چەکوشانە

Monday, 17/02/2014, 12:00

1843 بینراوە


" لە ناکاو، وەژوور مەکەوە مەیخانە حەمام نییە "

نزیکەی ٣٥ساڵ لەوەی پێش لە شاری مهاباد، پێش ئەوەی شە ڕی براکوژی (خۆ تڕێن) لە نێوان حیزبی دێمۆکڕات (فشە دێمۆکڕات) وکۆمەڵەی(دژە زەحمەت کێش) رووبدا، مەڕحومی دوکتور قاسملو، لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا بۆ کۆمەڵە رستەیەکی بەکار هێنا کە وەک خەنجەری دەبان تیژ بووهەتا ئەو سەردەمەش کاریگەری ئەو رستەیە کۆن نەبووە. رستەکە ئاوابوو: کۆمەڵە بە قابڵەمەیەک دۆڵمە تێر دەخۆن! مەبەستی شەهید قاسملوچی بووە؟ من ئیزن بەخۆم نادەم شڕۆوەی بکەم با خوێنەر بۆ خۆی لێکی بداتەوە. حیزبەکانی رۆژهەڵات چییان بەسەر خەڵک وچییان بەسەر خۆیان ودۆزی کورد هێنا؟ چون هەزاران بنە ماڵە جەرگیان سوتاو هەزاران رۆڵەی ئەو خاکە سادقانە خۆیان فیدا کرد لەو باسەدا نایگونجێنم.
لە کوردەواریدا گوتنێک هەیە کە دەڵێ: لە مەتەڵدا جوابە جەنگی نییە. هێندێک رووداو لە کۆمەڵگای ئێمەدا دروست دەبن کە بە دەگمەن لە شوێنی دی وەبەر چاو دێن. ماوەیەک لەوەی پێش بە رێبوار چاوم بە سایتێکی کوردی کەوت کە نوسیبوی ، دەبیری یەکەمی / حیزبی کەر گەلی کوردوستان / (من ئەو کارەم پێ کولتورێکی ناحەزە بەڵام دەڵێی چی) بە ناوی کاک / عومەر / لە باشووری وڵات ماوەی ٦ مانگە نەخۆشە وهیچکام لە ئەندامەکانی نەچون سەری بدەن وحاڵی بپرسن!؟ هەر بۆیە حیزبەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە وخۆی خانە نشین دەکا!!
لە کاک عومەر دەپرسم : تۆ حیزبی دیت نەدیوە کە بەزەبری فێڵ وپارە ماوەی سەرۆکایەتی خۆی بە زۆر درێژ کردۆتەوەو کەس متەقی نایە! لەوەش بترازێ سەرۆک حیزبت پێ دەناسێنم کەس نازانێ بۆ خۆی یان جەستەی لەکوێیە؟ کە چی بنە ماڵەو هاوبیرەکانی دەڵێن حوکمە دەبێ هەر ئەو ببێتەو سەرگەورە!؟ کەچی ئەو کەسە تەنیا هەر ئیسمی شەریفی ماوە! ئەو کەسانەی کە ئەندامی حیزبی کەر گەلی کوردوستانن، ئەگەر ئاقڵ بایەن دەهاتن سەریان دەدای! ئەگەر وایە ئەندامی راستەقینە ئەوان بون بۆیە رەخنە کاک حومەر لە جێگای خۆیدا نییە!
دەگەڕێمەوە سەر قابڵەمە دۆڵمەکەی ساڵان. هەموومان دەزانین دونیای دوو جەمسەری ئەوکات (کومونیزم وئیمپریالیزم) چییان بەسەر خەڵکی ئێران وئەفغانستان هێنا.لە ئێران خومەینی ولە ئەفغانستان تالیبان چوار وەرزی ساڵیان لەو دوو وڵاتە کردە تۆف وبەستەڵەک کە سێ دەیە زیاترە خەڵکی هەژار پێوەی دەناڵێ.لەوەش خراتر حیزبەکانی لای خۆمان لە دەندەی یەکی سیاسەتی خۆیان دانەدەبەزین ودەیانگوت : مەنجەڵێک بۆ ئێمە نەکوڵێ با سەری سەگی تێدا بێ!!؟ نەبونی پڕۆژەی چارەسەری، نەبونی کەسی کارامە، نەبونی ئابوریەکی بەهێز، نەبونی یەکدەنگی، لەهەمان کاتدا قسەی زل ودروشمی قەوارە بەتاڵ هەڵخێنەر وای بەسەر هێنان بەسوار چوون وپیادەش ناگەڕێنەوە!
ئەو رۆژانە لە مێدیای سەر بە یەکێک لە کۆمەڵەکان لە زڕەگوێز،عەڵای موهتەدیم دیت کە لەرووی کاغەز بابەتێکی بۆ لایەنگرانی دەخوێندەوەکە گۆیا کۆمەڵەکان هەنگاوی باشیان ناوە بۆ یەکگرتنەوە!منیش دەڵێم :ئەگەر هەموو دێمۆکڕاتەکان هەموو کۆمەڵەکان لە حیزبی چوکو گەورەی دیش ببنەوە یەک حیزب شارۆچکەیەکیان بۆ ئێدارە نابێ !ئەوە قسەی من نییە، لە رابوردوودا سەلماندوویانە کەهیچ پڕۆژەیەکیان بۆ چارەسەری لەبەردەستدا نیە. کا عوڵا ئەوەندەی خەریکی رەش کردنەوەی سەرو سمێڵانە نیو ئەوەنەدە خەریکی پەروەردەکردنە خۆبێ کاری لە جێیەکی دیکە بووو دەیتوانی لەسەر پێی خۆی رابوەستێ.
جەغڕافیای کوردوستان شوێنێکی هەستیاری ناو نەتەوەییە ئەگەر کار بگاتە ئاستێکی مەزن شەڕی جیهانی لەسەر ساز دەبێ.ئەوەی سرنجی راکێشام ئەوە وشانە بنوسم ئەوە بووکە لە کۆتایی فەرموودەکانی فەرمووی : با بڕوخێ جمهوری ئیسلامی!! ئامریکاو هاوپەیمانەکانی دەسەڵاتی ئاخوندەکانیان لێ بۆتە گونێ قۆڕێ، بیبڕن پێی دەمرن، نەیبڕن لە حەیفانی دەتەقن! ئێوە بۆ بژیوی رۆژانەتان ماتەڵن بە کوێدا کۆماری ئیسلامی دەڕوخێنن؟؟ دەست لەو قسە قۆڕانە بەردە چیدی ژنو منداڵی خەڵک بە کوشت مەدە.
برایەکم ١٨ساڵ بوو ئەوەی دیکە ٢١ساڵ هەردووکیان بە فیتی ئێوە لەدەست چون .لە داهاتوودا دەبێ جوابگۆ بن.هەزارانی دیش لە رێگای ئەو سیاسەتە خراپەی ئێوە سەرو مالێان تێداچوو.!! بەکام ئابوری، بەکام لۆبی بەهێز، بەکام تانکو تۆپ بە چەند پێشمەرگە ،،،،،،دەوڵەتم بۆ دەڕووخێنی.لە کۆتاییدا چون کا حەوڵا فارسیزانی چاکە وبادڵی لێم نەهێشێ بە فارسی سەردێڕی بابەتەکەی بۆ دەنوسمەوە.
سر زدە وارد مشو،، میکدە حمام نیست .
جەعفەر کەریمی / ١٧/٢/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە