلی ئالودەی تاعوناوی بوو، کە بە مەزنەی هەرە زۆری چاودێران، نزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێش ئەمرۆ، زیاتر لە ١٦ ملێۆن مرۆڤ بە تاعووناوی کردنی هەردوو ئەمەریکا، گیانیان سپاردە، چاوچنۆکی سیستەمی سەرمایەداری. هەروەک لەسەرەتاشەوە باسمان کرد، هیندە سورەکانی هەردوو ئەمەریکا، چونکە هێشتا لە قۆناغی شیوعیەتی سەرەتایی دەژیان و هێشتا فێری کڕین و فرۆشتن نەبووبوون، تەنانەت زێڕەکانیشیان بە چەتە ئەوروپیەکان خەڵات دەکرد. پیاوە ئایینەکانیش وەکوو سیاسیەکانی کەسانی ساختەچی ئەقڵ داعشبوون هەمیشە. کاتێک دەسەڵاتدارانی کلێسای نزیکەی٥٠٠ ساڵێ پێشوو، تووشی قەیران ئابووری هاتن لە ئەنجامی بەرپاکردنی شەڕ و كێشەی دەسەڵات، پاپاکان دەستیان بۆ بۆگەنترین و دڕندانە شێواز برد بۆ چارەسەری قەیرانی ئابووری، ئەویش فرۆشتنی نامەی لێبووردنی خودا، واتا مرۆڤەکان لەسەر زەوی، هەرچەند تاوانایان بکردایە، ئەوا کلێسا نامەیەکی لێبوردنی دەدایە تاوانبار و خانویەکیان لەبەهەشت بۆ تاپۆ دەکرد. هەر ئێستا لە باشووری کوردستان، هەمان پرۆسە پیادە دەکرێت، زۆرینەش مێش، میوانمان نیە، هەرچەند زۆرینە،ئاگادارن، کە قەیرانەکان خودی دەسەڵات دروستی دەکات، هەبۆ نموونە قەیرانی سووتەمەنی، هێنایان و بریان، دواجار بەهای نەوتیان کرد بە٨٠٠ دۆلار، کەچی تەنها هاوڵاتیەکە نرخی بەنزینی گەیاندە ٦٧٠ دینار، چیوازی ببنیە، کە ئەو دەسەڵاتە خۆی قەیران دروست دەکات. بەڵگەکان دەیسەلمێنن کە بنەماڵەی بەرزانی و جەلال تاڵەبانی ١٠٠ ملیارد قووتی خەڵکیان دزیووە، خەڵکیش برسی یان بێمووجە دەکرێت، مێش میوانیان نیە، ئەمەش ڕاستێتی سیستێمی سەرمایەدارییە، هێشتا چارەسەری کیمیابرانی هەڵبجە نەکراون، بەڵام ژمارەی ملیاردەکانی خۆیان بۆ خۆشیان نایزانن، چونکە کۆڵەواری ئەقڵ ویژدانن.

کاتێک کریستۆف کۆلۆمبس گەیشتە کەنار دەرییاکانی کاریبی و دەستی گرت بەسەر تەواوی زێڕ وزیوی، ئەمەریکیە ڕەسەنەکاندا، زێڕ و زیوەکانی بۆ خۆی نەبرد، بەڵکوو تەواوی زێڕ و زیوەکانیان ڕادەستی پاپاکانی ئیسپانیا کرد. هەروەکوو ئەو دیتمان کەلەسەردەمی جۆرج بوشی کوڕدا، کەلە عێراق دراو سەدامی تێدا لە سێدارە درا، بەرهەمی جەنگەکە بۆ جۆرج بۆشی کوڕ نەبوو، بەهەمان شێوەی کە بەرهەمی جەنگی جیهانی دووەم بۆ سەرۆک کۆمار و تەنانەت ئەو سەربازانەش نەبوو، کەلە جەنگدا کوژران و بریندارکران، بەڵکوو بەرهەمی جەنەگی جیهانی دووەم بۆ خاوەن کارخانەی گەورەی ئەوسا جێمس هاورڵد مارشال بوو، ئەوەیش سەراپای خوێنی ئەو جەنگە گەورەی کردە گیرفانی ئەننە نیکۆل شمسەوە، کە شا جوانی جیهان کە هەرە ناودارتیرینی قەحبەی ئەو سەردەمە ببوو، ئەویش مادەی هۆشبەر زیادی بەکار هێناو کرد، بەکورتی ئەمەیە سیتێمی نامرۆڤانەی سەرمایەداری و جانەوەریانە.


جەنگی جەمەل بەو شەڕە دەگوترێت، کە ساڵی ٦٥٥ زاینی لە شاری بەسرای ئێستادا، لە نیوانی دایکی موسڵمانان(عائیشە) و عەلی کوڕی ئەبوتالیب ڕوویدا و بەسەرکەوتنی عەلی کۆتای پێهات. هەوێنی ناکۆکیەکەش لەسەر کوشتنی خەلیفەی سیهەم عوسمانی کوڕی عەفان بوو. پاشان هەوێنی ئەو شەڕە درێژەی کێشاو تا نوسینی ئەم دوو دێڕەی منیش درێژەی هەیەو، ئێستاش هەردوولا، چەقۆ لە یەکتری تیژ دەکەن و پێشبینی دەکرێت، کە جەنگێکی ماڵوێرانکەری دیکە بەڕیوەبەرن، بەڵام ئەمجارەیان، بە پیلانی ئیمپریالیزمی جیهانی وگەشانەوەی ژیلەمۆی ئەو ڕووداوە. جا بۆئەوەی بزانین کە ئایا وایە کە ئیمپریالیزم لە پشت ئەم شەڕە و شەڕەکانی دیکەیە، یاخود خێر، سەرەتا با ببینن بۆ نموونە، کە گەلەکەمان بە دڕنندەترین شێوە دەچەوسێتەوە، ڕەنگە خۆمان خۆشەوی کراوین و زۆر هەست بە ئازاری نەکەین و بۆتە ڕوداوێکی باو، بەڵام ڕاستی ئەوەیە، بێسنوور دڕندانە و هەزاران جار پارچە پارچە کراوین، مام هێمنی نەمر واتەنی بەردێکیش لەئاسمانیش بکەوێتە خوارەوە، یەکسەر دەپرسێت، کوا لەکوێیە ماڵی مام هێمن. تورکیا لە هەردوو جەنگی ئەمەریکاو عێراق،واتە جەنگەکانی کەنداودا، دژ بوو، تەنانەت تورکیا ڕیگەی نەدا کە ئەمەریکا، ئاسمان و سەرزەی تورکیا بەکار بهێنێت بۆ لێدانی عێراق، واتا تورکیا ملی بۆ وەستاکەی دانەواند و سەرپێچی لە شێخەکەی خۆی کرد،(ڕەنگیشە ئەو سەرپێچییەی تورکیا، بۆ چەواشەکاری و لە خشتەبردنی عەرەبێت، چونکە ئەمەریکا بۆ لێدانی عێراق، هیچ کێشیەکی نەبوو، تەنانەت دژایەتی کردنی تورکیا بۆ ئیسرائیل، هەمان هۆکاری بۆ لە خشتەبردنی عەرەب و ئیسلامەکان، تا داعشیەکان بە سانای لە تورکیاوە بگەنە سوریا و جێبەجێکردنی مەرامەکانی ئیمپریالیزم)، کەواتە دەبوو، کە ئەمەریکا، بە فەرمی دژایەتی تورکییای بکردایەو لەو دەستکەوتی جەنگانەدا تورکیا پشکی بەرنەکەوتایە، کەچی ڕاستیەکەی ئەوەیە، ئەوەی کەدەبوو،وانەبوو، چونکە دیتمان کە تورکییا٤٠٠ ملیارد دۆلاری تەنها بۆ شەڕی پەکەکە خەرج کرد، هەروەها داڕمانی بەهای لیرەی تورکی بۆ ئاستی زبڵ، لە پێش جەنگدا لەبەرانبەردا ووڵاتێکی پێشەسازی بەهێزی وەک سوید بودجەی ساڵانەی بۆ نموونە ساڵی ٢٠١٣، ٣٧٧٥ ملیارد کرۆن بووە، نەک دۆلار، یەک دۆلار نزیکەی بەرانبەر بە٦ بۆ٧ کرۆنە. ئاخر تورکییا هیچی نیە، جگە لە کەرتی گەشت و گوزار . تورکیا لە پێش جەنگی کەنداو١٢٠ ملیارد دۆلار قەرزاربوو(هەموو ژمارەکانم لە سەرچاوەی ئابووری ناسی سویدیم وەرگرتووە). بەڵام ئێستا، تەنانەت منەتی نیە بەوەرگرتنی لە بە ئەندام بوونی لە یەکێتی ئابووری ئەوروپادا، چونکە ئێستا، زیادەی هەیە. جارێکیان برادەرێکی باکوریم لە نزیکمەوە، تەلەفۆنی بۆ خوشکە زایەکی دەکرد، ووتی: هەفەتەی بەرێ٥٠٠ ملێۆن تەرا شاند! ناخۆ ئاگا، بەتەوسەوە لێێ ڕاماو گووتم، یانی چی، بە ٥٠٠ ملێۆن مامەڵە دەکەیت و هەمیشەش هەر دادو بێداتە، لەبەر نەبوونی کار! هاوڕی باکوریەکەم ووتی: لاۆ ٥٠٠ ملێۆن یانی٢٠٠ دۆلار.
لەلایەکی دیکەوە، دیتمان کە مەد تێڤی، ڕۆژ تێڤی داخرا، سەدان هەزاران جار لەلایەن دەزگاکانی پۆلیسی ئەوروپاوە پەلاماردراو، سەدان جار نوسیگە و بارەگاکانیان بە زانینەوە دەشکاند و تێکپێکیان دەدان و بە ئاشکرا، دژایەتیان دەکرا. تەنانەت گۆگلە،فەیسبووک، یووتووبیش بە زەقی دژایەتی مەدییای باکورییەکان دەکەن، بۆ نموونە دەیان جار فلیمی یوتوبیان دەرهێناوم، لەفەیسبووک بەفەرمی، پێیان ڕاگەیاندووم، کە ئاگادارت دەکەینەوە، دوو سێجاریش، ماڵپەڕەکەم ڕاوەستێندراوە، هەرچەند من تەنها ئەو وێنانەم بڵاو کردۆتەوە، کەلە پێشتردا هەبوون.(شەوێکی ٢٠٠٦، بۆ پاکردنەوەی پاشماوەی ئاهەنگی فستیڤاڵی ساڵانەی پەکەکە، نزیکەی کاتژمێر ٣ شەو تەواو بووین، هەر زۆر ماندووبووین، بۆیە دوو کورسیم دایە دەمی یەک لێی نوستم، چاووم چوو خەو نەچوو، کاتێکم زانی لەئاسمانەوە پۆلیسی تایبەتی ئەڵمانی، بەسەرماندا دابارین، چونکە من لەنزیک دەرگای سەرەکی هاتنەژوورەوەدا نووستم، واتا دەرگا نەکرابۆووە، بە ئاشکرا سووکایەتیان کرد، پاشان کە زانیان کە من کوردی باشوورم، یەکسەر هەستم کرد، کە مامەڵەیان لەگەڵمدا گۆڕا،لەچاو باکورییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا، وازیان لێنەهێنام سەرسام بوون کەبۆ لەوێ نووستووم، بیرم دێت کە مەکتەبەیەک کە دەرگاجامەکەی دانەخرابوو، کەچی بە قۆناخە تفەگەن جامەکانیان شکاند). داواجار سکرتێری چەپەکانی سوید(یوناس خوێستێد) کە بەشداری سەرجەم دادگاییەکانی مەد تێڤی و ڕۆژ تێڤی بوو، کاتێک کەلە ساڵۆنی دادگای کۆبنهاگن هاتە دەرەوە، هێندە پەست بوو، پێی ووتم جارێ وازم لێبێنە، زمانم لاڵ ببوە. باشە بۆ ئەو هەموو سووکایەتی و دژایەتی کۆمەڵە کوردیەکانی باکورییەکان، پاساویان ئەوەبوو، کەئەمانە بۆ هاوکاری تیررۆریستی کار دەکەن، پەکەکەش ڕێخراوێک تیرۆریستیە، بیرمان نەچێت کە هەر ئەمانە بوون کە چێ گیڤار و مامە مەندێلاو، هەروەها یاسر عەرەفاتیشیان دەگووت تیرۆریست، کەچی هەرخۆشیان، بە نۆبل عەرەفاتیان خەڵات کرد. بە بن عەلی و حسنی مبارەکیان نەدەگووت، تیرۆریست، چونکە بن عەلی، تەنها لە کۆشکەکەی سەدان ملێۆن دۆلار دۆزرایەوە، زۆرینەی خەڵکەکەشی لەبەر نەبوونی پەنەیان دەبردە، بەر لەشفرۆشی. لەسەروبەندی شۆڕشکەی تونسدا، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو خانمەی گوایە زلەی لە سەوزەفرۆشێک داووە و ئەو زللە بۆتە هۆی هەڵگیرساندنی شۆڕشەکە، لەسەر

ڕێگای شاری (سیدی بو عەزیزی) هاوڕێی حزبی شیوعی تونسیم کاک (عبدالعزیز) مامۆستای فەلسەی زانکۆی پایتەخت،هەروەها هاوڕی عبدغفور، کەئەوەیش هەر شیوعی بوو، نیمچە شارێکیان پیشاندام، هاوڕێیان وتیان ئەو شارە دەبینی، ئەوە شار نیە، ئەوە کارخانەیەکە کە ڕۆژانە بەهەزران تۆن کەلوپەلی کۆنەی ئەوروپیەکان، وەک خێر دەنێرن بۆ تونس، کەچی لەیلای هاوسەری بن عەلی، دەیاشوات وئوتوویان دەکات، پاشان بەنرخی نوێ بەخەڵکی دەفرۆشێت. ژنەکەی کە کۆنەی ئەوروپای بە خەڵکەکەی خۆی دەفرۆشت، تیرۆریست نەبوو؟
تەنها٤٠عەرەبی ووڵاتانی عەرەبی خاوەن سەرمایەیەکن،کە دەکاتە سەرمایەیی١١ ووڵات ئەوانە تیرۆریست نین، لەدیدی دەسەڵاتدارەکانی سەرمایەداریدا. کارل مارکس ئەڵی کۆکردنەوەی سامان، ئەستەمە بەبێ دەستدرێژکردنە سەرمافەکانی خەڵکی.


وەلید بن تەڵال، ئەو جانەوەرە کێویە دڕنندە، تەنانەت فڕۆکەکەی و ئۆتۆمبیلەکەشی لە زێڕە.



کەچی بە پێی ڕاپۆرتی خودی سعودیەکان، لەسەدا٤٢ی خەڵکی سعودیە، لەژێر هێڵی هەژرایدا دەژین.
بەتەنها لە گۆگلە بنووسە (امير سعودي يقتل) ئەوسا دەبینیت، کە ئەو جانەوەری ئەو وەحشیانە، تا چ ئەندازەیەکە، دژ مرۆڤ و مرۆڤایەتین، بەسەرخۆشی هاوڵاتی خۆی دەکوژێت، لە ئەوروپا کارەکەی خۆی دەکوژێت، ئاگاداریشە، کە داروودیواری ئەوروپا هەمووی کامێرای چاودێری تێدا چێندراوە، بەڵام باکی نیە چونکەدەزانێت و دەتوانێت بە پارەی دزراوی قووتی گەلەکەی و پارەی هەژرانی کە دەچن بۆ حەج خۆی قووتار بکات، ئەم جانەوەرانە لەدیدی ئەوروپاو ئەمەریکادا، تیرۆریست، نیە.
دەبینن سەدان کەناڵی ئاسمانی بۆ نموونە وەک فدک،، کربلا، اهلالبیت،المرجعیه،الشرق،القران،اقراء.........هتد، لەسبینێی هەموو ڕۆژێکەوە تا سبەینێ ئایندە، نیوەیان سووکایەتی بە سنیەکان دەکەن، نیوەکەی دیکە سووکایەتی بە شیعە دەکەن. دەستەواژەی هێندە قێزەوون و نابەجێ بەکاردەهێنن، کە مرۆڤ ڕشانەوەی دێت ونفرەت لە تەکنەلۆجیا دەکات، کە گەیشتۆتە دەستی ئەو جۆرە جڕ و جانەوەرانە. ئەوەی لە کتێبەدا دەیخوێنیتەوە، کەلە خوارەوە لینکەکەی دەبینن، هاوشێوەی لە بۆگەنی لە جیهاندا بوونی نیە، بەدرێژای و قوڵایی مێژوو، لەبەرانبەریشیاندا، دەهێندەی دیکە دژ بە شیعەکان کراوە.


هەر بۆ نموونە، مەلا کرێکارو مەلا کرێکارییەکان، سەری زمانیان و بنی زمانیان، بە کافر ناساندنی شیعەکانە، تەنانەت هەرە گەورە مفتی سینەیەکان یوسف قەرەزاوی، بە ئاشکرا خۆیکردووە بە جێگری خوداو، شیعەکان بە کافر دەجوێنێت.


لەکاتێکدا، سەرجەم شیعەکان وەکوو هەموو سنیەک نوێژو ڕۆژووی خۆیان دەگرن، بەڵگەی بەڵگە نەویستمان لەبەر دەستایە، کە یوسف قەرەزاوی فتوای دەرکردووە بە ملێۆنێک دۆلار، هەر ئەم جانەوەرە یوسف قەرەزاوی جانەوەرێک و چەتەیەکی وەک ئەردۆغانی بە خەلیفە موسڵمانان جواند، تا لاوانی ساویلکەی لە خشتەبەرێت، ئاخر هەر هیچ نەبێت ئەوردۆغان دەستی سوورە بەخوێنی هەزاران لاو گەنجی کورد و توورک، بەڵگەی دەنگیمان لەبەردەستایە کە ئەردۆغان بە ملێۆنەها دۆلاری دزیووە. بڕوانە ئارشیڤەکەم لە کوردستان پۆست هەروەها فەیسبووک، بۆ بەڵگەی خودی خۆیان.
ئەو جۆرە مەدیایە لەنزیکەی١٠ ساڵی ڕابردووە سەری هەڵداوەو ئەمڕۆ،ئامانجی خۆی پێکاوە، بەشبەحاڵی خۆم دەیان جار، لەسەر ئەم بووچونەی ئێستای خۆمم نووسیووە، هەر ئەوساش باوەڕم وابووە، کەئەم سووکایەتی کردنەی مەلا سنیەکان بە شیعەکان هەروەها مەلای شیعەکان بە سنیە، بۆمبێکی چێندراوەو دەبێت چاوەڕیی تەقینەوەی بکەین، پرسیار ئایا بۆ مەد تێڤی و ڕۆژ تێڤی داخرا، کەچی مێش میوانی هیچ کام لە سیاو موساد و ئێم ٥ نیە؟ ئایا ئەو جۆرە مەدییایانە کە هۆکارن، بۆ نانەوە و دروستکردنی وچاندنی ڕق کینە و گیانی تۆڵە و بەرپاکردنی شەڕ و خوێن ڕێژی؟
ئەز لەدەربەندیخان گەورەبووم، دەربەندیخان شارێکی تێکەلەیە لە چین و توێژە جیاوازە ئاینیەکان ، پێش سەفەرەکەی مەلا کرێکارو مەلا کرێکارییەکان بۆ ئەفغانستان، هیچ کام لە دەربەندیەکان،لەیەکترین نەدەپرسی کە کێ جولەکەیە، یان کێ کریستیانە یاخود سنی یان شیعی، بۆخۆم دەیان جار لە ماڵە جوولەکەو کریستیان بە هەفتە نووستوم و نانی دەستیانم خواردووە، سەدان جار هاوڕی جوولەکە کریستیان و یان شیعە لەماڵمان نووستوون، کە ماڵی مام جۆرج، باوکی ڕەفائیل و ڕۆبەرت،ئەلبێرت، باجی ڕوقیە دایکی ڕەفایل و ڕۆبەرت، کە لە دەربەندیخیان باریان کرد، دوو هەفتە دەگریام، هیچ نوقڵێکی ترش شیرین ژیری نەدەکردمەوە، کەچی هەردوای سەفەرەکەی مەلا کرێکار و مەلا کرێکارییەکان بۆ ئەفغانستان، ووردە ووردە زانیمان کە مام دنخە جوولەکەیە، کە مام ئیلیا کریستیانە، کە مام مەنسوور شیعەیەو خواردنیان حەرامە. بەڵام پێش سەرەکەی مەلا کرێکار و مەلا کڕێکرییەکان، بەختەوەرترین کەس ئەو کەسەبوو، کە ماسی برژاوی دەستی مام دنخە بخوا.
ئێستا هەوڵەکانی مەلا کرێکار و مەلا کریکاریەکانی دیکە، گەیشتۆتە جێگای خۆی و کاتی تەقینەوەیەتی، هەرچەند سەرهەڵدانی داعشیەکان بەرکوڵێکی ئەو سینارێۆیەبوو، بەڵام ئەوەی کە جاوەڕوان کراوبوو، کە ئێستا ئێران، ئیتر بە کردار، وردە ووردە، گەیشتۆتە لیبیا، یەمەن لوبنان نزیکە لە دەست بەسەراگرتنی سەراپای عێراق، ناتانیاهۆ لە گۆنفرێسی ئەمەریکادا بۆبێکی تەقاندەوە، دوای ئەویش، عەلی شامخانی نوێنەری باڵای ئاسایشی ئێران، بۆمبی دوەمی تەقاندەوە کاتێک ووتێ : ئێمە ڕێگیریمان کرد، لە ڕووخاندنی سووریا،بەغداد، هەولێر، هەروەهائێمە ئێستا ئیمپراتۆرین، هەروەکوو چۆن بە درێژی مێژوش هەروابووین، بەغدادیش پایتەختی ئیمپراتۆریەکەمانە، بەغداد پایتەختی شارستانیمانە، نەخشەی ئێران و عێراق هەرگیز لەیەک جیانابێتەوە. ئەم دوو لێدوانە دژ بەیەکە ئەگەر بەزانینەوە بێت یاخود پێچەوانە، ئەوا دەرگای خەزینەی سعودیەو کەنداو دەخاتە سەرپشت جارێکی دیکە، ئەو لێدوانە بەسە بۆ سعودیەکان و کەنداوییەکان بە دەرگای خەزێنە بدەنە دەستی خواکانی شەڕ و شەڕهەڵگیرسێنن، شەڕێک کە بەڕاستی سەرەتاو کۆتایی دیار نیە، مەگەر پەڕجوویەک(معجزه) بێتە ئاراوە، ئەگینا ئەو شەڕەی کە ١٠ ساڵ زیاترە کە بازرگانەکانی چەک فرۆشتن، چاوەڕیی دەکەن، لەبەر دەرگایە، چونکە ئەو مانگە شیعەیی، هیلال شیعیەی کە ئێران دروستی کردووە، هەرگیز لەلایەن سعودیەو کەنداو تەنانەت ئیسرائیلەوە، ئەرێ ناکرێت، چونکە ڕێگری دەکات، کە وەحشێکی وەک بن تەڵاڵ، کە ئۆتۆمۆبیلی و فڕۆکەی تایبەتی خۆی لە زێڕ دروست بکات، کەلە ژیانیاندا، نە بن تەڵالو و یان براکان و ئامۆزاو خزمەکانی دیکەشی یەک دۆلاریان پەیدا نەکردوە بە ڕەنجی شانی خۆیان. هەروەک دەزانین کە سیستێمی سەربازی و سیستێمی سەرمایەداریدا، یاسا لەخزمەت خاوەن کارخانەکاندایە، ئیتر چۆن ڕێگە دەدات، کە ڕێگری لەبن تەڵال بکەن؟!
تەنیا هەر هیلالی شیعی نیە کە هەڕەشەبێت، بەڵکوو لەسەردەمی شادا، تەنها ١٤ بەنداو لە ئیراندا هەبوو، بەڵام عەمامە بەسەرەکان ژمارەی بەنداویان گەیاندە٥٠٠ بەنداو، هەروەها لەسەردەمی شادا ئێران تەنها ٣٠٠ مێگەوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، ئێستا٥٠٠٠ میگەوات بەرهەم دەهێنێت، لەسەردەمی شادا بەروبوومی دانەوێڵەی پاش کۆکردنەوەی، بەشی تەنها ٢١ ڕۆژی دەکرد، بۆ ١١ مانگ ٩ ڕۆژەکەی ساڵ ئاردیان لە ئەمەریکا دەکڕی، ئێستا خۆیان بۆ تەواوی ساڵێکی وولاتەکە زیاتر بەرهەم دەهێنن. بۆیە هیچکام لە ووڵاتانی ئەوروپی ئەمەریکاو کەنەداش، نایانەوێت کە سعودیەکان یان ووڵاتانی دیکە عەرەب بەوئاستەی ئێران بگات. بەکورتی بەدەیان ڕێگەو هۆکار ئەوە بورهان دەکەن کە شەڕەکە بەردەرگای گرتووە. ڕێک لەو شانسەی سەرەتای ڕووخاندنی سەدامەوە نزیک دەبێت، ئەگەر گەلەکەمان ئەم فرستەی کە دێت لەکیسی خۆی بدات، ئیتر ئەگەر لەو جۆرە شانسە ئەگەری دوورە. چونکە نیشتیمان پەروەران لەسەروبەندی ڕووخاندنی سەدامدا پڕ بەدەم هاواریاکرد، کە پێویستە خەڵک داوای جیابونەوە بکات، با بە دەنگی خۆمان جارێکی دیکە خۆمان نەلکێننەوە بە عێراقەوە، بەداخەوە سیاسیەکان بەتایبەت جەلالی و مەلای لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، نیشتیمانیان تلۆرکردەوە، بۆ بە عێراق لکاندنەوە، بەدەنگی خۆیان. هەر زۆر بە کورتی سەرتیپی دامەکەی سنیەکان ئەمەریکا، سعادیە ، قەتەر، تورکیا، ئوردون، مەسعود و داعش، لەدەستی ڕاستیشەوە، ڕوسیا ، ئێران، سوریا، عێراقی شیعە و شیعەی باشووری لوبنان، یەمەن، پاشانیش جەلالیەکان.
هیوادارم کە کورد نەبێتە تۆپەکە، یان داشی دامەکە، چونکە دەبینن کە دەسەڵاتی باشووری کوردستان بە ئاگاو بێئاگا بێدەنگە لەئاست جۆرە مەلایەک کەتەنها تۆوی دووبەرەکی لەناو گەلدا دچێنن، کە ئەو جۆرە جڕوجانەوەرانە پەیوەندی ڕاستەو خۆیان هەیە بە حزبی هودی کوردیەوە، کەلە سەرەتادا ناوی خۆیان نابوو حزبڵاوی کوردستان، کاری سەرەکیان دژایەتی کردنی شٶڕشگێڕانی پەکەکە بوو، بەڵام کە تورکیا کاریپێیان نەما، خودی تورکیا، لەناوی بردن بەڵام لەم قۆناغەی دوایدا بەناوی هود سەریان هەڵداوەتەوە، بە ئاشکرا هاوشانی میتی تورک پەلاماری کوردەکانی باکوری ووڵات دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە