ئەو كاتەى تاڵەبانى دێتەوە بۆ سلێمانى

Sunday, 15/11/2009, 12:00

1222 بینراوە


ئەو ڕۆژانەى بە ناخێرى گیانى تاڵەبانى لە سلێمانى دەبێت ئیتر وەزعى ئەو شارە تێك دەچێت بەتایبەت ئەو كاتانەى بە ناوشاردا ئەڕوات و هاتوچۆ ئەكات , هەموو حاڵى شەقامەكانى شارى سلێمانى ئەزانین كە چەندەخراپە و بێجگە لەوە قەرەباڵغیەكى زۆریش هەیە ,ئەو كاتەى ئەم پیرە خەڵەفاوە بەناو شاردا ئەڕوات , ئیتر شار دەشڵەژێ , جارێ بە نیو سەعات پێش ئەوە سەرجەم ئەو شەقام و فەرعانە ئەگیرێ كە ئەم جانەوەرە پێیاى ئەڕوات , جارى وابوە لە ماڵەوە خۆى نەگۆڕیوە , مرورە داماوەكان ئەبێت شەقام و فەرعەكان بگرن ئەمە چیە سەرۆك كۆمار پییاى ئەڕوات , ئیتر چەندى پێ ئەچێ كێشەیەك نیە , بە سەرماو گەرما , سایەق تاكسیەك بۆى گێڕامەوە ووتى جارێك 25 دەقیقە وەستاوم تا تاڵەبانى ڕۆیشتوە , ئینجا ئەو شەقامانەى ئەمان پیاى دەڕۆن قوات خاسەكان ئەكەونە جنێو دان بە خەڵك و ئەو سەیارانەى بەو شەقامەدا ئەڕۆن , لاچۆ , مەوەستە , بڕۆ سەر شۆستەكە , بڕٍۆ ئەو لاوە , ئەگەر یەكێك شارەزایى ئەم شارە نەبێت وادەزانێ ئەفغانستانە و سەدان كەس وەستاون خۆیان بە جەنابى سەرۆكدا بتەقێنەوە , ئەوان بەردەوام بانگەشەى ئەوە دەكەن ئەم شارە زۆر ئەمینە و هەرچى ترس بێت نیانە , ئیتر ئەم هاش و هوشەى بۆ چیە ؟ لەو ووڵاتانەش سەرۆكەكان وەكو ئەمەى ئێمە بەناو شاردا ئەڕۆن , بەڵام ئەوان وەكو هەر كەسێكى ئاسایى ئەڕۆن و نە سایتیان بۆ دەوەستێنن و نە فەرعەكانیان بۆ دەگرن و نە بە سەد سەیارە حیمایەوە چ حیمایەكیش وادەزانن ئێمە هیچ ئیشمان نیە خۆمان داناوە بۆ خۆ تەقاندنەوە بە سەیارەكانى پیرى خەڵەفاودابەناوشارەكاندا ئەرۆن , جا سەیرى ئەم ڕیزە مۆنیكایە و ئەو حیمایانە بكە , هەمووى لولەى چەكەكانیان لە جامەكانەوە دەرهێناوە , چاو بز دەكەنەوە , زۆر سەیریان بكەیت بۆشت دادەبەزن و تێر ت لێ ئەدەن , ئەو ڕۆژە بە تاكسیەكیان دەوت مەوەستە بڕۆ سەرشۆستەكە , كابراى خاوەن تاكسى ئەیوت سەیارەكەم نزمە ناتوانم بچمە سەر شۆستەكە , خەریك بوو لێیان ئەدا , خۆ ئێرە كابول نیە , ئەو هەموو لورە لورەى بۆ چیە ؟ئەو سەدان مۆنیكا جام ڕەش و قوات خاسەیەى بۆچیە ؟ ئەو جادە گرتن و فەرع وەستاندنەى بۆچیە ؟ ئەو ووڵاتانەش سەرۆكى هەیە و وەكو ئێوەش نین , ئەوانیش وەكو هەموو هاوڵاتیەكى تر ئاسایى دەڕۆن , دڵى خەڵكى شارێك ناخەنە ترسەوە بە لورە لور , كەى ئەوە ڕەوایە , یان لەخەڵكى ئەم شارە ئەمین نین و ترستان هەیە , تاڵەبانى هەر ئەو تاڵەبانیەیە كە پێَش هەڵبژاردنەكان بە شەقامەكاندا ئەڕۆیشت و ترسیشى نەبوو لورە لورەكەشى لەگە ڵ نەبوو , خوا خواى بوو خەڵكێك سەلامى لێ بكەن , ئەو سەلامیشى ئەكرد كەس جوابى نەدەدایەوە , جیاوازى ئەو ساو ئێستا چیە؟ ئەو ڕۆژانەى ئەو لە ناو شار بێت لە مەكتەبى سیاسیەوە بۆ دەباشان ئیتر شار ئەخرۆشێ بە چارەك پێش ئەو سەیارە و ماتۆڕى مرورەكان دەكەونە شەقامەكانەوە و بە خەڵك ئەڵێن تاڵەبانى دەرئەچێت , جادە ببەستن , ئیتر ئەیكەن بە قیژ قیژ كاكە لاچۆ , كوڕە لەگەڵ تۆمە مەوەستە , خێرا دەرچۆ , بچۆ قەراغەوە , ئەو ڕێگایە چۆڵ بكەن, ئینجا لورە لور , ئەوەش تەواو ئەبێت ڕیزێك مۆنیكاى جام ڕەش , جامەكانى كراوەتەوە حیمایەكان مۆڕە ئەكەن , تاڵەبانى چۆتە شوێنى خۆى ئێستا سەیارە كانى هەر لە سەر جادەكان تەواو نەبون , ئینجا بە پەلە ڕۆیشتنەكەیان , ئەوە لە ووڵاتێكى ئەوروپى بێت هەزار شەق لە سەرۆكى وا هەڵئەدەن كە دڵى شارێك بخاتە ترسەوە ئەم چیە سەرۆك دەرئەچێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە