چەند سەرە قەلەمیك لە موزایەدەى بەرنامەى تواناسازى دكتۆر.عەلادین و دكتۆر.كردار شەرتەدا

Saturday, 17/09/2011, 12:00

1897 بینراوە




خوینەرانى بەریزى كوردستان پوستى خوشەویست ئەكەر سەرنجیك بدەیت لە سایتى ئەلكترونى وەزارەتى خویندنى بالاوتویژینەوەى زانستى بەناو حكومەتە شرەكەى هەریمى دزستان وە لەو سایتەوە كابرایەكەى سمیل بابرى جامانە بەسەر بە زورنایەكەوە دەژەنى و بە كرتە كردن لەسەرى بەرنامە بەناو موزایەدەسیاسیەكەى كابینەكەى دختور .كردار شەرتە تواناسازى بەرجاو دەكەویت بو خویندن ماستەر وە دكتوراە لەدەرەوەى وولات ئەوەى كە جى ى سەرنجە لەم پروژەیەدا ئەم خالانەى لاى خوارەوەیە كە جیكەى تیروانین و رەخنەو گالتەپیكردنن :
1- ئەكەر بەرنامەیەك بو خویندنى بالا بیت وە بو خزمەتكردنى زانكوو بەیمانكاكانى وولات بیت چ بیویست بە دەهول و زورنا ئەكات وەك وینەیەك بو بیشكەش كردن بەبەرنامەكە بە راى من وە وەهاشى بو دەچم كە كاكى دختوریش باش دەزانیت كە وەرگرتن لەم بەرنامەیەدا شایستەى دەهول و زورنایە چونكە تەنها رزگاربونیكى كاتى فیرخوازەكەیە لەو كەشە پر درۆ و نائارامەى هەریمەكەى خومان وەهەرچۆنیك بیت ئەلیت با تۆزیك سەرم ئارام بیت .
2- كاكى وەزیر دختور.عەلادین كە وەختى خۆى كە بە پەناهەندەى چۆتە وولاتى بەریتانیا و بەهۆى ئەو ئاسانكاریانەى لە خویندنى بالاى ئەو وولاتەدایە و بە بى هیچ تیچونیكى كرى ى خویندنەكەى یان ئاستى دەرچونى یان تەمەنى توانیویەتى برونامەى دختورا بەدەست بهینیت بەلام ئیستا ئەستەمە بو فیرخوازیكى وولاتەكەم كە بیەویت لەسەر بودجەى خویشى بیخوینیت گرفتى بو دروست دەكریت چ بە هوى مەرجى تەمەن بیت یان ئاستى دەرچونى وە بەمحرمات دادەنریت و بگرە ئەگەر بیت و بروانامەش بەدەست بهینیت ئەگەر ئەو مەرجانەى سەرەوەشى تیا بیت ئەوا دەبیت بكەویتە بەر مەرحەمەتى لیژنەى هەلسەنگاندنى بروانامەكان و بەقسەى خوشیان بیت دان پیدانى ئەو بروانامەیە اجتهادى لیژنەكەى ئەویت !!! وە وابزانم وەلامەكەشى ئاشكرایە.
3- ئەم بەرنامەیە بەدەر نیە لە موحاێێەى حیزبى و واسیتەو واسیتەكارى كەسانیك هەن كەتەنها لەگەل دەرچونیان لە زانكۆ بى بونى خزمەتى یەك سال بەسەر دامەزراندنى ئەوا یەكسەر وەردگیریت و مولەتى دوو سالیشى بو دەكریت هەر لەبەر ئەوەى خزمى ...... , وە منیش گرەوم لەسەر كردوە كە لەگەل هاتنەوەى پاش بەدەستهینانى بروانامەكەى دەكریت بە راویّژكارى دختور.كردار شەرتەى خۆمان .
4- لە كشت وولاتانى سێهەم كە فیرخواز دەنیرن بو خویندن لە وولاتانى دەرەوە ئەگەر فیرخوازەكە خیزانى هەبوو ئەوا دەتوانیت بێ مەرج خیزانەكەشى لەگەل خویدا بهێنیت وە تەنانەت پیشى دەوتریت ئەگەر خیزانەكەشى بیەویت بخوینیت ئەوا هاوكارى دەكەین و كرى ى خویندنەكەشى بو خەرج دەكەین و بەلام لە عجایب خانەكەى لاى خومان فیرخوازەكە بۆى نیە خیزانەكەشى بەریت تا لە كورسى زمان نەبیتەوە !!! ئەزانن بۆ چونكە بۆى ژمارەیەكى كەمتر بچن بۆخویندن لەبەرئەوەى كە ناتوانیت خیزانەكەى بە جى بهیلیت بو ماوەى سالیك وە ئەمەش قسەى خۆیانە وە لە زارى خۆیانەوە ووتراوە كە ژمارەیەكى زۆر لەو خیزاندارانە وازیان هیناوەو بەمەش دختۆر.عەلادین توانى برێك پارەى تەرخان كراو بۆ ئەم بەرنامەیە بگەرینیتەوە بۆ باخەلى دختۆر. كردار شەرتە بۆى بتوانیت بەو پارەیە پاداشتى بكوژانى گەنجانى ولاتەكەم بكات .
5- یەكیكى تر لە عجایب خانەكەى دختۆر.عەلادین ئەوەیە كە یەكیك پاش تەواو كردنى خویندنەكەى وە بو هاوتاكردنى بروانامەكەى وەك مەرجیك پێویستە وینەى اێلى شهادەى جدارى بهینیت بۆى كاكى دختۆر.عەلادین و ئاغاكەى وەك شانازیەك بەم بەرنامەیە لەژوور سەرى خۆیان هەلیواسن , ئافەرم بو خوتان و رینمایتان بەلام كەسانیك هەن تەنها بە تەزكیەى بەرپرسیك شهادەى دبلۆم و ماستەرى دراوەتى و خزمەت دەكات !!!.
6- هەر یەكیكى تر لە عجایب خانەكەى وەزارەت ئەلیت ئەگەر زانرا ئەو كەسەى كە بروانامەكەى ساختە بیت لەكاتى هاوتاكردنى بروانامەكەى ئەوا 5000دۆلار غەرامە ئەكریت !!! بەلام ئایا خودى دختۆر.عەلادین یان دختۆر.كردار شەرتە یان ئەوانەى پێشتر بروانامەیان بەدەستهیناوە لەسەر سیقە پیویست بە هاوتاكردنى بروانامەكانیان ناكات یان ئەم رینماییانە نایگریتەوە !!!


7- كاكى دختۆر.عەلادین نەك وەزیرى خویندنى بالایە بەلكو وەزیرى گشت وەزارەتە شرەكانى هەریمەكەى خۆمانە هەروەك چۆن بە بریارى ژمارە 642 لە 5.9.2011 دەرى كردوە كە ئەكەر خیزانى ئەو فیرخوازە فەرمانبەر بیت ئەوا موچەكەى ببرن جا خیزانى ئەم فیرخوازە لە وەزارەتى پەروەردە بیت یان كشتوكال یان هتد !!! وەك ئەوەى ئەم موچەیە لەگیرفانى كاكى وەزیر دەرچوبیت بەبیانوى ئەوەى لەولاتى خویندنەكەى نیوەى موچەى هاوسەرەكەى بو خەرج دەكریت ئەویش 750دۆلارە كە بەشى هیچ ناكات بەلكو وەك سوالیك وایە ئەگەر بەراوردیك بكریت لەگەل موچەى ولاتانى تر , بەمەش كاكى وەزیر خزمەتیكى ترى ئاغاكەى كردو بریكى تر پارەى گەراندەوە باخەلى دختۆر.كردار شەرتە .
بەمەش ئەتوانم بلیم كە كاكى دختۆر.عەلادین پیمان ئەلیت زورناتان بو دەژەنین و بەلام شاباشى زورناژەنینەكە عایدى خۆتانە, كاكى دختۆر كە بەلینتان داوە بە پیاوانە بەلینەكەتان بیبەنە سەر و ئیمەى فیرخوازیش تا بتوانین بەریك و پیكى خویندمان تەواو بكەین و بگەریینەوە تا خزمەت بكەین وئیتر پیویست بەوە ناكات سالیكە لە تەلەفزیون و رادیۆ و رۆژنامە پارەى خۆمان پى ئەفرۆشنەوە و زیاتریش توشى سەر ئیشەمان مەكەن .

زورنا ژەنینەكە
http://mhe-krg.org/?q=ku/node/1110

فەرمانى برینى موچەكە
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=85715



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە